گریان

22 3 0
                                    

وافێربووم کە بەرامبەر هیچ کەس نەگریم
وادەزانن گریان لاوازی مرۆڤە، بەڵام تەواو پێچەوانەیەتی
گریان پڕە لە هەست
پڕە لەو وشانەی کە ناتواندرێ لە رێگەی زمانەوە بوترێ
کاتێک کەسانێک دەگرین بەهۆی ئازاری ناخیانەوە
ئەو فرمێسکانەی دەیڕێژن پڕن لە هەزارەها وشەی نەوتراو
کە لە ڕێگای شلەیەکی سوێرەوە دەری دەبڕن و ئارام دەبنەوە
کەواتە گریان مانای بەهێزی مرۆڤە
کە بەو ڕادەیەی وشەکانی لەناو خۆیدا هێشتۆتەوە و ببوە بە شلەیەک
شلەیەکی سوێر یان شەپۆلێکی سوێر
گریان بەتەوای ئارامی ئەو کەسانەیە کە زۆر بەهێزن و لەگەڵ ژیان جەنگاون
تاکە رێگای ئارامی ئەوان گریانێکی تەنهاییە!

"چاپتەرێک لە ژیان"Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz