chapter 7

79 13 7
                                    


هەمووی لاشەی ئەو کەسانە بوو کەلەزریانەکەدا مردبوون زۆربەیان سەیری لاشەی مردوەکانیان دەکرد ئەکرد تاوەکو بزانن کەسە ئازیزەکانیان مردوون یان نا

هەندێکیان ئەگەڕان بەشوێن کەس و کاریان دا هەندێکیان ئەگریان بەدیار کەسە مردوەکانیان بەڕادەیەک خەڵکی برینداری لێبوو لە ژماردن نەئەهاتن هەموویان شڵەژابوون بە پزیشک و خەڵک و بریندارەکانەوە تەنانەت منیش بەڵام دەنگی جۆنگکوک منی لەوێ هێنایە دەرەوە

"تکایە قاچم ئازاری هەیە"
جۆنگ کووک بە ئازارەوە وتی

خێرا ئەومان بردە نەخۆشخانەکە یەکێک لەپەرستارەکان هات

"خێرا بیهێننە ئێرە "

خێرا جۆنگکومان لەسەر یەکێک لە قەرەوێڵەکان دانا پەرستارەکە ناوی و تەمەنی نوسی کردی بەو شوێنەی جۆنگکوکی لێیە پەرستارەکە خێرا برینەکەی بۆ پاک کردەوە بۆی پێچا بۆ ئەوەی خوێنی لێ نەڕوات بەڵا سەیری کردم و وتی

"بەخێرای پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکرێت ئەگینا توشی هەوکردن دەبێت"

"باشە بەڵام ئەتوانن لێرە ئەنجامی بدەن وایە؟"

"خۆت باردۆخەکە ئەزانیت قسە لەگەڵ پزیشکەکە ئەکەم بەڵام پێویستە برینەکانی دەموچاوت چارەسەر بکەم"

"نامن کێشەم نیە ئازارم نیە تەنها بە زوو نەشتەرگەریەکە ئەنجام بدرێت"

نەمدەزانی بۆچی نیگەران ببم  بۆ جۆنگ کووک براکەم هاوڕێکانم ئەوەی ڕویدا

"هەموو هەوڵێکی خۆم ئەدەم"

"زۆر سوپاست ئەکەم بەڕاستی سوپاسگوزارم "

سەیری جۆنگکوکم کرد چاوەکانی داخستبوو ڕۆشتمە تەنیشتی دەستیم گرت

"دڵنیابە کەباش ئەبیت"
فرمێسک لەچاوەکانم کەوتە خوارەوە

"جۆنگکوک هیچ شوێنێکی دیکەت ئازاری هەیە..؟"

"نۆڤا ئێرەم ئازاری هەیە زۆر"

وەڵامی دامەوە

دەستی بۆ سکی ڕاکێشا کاتێک پەرستارەکەم بانگکرد سەیری کرد هەردوکمان شۆک بوین زۆر بەخراپی ئازاری پێگەشتبوو

پەرستارەکە هەندێک شتی بۆ بەکارهێنا نەمدزانی چی بوو بە تەواوی نیگەران بووم دەربارەی جۆنگ کووک

****

بە نەخۆشخانەکەدا دەگەڕام بەڵام بوێری ئەوەم نەبوو بڕۆم سەیری تەرمەکان بکەم سەیری نەخۆشخانەکەم ئەکردی چۆن هاواری کەسه ونبوەکانیان دەکەن منیش کاغەزێک و قەڵەمێکم هێنا لای یەکێک لە پەرستارەکان چوومە لای پیاوێک کە ئەگریا بۆ منداڵەکەی بەڕێزەوە وتم

چاوەڕوان نەڪراو  J.JkWhere stories live. Discover now