سۆزانـی بچوڪ ②

4.3K 501 312
                                    


با خەیاڵ بڪەین!💞

~~~~~~~~~~~~~~~~~~




لیل لەسەر جێگای خەوەکەی پاڵکەوتبوو ئاگاداری هیچ شتێکی ئەم دوونیایە نەبوو چەند ڕۆژێڪ بەسەر ئەو شەوە نەفرەتیدا تێپەڕیەوە تەنانەت بۆ خولەڪێڪیش جیۆنی نەبینیەوەتەوە وێڕایی ئەوەی لە ژوورەکەی ئەویش ئەمێنێتەوە ڪەواتە ئەوە مانایی ئەوەیە کە جیۆن نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە
هەموو ڕۆژێک لە کاتی خۆیدا ژەمەکانی بۆ دەهێنرێتە ژوورەکەی
بۆ ساتێکیش بیری لەوە نەکردۆتەوە بچێتە دەرەوە و یەکێک لەو قێزەوەنانەی ماڵەوە ببینێت!




ئەم ماوەیە زیاتر بیرلەوە ئەکاتەوە واز لە پلانەکەی بهێنێت و ئێرە جێبهێڵێت
هەرچەند ئەزانێت ئەوە ئەستەمە چونکە پێیوایە جیۆن شەیدای جەستەی بووە
تەماشایی دەرگای ژوورەکەی کرد کە کرایەوە دووبارە خزمەتکارێک بوو کە خواردنی بۆ هێنابوو
بێ هیچ قسەیەک داینا و ڕۆشتە دەرەوە
لیل بەنیاز نەبوو هیچ شتێک بخوات بۆیە گەڕایەوە بۆ بیرکردنەوەکانی



ماوەی مانگێکە هەوڵ ئەدات پەیوەندی بە هیۆنجینەوە بکات بەڵام هیچ کاتێک وەڵامی نەبوو سەرتا وایزانی لەدەرەوەیی وڵاتە یانیش کارێکی هەیە بەڵام توانی لەبەردەستەکەیەوە بزانێت کە هیچ گەشتێکی نەبووە بەڵام مانگێک زیاترە ونە
ئەوە وای لێئەکات زیاتر بترسێت چی ئەگەر ڕۆشتبێت و لەناو ئەم هەموو کێشەیە جێی هێشتبێت
یانیش چی ئەگەر جیۆن زانیبێتی و ئەویش ڕایکردبێت وە هۆکاری شێت بوونی ئەو شەوەی جیۆنیش هەر ئەوە بوو بێت !...













بە بێزاری گەڕایەوە ماڵەوە بەرەو ژوورەکەی ئەڕۆشت ، وەستا هەر کە ئامۆزا خۆشەویستەکەی هاتە بەردەمی و بە گاڵتەجاڕیەوە پێی وت
"من سۆزانیەڪی وەهام هەبووایە هەرگیز بۆ خولەکێکیش جێم نەئهێشت "



ویستی بێ ئەوەی وەڵامی بداتەوە بڕوات چونکە زۆر ماندووە و تاقەتی ئەم قسە بێمانایانەی نییە
بەڵام بێگومان پارک ڕێگە نادات


"ئەگەر ناتەوێ بیدە بەمن ئاهـ زۆر بەپەرۆشم بۆی "
هەر دوای قسەکەی خۆی لەسەر زەویەکە بینیەوە ، بەهۆی ئەو مستە بەهێزەی جیۆن لێیدا



"واهـ ، لێدانێکی جوان بوو بەردەوامبە ئامۆزا
هەر بەو بۆنەیەوە بۆچی توڕە ئەبی کاتێک باسی سۆزانیەکەت ئەکرێ ، نەڵێی هەستت بۆی هەیە ؟"
کیم وتی کاتێک لەپڕ دەرکەوت و چەپڵەی بۆلێدا وەک بلێی سەیری یاریەک ئەکات


"هههه ، باشترە هەستم بۆ سۆزانیەڪ هەبێت وەک لەوەی ئەو ئافرەتەی هەستم بۆی هەیە ببێت بە سۆزانی کەسێکێ دیکە"


جیۆن بە ڕابواردەوە جوابی دایەوە و ویستی ئەوێ جێبهێڵێت بەڵام کیم پەلاماریدا و دەستی بە لێدانی کرد بێگومان جیۆن بێ وەڵام نەبوو

سۆزَانــِی بــٓچوڪْ ʲᵏWhere stories live. Discover now