Interview

674 81 58
                                    

๛๛๛๛๛๛๛๛๛

<بەخێربێیت بۆ کۆشکی ڕاوچیەکان سایرن شی>

پڵنگی ڕەش بە خەندەیەکی گەورەوە قسەی کرد

^سووپاس! ^

بە خەندەوە وەڵامم دایەوە و ڕێنوێنی کردم بەرەو باخچەی کۆشکەکە

^با ڕاستەوخۆ دەست بکەین بە گفتوگۆیەکی قوڵ...ئەوەت بەلاوە چۆنە؟^

پرسیارم کرد کاتێک دەفتەرە ڕەشەکەی نێو دەستم کردەوە و لاپەڕەکانیم هەڵدەدایەوە

<هەرچۆنێکت پێ باشە>

بەدەم پیاسەکردنەوە دەستمان پێ کرد

^کەواتە....ستایلەکەت لە چیرۆکی ڕاوچی شار پێ چۆن بوو؟!....قژی شین...چاوی شین!^

<خۆت دەزانیت تایهیۆنگ خاوەنی ڕوخسارێکی سەرنج ڕاکێشە! بێگومان ئەو هەموو ڕەنگەکان جوانتر و درەوشاوەتر دەکات>

^ باشە... ئێستا وەک پڵنگی ڕەش یاخود کیم تایهیۆنگی ڕاوچی شار وەڵامم بدەوە
ئایا بەڕاستی تۆ بەویستی خۆت بەڕێز جیۆنت کوشت؟؟
یاخود باشتر بڵێین...تۆ کوشتت یاخود پڵنگی ڕەش^

<

ئەوە من بووم...پڵنگی ڕەش دەرنەکەوتبوو تاوەکو کەوتمە نێو کۆشکی شینی ئیسپانیا>

^ تۆ ئاگاداری ئەو بویت؟^

< ناتوانم بڕیار بدەم...تەنها دەمتوانی هەست بەوە بکەم لەپڕێک خۆم لە شوێنێک دەدۆزیەوە کە بیرم نەدەکەوتەوە چۆن گەیشتم بەوێ....هەتا من نەمدەزانی کە ئەو کەسەی ئەو شەوە پەلاماری پیاوی زێڕینی دابوو من بوومە نەوەک پشیلەکەی>

لەسەر کورسی باخچەکە دانیشتین و بەدەم خواردنی نانی بەیانیەوە بەردەوامیم بە پرسیارەکانم دا

^ڕقت لە کێ بوو؟^

<هممم....من ئارەزووی بینینی لالیسا و جیۆن جۆنگکووکم نەدەکرد....ئەوان وەک ڕابردوویەکی جوڵاو بوون لەبەر چاوەکانم>

^دڵسۆزترین کەست کێ بوو؟^

< یونگی و جیمین....ئەوان دوو هاوڕێ سەرشێت و ئاڵۆزەکەی ڕاوچی شار بوون...نەتدەتوانی بڕیار بدەی لەبەرژەوەندی کێ کار دەکەن>

^ چۆن بیرت لە پیاوی زێڕین دەکردەوە؟^

<زیرەک ، ئاڵۆز ، پیسترین بونەوەر دوای باوکم>

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 18, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝐇𝐔𝐍𝐓𝐄𝐑 𝐂𝐈𝐓𝐘 :𝕂𝕋ℍ: ✔Where stories live. Discover now