𝐏𝐚𝐫𝐭 / 3

256 57 31
                                    

°Enjoy it°

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

°Enjoy it°

Lisa's pov/

دانیشتبووم لە باخچەی قوتابخانە و سەیری بەردەمی خۆمم دەکرد بە بەردەوامی و بێ ئەوەی ئاگام لە دەورووبەرم بێت، لە ناو ئەو هەموو هەرایەدا من خراپ مێشکم فڕی بوو.

کتێبەکەش لە دەستم بوو دەمویست بابەتەکە دوبارە بکەمەوە هەر خۆی زۆر باش نەمخوێندووە بەهۆی لیا....هەمووی بە هۆی ئەوەوەیە تەنانەت بە هۆی ئەو دوێنی شەو بەباشی نەخەوتم.

لە دوای ئەوەی دوێنێ لە کاتی هاتنەوە مێشکی بردەم
بە ئەو خوشک و برایە، دواتر هاتینەوە بۆ ماڵەوە و
ژەمی ئێوارەمان ماسی بوو....

لەڕاستیا ئێمە هەموومان حەز بە ماسی دەکەین وە لیاش زۆر حەز بە ماسی دەکات، بەڵام ئەو بێ بەختە چونکە هەستیاری بە ماسی هەیە.

دوێنی نیوەی شەو گەدەی زۆر خراپ تێکچوو....ئازاری زۆری هەبوو چونکە گەدەی زۆر هەستیارە بە ماسی تەنانەت کە بردبوومان بۆ نەخۆشخانە دکتۆرەکە بەدایک و باوکم وتبووی باشترە جارێکیتر هەرگیز نەیخوات چونکە لەوانەیە ئەمجارە زیانێکی خراپی هەبێت و گەدەی تووشی بەکتریا و ڤایرۆس ببێت.

هەر لەبەر ئەوەشە من ئێستا کەم خەوم و بێ ئاگام، بە جۆرێک نەشمزانی چۆن وانەی یەکەمم تەواو کرد....وە
من هەموو بابەتەکەم بۆ ناڤا باس کرد وە لە حاڵم تێگەشت و بۆیە بەتەنها جێیهێشتم.

ئەو ئەگەر خراپترین کەسیش بێت بەڵام تێگەشتووە دەتوانێت بە ئاسانی لەو بارودۆخە تێبگات کە کەسی بەرامبەر تێیدایە.

لەم بیرکردنەوانەدا بووم بەڵام یەکێک هەمووی تێکدا.

؟؟: هێی، لیسا سڵاو...

بەدڵ خۆشییەوە وتی لەسەر کورسییەکە لە تەنیشتمەوە دانیشت.

بەشێوەیەکی بە تاڵ سەیرم کرد و ئەویش سەیری کردمەوە لە کاتێکدا کە لە خواردنەوە گازییەکەی دەخواردەوە، دواتر قومێکی خواردەوە دەستی بە قسە کردەوە.

؟؟: لیسا ئەوە چییتە؟!

پرسی و سەیری هەموو ڕوخسارمی دەکرد بەوردی.

𝐿.𝐿𝑆 // خێزانـەڪەمWhere stories live. Discover now