𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 17 - 𝐁𝐥𝐨𝐨𝐝

390 111 51
                                    









༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺








هەموو ئەوەی کردم خۆشاردنەوەم بوو لە یۆنجوون

دوێنی…

کاتێ هەستەکانی ئاشکرا کرد ئەوم جێھێشت

تەنانەت بێ هیچ قسەیەک

ناتوانم وێنای ئەوە بکەم چەند دڵگرانە

بەڵام هیچ شتێکم لەدەست نایا

ئەو چەندە منی بەدڵە من دووهێندە ئەوم خۆشدەوێت

بەڵام نامەوێی هیوای پێبدەم و دواتر بیڕوخێنم

چونکە من دەمرم!

من نەخۆشم و کات و ساتی تەواوم دیار نییە

هەرچەند لە دووری بمێنمەوە ئەوەندە باشترە بۆ ئەو

ئەوەندە خۆشمدەوێت کە دەمەوێ لێی دوورکەومەوە نەوەک ئازاری پێبگات دوای نەمانم

بەڵام هێشتا…

باوەڕ ناکەم

هەموو ئەو کاتانەی وام دەزانی من لە خۆشەویستیەکی یەکلایەنە دام ئەویش هەمان هەستی بۆ من هەبوو!

بەڵام ئێستا درەنگە!

زۆر درەنگە!

داچڵەکیم کاتێک کەسێک هات و قۆڵی گرتم و لەپۆل منی بردە دەرەوە

خۆ نەمدەتوانی ڕوخساری ببینم بەڵام قژە سلڤەرەکەی یۆنجوون…

ئەوم ناسیەوە

تەنھا بە دوایدا ڕۆیشتم

چوینە کۆتایی ڕێڕەوەکە

هیچ قوتایبیەکی لێ نەبوو

دەستی بەردام و هاتە بەرامبەرم

سەرم نزم کردبۆوە نەمدەتوانی سەیری ڕوخساری بکەم

شەرم دەکەم

شڵەژاوم

نازانم چی بڵێم!

"میرا… هەست بە هەمان شت دەکەی بەرامبەرم؟"

تەنھا خولەکێک بەر لە ئێستا بیرم لەوە دەکردەوە!

ئێمە هەست بە هەمان شت دەکەین بەرامبەر یەکتری

بەڵام

Last Breathe | CYJ ✓Where stories live. Discover now