کچێکی تەمەن ۲۹ ساڵ لە سوچێکی نەخۆشخانەی دڵ چاوەکانی دەکاتەوە
ئەو مامۆستای زانکۆیەو هەر لە منداڵییەوە بە نەخۆشی دڵ دەناڵێنێت
دێڤا کچە چاوڕەشەکە لە منداڵیەوە بەوە دەیناسێنن کە چاوەکانی وەک مانگ درەوشاوەیەلە لایەکی تری شارەکە
ئارجینی تەمەن ۱۸ ساڵان کە هەر لە منداڵیەوە لە هەتیوخانەدا گەورە بووە
وا بۆ یەکەم ڕۆژی زانکۆی خۆی ئامادە دەکات وا دەزانێ کە هەموو دونیا هی ئەوە
ئاخر بەسەر زۆر سەختی تێپەڕی و گەشتە ئاواتەکەی ئاواتی بوون بە زیندەزانێکی سەرکەوتووچەند جارێک چاوەکانم تروکاند بۆ ئەوەی تەڵخی چاوەکانم نەمێنێت
دوبارە ئەو شوێنەی کە هەموو ژیانمی لەناو بردووە
دێڤا: دایکە
د.د : گیانی دایکە
دێڤا: دوبارە چی ڕویداوە
د.د: ئەم بەیانییە هاتم تاکوو بەخەبەرت بێنم بۆ دەوام بەڵام لێدانی دڵت دوبارە زۆر لاواز ببو
دێڤا: دایکە فریا دەکەوم بڕۆم وایە نامەوێ لە یەکەم ناسینی قوتابیان دوابکەوم
د.د: بێگومان کچملەبەر ئەوەی لە هەتیوخانە گەورە بووم بۆیە هەر بە تەنهام هەمیشە
هەندێ جار دەڵێم ئارجین تۆ بۆ دەژیت لە کاتێکدا هیچ کەس نییە لە خەمتدا بێ
گەشتمە بەردەم زانکۆکەم ئای خوایەچەندە دڵم خۆشە لە کۆتایدا دەگەمە ئاواتەکەم
ویستم بڕۆمە ژورەوە
؟: بەیارمەتیت ڕێگاکە بەردەدەی
ئارجین: ببورە
وتم و لەسەر ڕێگاکە لاچوم
ئەو ماسکی بەستبوو بەڵام چاوەکانی وەک مانگ دەدرەوشانەوەئارجین ڕۆشتە کلاسەوەو لە ڕیزی دووەم دەنیشت
بە تامەزرۆیەوە چاوەڕوانی یەکەم وانەی بوو؟: سڵاو قوتابییە خۆشەویستەکانم
کە ئەو سەوتەم بیست ڕاستەوخۆ چاوم چووە سەر هەمان ئەو کچە
کآتێک ماسکەکەی لادا ئینجا زانیم ئەو بەس چاوەکانی نا
هەموو شتێکی دڵ بەرە
بە درێژای وانەکە من تەنها چاوم لەسەر ئەو فریشتەیە بوو
کاتێک پێدەکەنی و چاڵەکانی گۆنای دەردەکەوتن
مرۆڤی ئالودە دەکرد
نازانم کات بۆ وا زوو تێپەڕی
وە ناشزانم بۆ ناتوانم چاوەکانمی لەسەر لابدەمدێڤا: سڵاو
وتی کاتێک کاتێک دەستەکانی ڕادەوەشان تاکوو ئارجین لە خەیاڵەکانی وەدەربنێ
ئارجین: ئاه ببورە سڵاو
دێڤا: تۆ
بە پرسیارەوە وتی بۆ ئەوەی خۆی بناسێنێت
ئای ئارجینی بەدبەخت هەموو قوتابییەکان خۆیان ناسان ئێستا سەرەی تۆیە
ئارجین: ئا م من ئارجینم
دێڤا: ئارجین ناوێکی زۆر جوانە واتای چییە؟
ئارجین: ئێ بە واتای ئاگر دێت
دێڤا: ئهم زۆر جوانە باشە من ئەو پرسیارەم لە هەموویان کرد لەڕوی شێوەتەوە کە بۆماوەییە لە دایکت دەچی یان باوکت
ئارجین: نازانم
هەموو قوتابیەکان بزە گرتنی ڕاسدەکا کێ هەیە نەزانێ لە دایکی دەکا یاخود باوکی من نەبێ کە هەرگیز نەمبینیون
دێڤا: بەقوربان ئێرە شوێنی ڕابواردن نییە
بێگومان دێڤا وا تێگەشت کە ئارجین گاڵتە دەکات
ئارجین بە پەلە هەستایەوەو
ئارجین: ببورە مامۆستا من مەبەستێکی وام نەبوو نازانم چونکە هەرگیز نەمبینیون
ڕاستەوخۆ لە کڵاسەکە ڕۆشتە دەرەوە
هەمووان غەمبار بوون
لە هەموویان زیاتر دێڤا کە هەستی بەوە کرد کە ئازاری دڵی ئەو بەدبەختەی داوە
YOU ARE READING
🫀دڵ
Romanceئایا تەنها خۆشەویستیەکی هەرزەکارانە بوو؟ هەندێ جار ڕێکەوتێک ژیانت دەکات بە بەهەشتێک بۆت هەندێ جاریش دەیکاتە دۆزەخی سەر زەویت One shot 🦋