𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 1 - 𝐀𝐥𝐨𝐧𝐞𝐥𝐲

1.3K 151 45
                                    








༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺








دووبارە هەستم بە قوڕساییەک کرد

بیناییم خەریک بوو تاریک دەبوو

دەنگێکی تیژ هاتەبەر گوێم

نەمدەتوانی هەست بە دەوروبەرم بکەم

لەپڕێکدا شتەکان ڕوون بوونەوە

هەمووی ئاسایی بوو

لە پۆلەکەم بووم خەریکی نوسینەوەی تێبینیەکانی سەر بۆڕدەکە بووم

بەڵام هەستم بە شتێکی تەڕ کرد لەژێر لووتم

وە کاتێک دەستم لێیدا… شلەیەکی سوور بوو

خوێن بوو!!
دووبارە!!

بەخێرایی هەڵسامەوە سەرنجی هەمووان کەوتە سەر من

ویستم قسەبکەم بەڵام مامۆستاکەم ئاماژەی پێدام بچمە دەرەوە، تێبینی ئەوەی کرد لووتم خوێنی لێھاتووە

لە پۆلەکە هاتمە دەرەوە و بە خێرایی ڕام کردە دەستشۆرەکە

هەوڵم دەدا خوێنەکە راگرم

ئەوە یەکەمجارم نەبوو

وەکو ڕۆتینێکی ڕۆژانەی لێھاتبوو بۆ من

بەڵام هێشتا بە هیچ'م دادەنا

شتێکی گرنگ نەبوو لام

لەوانەیە بەهۆی ماندووبوونەوە بووبێت
یانیش زۆری گەرمای وەرزەکە

لەکۆتاییدا خوێنەکە وەستا

جلەکانم و شوێنەکەم پاک کردەوە و هاتمە دەرەوە

کەس لەوێ نەبوو

واتا… قوتابیەکی زۆری لێبوو

بەڵام بۆ من نا

کەس منی لا گرنگ نەبوو

هاوڕێم نەبوو

وە خۆشەویست نەبووم

هەرچیەک بێت ئەوە ژیانی منە

بەڕێکەوتمەوە پۆل، کتێبەکانم هەڵگرت بەبێ تەواو کردنی نوسیەکان

زەنگی دەرەوە لێی دابوو

"هەموویان لای هاوڕێکانیان بوون تەنھا من نەبێت
تەنھا بووم"






'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´
ڤۆت و کۆمێنت ئەگەر بەدڵتە



Last Breathe | CYJ ✓Where stories live. Discover now