IF IT HAPPENS

706 120 167
                                    


Vote and comment my honey!! If u like it!

➢➢➢➢➢➢➢➢➢➢➢

وەک هەموو ساڵێک....لە هەمان ڕۆژدا کە ناسراوە بە هەڵۆوین!..یەکێکە لەو بۆنانەی کە ئارەزووی پێدەکەم!! ئەوە سەرنجڕاکێشه! هەمووان دەگۆڕێن! جیهان دەبێت بەو ڕەنگەی کە ئارەزووی دەکەم! سوور!...

مرۆڤەکان دەگۆڕێن بۆ بوونەوەرە تۆقێنەرەکان!

هههه مەگەر مرۆڤ خۆی بوونەوەرێکی تۆقێنەر نیە؟! دڕندەکان!

ئەو ناوە لەوان نایەت! تەنها کەمێک خۆشەویستی ئەوان دەگۆڕێت بۆ فریشتەیەکی پاک! تەنها کەمێک!.بەڵام مرۆڤەکان..بە پێچەوانەوە! ئەوە ئەو شتەیە کە وام لێدەکات ڕقم لە مرۆڤبوونی خۆم بێت! من مرۆڤ نیم! بەشێکم لە خێزانی بوونەوەرە ئەفسانەییەکان! ئەوە شانازیە!

شەوێکی فێنکە! مرۆڤەکان خۆیان گۆڕیووە و ماکیاژی سەیر و خوێناویان کردووە! بارانێکی نەرم دەبارێت و شاڵە سوورەکەم شێدار دەکات!....من ئەمڕۆ شازادە سوورەکەم!...کڵاوێکی سوور و دەمامکێکی ڕەش! کراسێکی کورتی سوور تا سەر ئەژنۆکانم!

دەنگە دەنگێکی زۆر هەیە! ئەمە کەشەکە ترسناک دەرناخات! هەر بۆیە هەموو ساڵێک لەم شەوە تایبەتەدا دەڕۆم بۆ شوێنە تایبەتەکەم! سەیر نەبێت بەلات! من دەڕۆم بۆ کتێبخانەی لادێکەم!

تا ڕادەیەک دوور کەوتمەوە لە دەنگە دەنگ!..تەنها گوێبیستی تەپە تەپی پێڵاوەکانم دەبم!...لە بەردەم دەرگا تۆزاویەکەی کتێبخانەکە وەستام و خەندەیەکم کرد!...ئەم شوێنە هێمن و ماتە...دەرگاکەم کردەوە...جیڕەیەکی بەهێزی کرد لەگەل کەمێک تەپ و تۆز بەهۆی کۆنی شوێنەکەوە!...

ڕووناکیە بچوکەکەم داگیرساند! لێرە تەنها یەک ڕەفەی بچوک هەیە کە چەند کتێبێکی کۆنی لەسەرە! وە مێز و کورسیەکی کۆن و تۆزاوی...وە هەروەها پیانۆیەکی کۆنی ڕەش!

جانتاکەم دانا و ئیندۆمیە گەرمەکەم دەکرد..بە بێدەنگی لەسەر مێزەکه دانیشەم و جیڕەیەکی کرد...دەستم کرد بە خواردن بێ دەرکردنی هیچ دەنگێک...

تەنها گوێبیستی بارانێکی بەخوڕ دەبووم لە دەرەوە... ئێستا هەمووان تەڕ بووونە!..

دەنگی هەوره بروسکە و ڕوناکی بروسکەکە! ئەمە چێژ بەخشە! پاش چەند خولەکێک تەواو بووم!...وە لە پیانۆیەکە نزیک بوومەوە!.دانیشتم و پەنجەکانم بە پیانۆکە دادەهێنا!

هەناسەیەکی بچوکم هەڵکێشا و دەستم کرد بە ژەنینی میوزیکەکە!..

میوزیکی خوێنمژەکانم  ژەنی!...ئەوە میوزیکی دڵخوازی منە! کەشێکی سامناک و بەچێژ دروست بوو!...پاش چەند خولەکێک وەستام لە ژەنین! کاتێک هێشتا چاوەکانم داخراو بوون!..

بەڵام ئەوە مێشکمی وەستاند! کاتێک هێشتا گوێبیستی دەنگی پیانۆکە دەبووم!...بەڵام بە ژەنینێکی جیاواز!! وەک ئاوازی خوێنمژی شانشینی کۆن!!! دەمویست چاوەکانم بکەمەوە بەڵام! ناکرێتەوە! نەفرەت! ئەوە ناکرێتەوە! چاوەکانم ناکرێتەوە!..هەناسەدانم قوڕس بوو هەست بە قوڕساییەک دەکەم لەسەر سینگم!..تەنانەت دەست و قاچم! من ئیفلیج بووم!!!

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 16, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

¶ 𝗜𝗳 𝗶𝘁 𝗵𝗮𝗽𝗽𝗲𝗻𝘀 ¶ { you're imagine } ✔  Where stories live. Discover now