شەو
کاتێک هەمووان لە کافێکەی جیهوو کۆ بونەوە بۆ دابەشکردنی وانەکان بەسەریاندا لە لایەن دایهووەوە
دایهوو: بەشی ١ کە بریتیە لە ٣ کەرت بۆ جۆنگکووک
و بەشی ٢ کە بریتیە لە ٣ کەرت بۆ جیمین
و بەشی ٣ کە بریتیە لە ٤ کەرت بۆ من
و بەشی ٤ کە بریتیە لە ٤ کەرت بۆ جیهوو
و بەشی ٥ کە بریتیە لە ٢ کەرت بۆ یوناجۆنگکووک: ئەوە هیچ دادپەروەری نیە چۆن ئەکرێ تۆ و جیهوو ٤ کەرت وەربگرن بەڵام یونا تەنها ٢ کەرت؟
جیهوو لە تەنیشت جۆنگکووک دانیشتبوو چووە بن گوێی و
وتی: دوعا بکە ئەوەش بکات گەمژەجۆنگکووک: بۆ؟
جیهوو: ئەی تۆ ئەو ناناسی یان خۆت گێل ئەکەی؟
جۆنگکووک: بەڵام ئەمە جیایەجیهوو: دەمی خۆت بگرە و قسە مەکە کێشەت نەبێ تەنها ٣ کەرتەکەی خۆت لەبەر بکە و تەواو
جیمین: باشە دەی هاوڕێیان با ئێستە بیخوێنینەوە و ئەگەر شتێک هەبوو لێی تێنەگەیشتین لە یەکتری ئەپرسین
جیهوو: ڕاست ئەکات
هەمووان بەشەکانی خۆیان ئەخوێندەوە
و
یونا کە لە پەنای جیمین بوو زۆربەی کاتەکە دەستی لە ڕانی جیمین ئەخشاند و ئەویشی لە خوێندنەوەکەی دەرەهێنا و جیمینی تەواو بێزار کردبوو تا یونا جارێکی دی ویستی دەستی بۆ بباتەوە بەڵام جیمین دەستی گرت و وتی: بەسە بێزار بووم بهێڵە بە ئارامی بیخوێنمەوەیونا: بۆ واتە لەگەڵ من نا ئارامی؟
ئەم دەمەقاڵێیەی نێوان جیمین و یونا ئەوانی تری بێزار کرد بۆیە هەر زوو جیهوو
وتی: ئێستە بیبڕێننەوە و خەریکی خوێندنەوەی خۆتان بنیونا: من تەواو بووم و بێزاریش بووم و هیچ پرسیارێکیشم نیە و بای
دوای قسەکانی بە توڕەیی سێری جیمینی کرد و ڕۆشت لە کافێکە و بەرەو ماڵەوە بە ڕێ کەوتجیهووش سێری جیمینی کرد وای دانابوو بە دوای یونا بکەوێت بەڵام شۆک ببو بەوەی کە جیمین زۆر بە ئاسایی خەریکی خوێندنەوەی خۆی بوو
هەرااااو بەخوا ئەزانم کەم بوو بەس ئیتر زوو زوو پارت دائەنێم💝
![](https://img.wattpad.com/cover/273731337-288-k814709.jpg)