One shot

133 19 38
                                    

کچێکی تەمەن ۲۹ ساڵ لە سوچێکی نەخۆشخانەی دڵ چاوەکانی دەکاتەوە
ئەو مامۆستای زانکۆیەو هەر لە منداڵییەوە بە نەخۆشی دڵ دەناڵێنێت
دێڤا کچە چاوڕەشەکە لە منداڵیەوە بەوە دەیناسێنن کە چاوەکانی وەک مانگ درەوشاوەیە

لە لایەکی تری شارەکە
ئارجینی تەمەن ۱۸ ساڵان کە هەر لە منداڵیەوە لە هەتیوخانەدا گەورە بووە
وا بۆ یەکەم ڕۆژی زانکۆی خۆی ئامادە دەکات وا دەزانێ کە هەموو دونیا هی ئەوە
ئاخر بەسەر زۆر سەختی تێپەڕی و گەشتە ئاواتەکەی ئاواتی بوون بە زیندەزانێکی سەرکەوتوو

چەند جارێک چاوەکانم تروکاند بۆ ئەوەی تەڵخی چاوەکانم نەمێنێت
دوبارە ئەو شوێنەی کە هەموو ژیانمی لەناو بردووە
دێڤا: دایکە
د.د : گیانی دایکە
دێڤا: دوبارە چی ڕویداوە
د.د: ئەم بەیانییە هاتم تاکوو بەخەبەرت بێنم بۆ دەوام بەڵام لێدانی دڵت دوبارە زۆر لاواز ببو
دێڤا: دایکە فریا دەکەوم بڕۆم وایە نامەوێ لە یەکەم ناسینی قوتابیان دوابکەوم
د.د: بێگومان کچم

لەبەر ئەوەی لە هەتیوخانە گەورە بووم بۆیە هەر بە تەنهام هەمیشە
هەندێ جار دەڵێم ئارجین تۆ بۆ دەژیت لە کاتێکدا هیچ کەس نییە لە خەمتدا بێ
گەشتمە بەردەم زانکۆکەم ئای خوایەچەندە دڵم خۆشە لە کۆتایدا دەگەمە ئاواتەکەم
ویستم بڕۆمە ژورەوە
؟: بەیارمەتیت ڕێگاکە بەردەدەی
ئارجین: ببورە
وتم و لەسەر ڕێگاکە لاچوم
ئەو ماسکی بەستبوو بەڵام چاوەکانی وەک مانگ دەدرەوشانەوە

ئارجین ڕۆشتە کلاسەوەو لە ڕیزی دووەم دەنیشت
بە تامەزرۆیەوە چاوەڕوانی یەکەم وانەی بوو

؟: سڵاو قوتابییە خۆشەویستەکانم
کە ئەو سەوتەم بیست ڕاستەوخۆ چاوم چووە سەر هەمان ئەو کچە
کآتێک ماسکەکەی لادا ئینجا زانیم ئەو بەس چاوەکانی نا
هەموو شتێکی دڵ بەرە
بە درێژای وانەکە من تەنها چاوم لەسەر ئەو فریشتەیە بوو
کاتێک پێدەکەنی و چاڵەکانی گۆنای دەردەکەوتن
مرۆڤی ئالودە دەکرد
نازانم کات بۆ وا زوو تێپەڕی
وە ناشزانم بۆ ناتوانم چاوەکانمی لەسەر لابدەم

دێڤا: سڵاو
وتی کاتێک کاتێک دەستەکانی ڕادەوەشان تاکوو ئارجین لە خەیاڵەکانی وەدەربنێ
ئارجین: ئاه ببورە سڵاو
دێڤا: تۆ
بە پرسیارەوە وتی بۆ ئەوەی خۆی بناسێنێت
ئای ئارجینی بەدبەخت هەموو قوتابییەکان خۆیان ناسان ئێستا سەرەی تۆیە
ئارجین: ئا م من ئارجینم
دێڤا: ئارجین ناوێکی زۆر جوانە واتای چییە؟
ئارجین: ئێ بە واتای ئاگر دێت
دێڤا: ئهم زۆر جوانە باشە من ئەو پرسیارەم لە هەموویان کرد لەڕوی شێوەتەوە کە بۆماوەییە لە دایکت دەچی یان باوکت
ئارجین: نازانم
هەموو قوتابیەکان بزە گرتنی ڕاسدەکا کێ هەیە نەزانێ لە دایکی دەکا یاخود باوکی من نەبێ کە هەرگیز نەمبینیون
دێڤا: بەقوربان ئێرە شوێنی ڕابواردن نییە
بێگومان دێڤا وا تێگەشت کە ئارجین گاڵتە دەکات
ئارجین بە پەلە هەستایەوەو
ئارجین: ببورە مامۆستا من مەبەستێکی وام نەبوو نازانم چونکە هەرگیز نەمبینیون
ڕاستەوخۆ لە کڵاسەکە ڕۆشتە دەرەوە
هەمووان غەمبار بوون
لە هەموویان زیاتر دێڤا کە هەستی بەوە کرد کە ئازاری دڵی ئەو بەدبەختەی داوە

🫀دڵWhere stories live. Discover now