chapter 1

7 1 0
                                    

ئای خوایە من لە کوێم "
وتم و دەستم بە سەرمەوە گرتبوو
خوایە لێرە چ نەفرەتیەک ڕوودەدات
من چۆن گەشتمە ئێرە
لەناکاو گوێم لە دەنگێک بوو
ئای خوایە!!!
ئەوە دەنگی ورچ بوو من زۆر دەترسم پێشتر تەنها لە تەلەڤزیۆن بینیومە
وە ئیستا دەبێت خۆم بشارمەوە تەوەکو هەست بە من نەکات
(گەڕاندنەوەی کات)
ئێمە ئێستا لە ساڵی٤٠٢٢ین
وە دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیمان بزانن کە ژیان لەسەر هەسارەیەکی تر بوونی هەیە
وە ئێمە پێویستمان بە خۆبەخشێکە کە بڕوات بۆ بۆشای ئاسمان و ئەوەمان بۆ دڵنیا ببێتەوە کە ئایا ژیان بەڕاستی بوونی هەیە لەسەر ئەو هەسارەیە یاخود نا
viram pov
من لە کوێم ئای خوایە من خەو دەبینم یان چی ئێرە بۆشایی ئاسمانە ئەوان بە منیان گووت من دەبێت تەواوی هەوڵی خۆم بدەم و ژیرانە ڕەفتار بکەم هەرکە گەشتمە هەسارەکە
"تۆ نزیکەی ساڵێکە بە لەناو کەشتیەکەی ڤیرام وە بەم نزیکانە دەگەی"
دەنگێک ڕای چڵەکانم و هەستی دڵخۆشی و ترسم هەبوو لەهەمان کاتدا چونکە من نازانم ڕووبەڕووی چی دەبمەوە وە بەتەواوی ساڵێکە من لەناو ئەم کەشتیە نەفرەتیەم کە تەواوی مێشکمی لەکار خستووە بەڵی هەستی تەنهای ناخۆشترین هەستی دوونیا بەڵام هەندێک کات پێویست ترینە
من توانیم بیبینم بەڵێ ئەوە هەسارەکەیە من نزیک دەبمەوە وە کەشتیە ئاسمانیەکەم نیشتەوە وە دوای خۆ ئامادەکردن و بردنی کەرەستەی پێویستم لەناو جانتاکەم دانا و لە کۆتایدا بەڵێ ئامادەم بۆ چونە دەرەوە
"سڵاو گوێتان لە دەنگمە"
گووتم کاتێک ویستم لە کەشتیەکە دابەزم
"بەڵێ ڤیرام ئێمە گوێمان لە تۆیە وە ئەگەر زەحمەت نەبێ ئەو کامێرایە بە جوانی بگرە نەک لەنێو دەستەکانتدا بە توندی بیان گریت"
پرۆفیسۆر گووتی کاتێک من لەبیرم کردبوو کامێراکە بە جلەکەمەوە بلکێنم تاوەکو ئەوان بتوانن دیمەنەکان ببینن
"ئۆو باشە ببورە من کەمێک شڵەژاوم"
ووتم  هەستم بە کەمێک شەرمەزاری کرد لەسەرەتای کارەکەمەوا خەریکە دەست بە هەڵە کردن بکەم بەڵام ئەوە بە هەڵە هەژمار ناکرێت وایە😁
دەستم کرد بە ڕۆشتنە دەرەوە و دیمەنەکە سەرنجی ڕاکێشام چونکە ڕێک دارستان بوو وە لەگەڵ یەکەم هەنگاو من کەوتم و لەهۆش خۆم چووم
"ئای خوایە من لە کوێم "
وتم و دەستم بە سەرمەوە گرتبوو
خوایە لێرە چ نەفرەتیەک ڕوودەدات
لەناکاو گوێم لە دەنگێک بوو
ئای خوایە!!!
ئەوە دەنگی ورچ بوو من زۆر دەترسم پێشتر تەنها لە تەلەڤزیۆن بینیومە
وە ئیستا دەبێت خۆم بشارمەوە تەوەکو هەست بە من نەکات
تاوەکوو توانم بە بێدەنگی خۆم هێشتەوە.

سڵاو هاوڕێیان یەکەم چیرۆکی منە هیوام وایە بەدڵتان بێت و تاوەکو کۆتایی لەگەڵم بن.

هەسارە دۆزراوەکەWhere stories live. Discover now