ع،ش،ق💔😌

21 5 12
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
گەر کەسێک ژینی بێ ژانی ئەوێت
با لە “عەین”و”شین”و”قاف” دوورکەوێ
🙌🦋🤍

(دەمەوێ بڵێم وتەکە پڕ یە پێستی خۆیەتی عەشق بۆ هەندێک کەس تاڵاەوە یانی بە مانای کەلیمە تاڵە وەهەروەها کاتێک هەست بەو تاڵیە دەکات کە جەستەی ئاڵودەی تاڵیەکە بوە و ناتوانێت بە ئاسانی لێی ڕزگار بێت بەڵام بۆ هەندێ کەسیش هێندە شیرینە نەبێتەوە هێندە شیرین شیرینتر لە یەکەم خەندەی منداڵێک کە دەیکات هێندەی گەورەییێ نەک زەوی بەڵکوو دونیا ئەوکاتانە ئەو چرکە ساتانە هیچ شتێک نابینیت تەنانەت گەر کەسەکە خووی خراپیشی هەبێت گەر نەک تەنانەت خوو بگرە خودی خۆشی خراپ بێت نایبینێت ئەکاتە تەنها کوێر ئەبێت چاوت هیچ شتێک و هیچ کەسێک نابینیت و نایبیستیت تەنها دەنگ و ڕەنگی ئەو نەبێت تەنها ئەو'هـ)

(ڕۆژانێک و تەنانەت ئێستاش هیوا دەخوازم ئەو تاڵاوەی من نۆشم کرد و چەشتم هیچ کەسێک تووشی نەبێت گەر دوژمنیشم بێت چونکە ئەوە هەموو کەسێک بەرگەی ناگرێت زۆر کەسم دیوە ئازاری خۆی داوە بەڵام من وام نەکرد،، ئەوکات نا بەڵام ئێستا دەزانم چەند بەهێزم کە بیرم دەکەوێتەوە چیم تێپەڕاند پێناسەیەک بووم لە سەر لێ شێواوی تەنانەت هەنگاوم دەنا نەم دەزانی بۆ کوێم دەبات تەنها دەمویست ڕێگایەک بدۆزمەوە تاوەکو لێی دەر بچم لە هەستەکانم ڕزگارم بێت من زۆر بەهێزم وە باوەڕم پێ بکەن *ئەشقی تاک لایەنە تەنها تووشی کەسی بەهێز دەبێت* وە منیش وابوم کاتێک ئاشق بووم دەموت گەر لەبیریشی بکەم هەرگیز ناڵێم پەشیمانم لە خۆشویستنی بەڵام ئێستا ناتوانم  دەری ببڕم کە چەندە پەشیمانم چوار ساڵی نازدارم لەسەر خۆشەویستی ئەو دانا تەنها لەو لایەنە پەشیمان نیم کە چاومی بەستبوو وە هەڵەم نەکرد و پەیوەندی هەڵەم دانەنا تا ئەوم لەدڵ بوو بەڵام کە کۆتایی پێ هات هەڵەم کرد و کاتێک بەهۆش خۆم هاتمەوە هێشتا درەنگ نەببو وە وازم هێنا)

(ئەو کەسێکی باش بوو بەڵام نەمتوانی خۆشمبوێت ئاخر پێم ناڵێن خۆشەویستی لەکوێ بێنم لە کاتێکا هەموویم بەهەدەر دا بوو؟! ویژدانم ئازاری ئەدام کە بیرم دەکەوێتەوە گەر من خۆشمویستبا ئەو هەمیشە لام دەبوو جارێکیان بەهۆی من کۆتایی پێ هات جارێکیانیش بەهۆی خۆیەوە ،، بەڵام هەرگیز پەشیمان نیم کە ئەو هەڵەیەم کردوە چونکە لێیەوە فێر بووم کە باوەڕ بە کوڕانی سۆشیال میدیا نەکەم بۆ پەیوەندی سۆزداری*هەموویان وا نین*بەڵام ئەوەشی کە باش بێت ڕیکلام بۆ خۆی ناکات کە باش بێت و هەرئەوەندە)

✐زۆرم ووت بەڵام هەر لە دڵم بوون ویستم هەلیڕێژم ماوەیەکە لە مێشکم بوو بینووسم بەڵام دوو دڵ بوومツ✎

༻𓊈𒆜شتێک بڵێن𒆜𓊉༺

٢٤/٢/٢٠٢٢
٣:..AM
by

✽✦Stenograph✦✽Where stories live. Discover now