part 7

705 127 111
                                    

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ





کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان بکەن وەکو ورە پێدانێک بۆ زووتر دانانی پارتی داهاتوو


مایە: تۆ چی ئەکەیت لێرە؟

مێلیس: ئاوا بە خێر هاتنی میوان ناکرێت خاتوو لی مایە

مایە: لی نا من کیم مایەم خاتوو مێلیس

مێلیس: بەڵام کاتێکی کەم ماوە تۆ ئەبیتەوە بە لی ئێستاش فەرمووم لێ ناکەیت بۆ ژوورەوە یان ئەتەوێ هەر لێرە بوەستم؟

مایە: لێرە بڕۆ نە وەرە ماڵەکەمەوە و لەبەردەم دەرگاکەم بوەستە

مێلیس: وابزانم لە بیرت کرد ئێرە ماڵی جینە نەک تۆ

ویستم وەڵامی بدەمەوە بەڵام دەنگێک لە پشتی مێلیسەوە هاتوو ئێمەی وەستاند

جین: تۆ هەڵەیت مێلیس ئێرە ماڵی هەردووکمانە ئێرە ماڵی کیم سیۆکجین و کیم مایەیە

مێلیس: ئێ جین من هاتم بۆ بینینی تۆ بەڵام مایە نەیکردمە ژوورەوە و بە زۆر ئەیەوێ شەڕم لەگەڵ بکات

چایۆنگ: ئەرێ خاتوون تۆ شەرم ناکەیت ئەوەنە درۆ ئەکەیت ئەی تۆ نەتوت هاوڕێی مایە و جینم

جین: چایۆنگ!

چایۆنگ: ئەرێ دەرد هەر بە من ئازای دە تۆ جارێ ئەو بەڵایە لە کۆڵ هاوسەرەکەت بکەرەوە

جین: کورە ژەهری مار نا مرۆڤ ئەوە چۆن ئاوها قسە لەگەڵ بەڕێوبەرەکەت ئەکەیت؟

چایۆنگ: ئەوە تۆ سەیری چی ئەکەیت خانمەکەم نەیوت لێرە بڕۆ

بە توڕەییەوە ئەم قسەیەی ئاڕاستەی مێلیس کرد لە کاتێکا کە تەنانەت سەیری جینیش ناکات لەگەڵ ئەوەی جین زۆر بە توڕەیی سەیری ئەکرد .. وەیی من بەس ڕووە کیوتەکەی ئەم کوڕەم بینی بوو بەڵام ڕووە توڕەکەی زۆر زۆر ترسناکە

مێلیس سەیرێکی منی کرد بە توڕەیی دواتریش بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە سەیری جینی کرد و ئەمجارەش ڕووە توڕەکەی گۆڕی بۆ چایۆنگ و بەرەو لای ئەو هەنگاوی نا و شانێکی لە شانی دا ( شان نادەی لە شانم 🤓 ڤۆت بکەن ئینجا بیخوێننەوە با لە قورگتان بچێتە خوارەوە ) و چوویە نێو ئۆتۆمبێلەکەی

سەیرێکی چایۆنگم کرد دەستێکی بە نێو چەوانیەوە گرتبوو و ئاگای لە جین نەبوو کە ووانەیەکی کێشا بە پشتە ملیا

هـاوسـەرگـیــری بــەزۆری ✔︎Where stories live. Discover now