[•∆ گۆران ∆•]

1.1K 186 44
                                    

.
.
.
تۆ ئاسمانت خۆشەوێت گەر تەنانەت شینی سادەش بێت
،، کەواتە بۆچی خۆتت بەم جۆرە خۆش ناوێت ؟
_park Jimin 💢 ...................................................................

تۆ ئاسمانت خۆشەوێت گەر تەنانەت شینی سادەش بێت،، کەواتە بۆچی خۆتت بەم جۆرە خۆش ناوێت ؟_park Jimin  💢

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن 🐞
کۆمێنت لە نێوان ڕستەکان بکەن 🎊

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

کوڕە بچوکەکە لەو ڕۆژەوە تەواو تێک شکاوە
جیمین بەزۆر نانی پێدەدات ، بەزۆر لە ژورەکەی دەهێنێتە دەرەوە

ئێستا وەک و پێشوتر زەردەخەنە لەسەر ڕوخسارە پاکەکەی جونگکووکی بچوک نابینرێت ، تەنها ڕوخسارێکی پڕ ئازار و چاوێکی سوور

جیمین بەردەوامە لەوەی هەوڵ بدات کوڕە بچوکەکە چاک بکاتەوە
چونکە ئەو هۆکاری ئەم بارودۆخەیە

گەر جیمین جونگکووکی نەبردیا داکی جونگکووک ئاوای بەسەر نەدەهات!

جیمین! جونگکووک
وتی بە هێمنی کاتێک ڕۆشتە لای کوڕە بچوکەکە لە باخچەکە

جونگکووک هیچ وەڵامێکی نەبوو
تەنها سەری خستبوە سەر قاچەکانی و دەگریا

جیمین! جونگکووک گەر تۆ ئاوا ئازاری خۆت بدەیت
ئەوا منداڵەکەش ئازاری دەگات ،، دەی وامەکە
وتی تا ئەو کوڕە بچوکە هەڵخەڵەتێنێت

جونگکووک! هیۆنگ دەتوانیت شتێکم بۆبکەیت؟
وتی بە سەوتی نوساوەوە

جیمین! دەی بڵێ بزانم چیت چیە؟

جونگکووک! تکایە بمبە سەر گۆڕی دایکم تکایە
وتی کاتێک بە چاوە سورەکانی سێری جیمینی دەکرد

جیمین! باشە بەڵام دوای ئەوە دەبێت باش بیتەوە
تەواو؟ بەڵێن دەدەیت؟

جونگکووک کەمێک وەستا و بیری کردەوە
دواتر سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند و هەستایەوە

جیمین! ئافەرم بچکۆلا
وتی کاتێک قژی جونگکووکی تێکدا

جیمین! دەی وەرە بڕۆین
خۆت قۆز بکە بۆ لای دایکت،، تا کوڕەکەی
بە جوانی ببینێت
وتی بە زەردەخەنەوە

ئازارێکی لەبیر نەکراو Where stories live. Discover now