پارتی چوارەم

521 82 0
                                    



N/T POV/

نزیکەی ٣ حەفتەیە لەم ماڵە وەک سیخوڕێک کار ئەکەم... هاهـ... حەفتەیەکە لەگەڵ باندەکەی خۆم فیلێکس و رۆزێ و جیمین قسەم نەکردووە! تەنها دوو جار قسەم لەگەڵ کردن ئەوەش بە نهێنی .. بەڵێ مۆبایلێکم پێیە لە شووێنێکی زۆر شاراوە شاردوومەتەوە.. بەڵام هەرگیز دەرفەتێکم بۆ ناڕخسێت کە قسەیان لەگەڵ بکەم...

جیۆن جۆنگکووکیش... ئەویش پیاوێکە هەمیشە لە دەوری شەڕە.
تەنانەت لە حەفتەیەکا نزیکەی ٥ ئیشکەر ئەبنە قوربانی لەسەر یەک هەلەی بچووک!

و لێرە دوو هاوڕێم هەیە... گارام و جێنی!

ناتوانین لە هەموو کاتێکدا قسە بکەین لەگەڵ یەکتر...
ژوورەکانمان جیاوازە..
بەڵام ژوورەکانمان زۆر بچووکە!
تەنها سیسەمێک و سەلاجەیەکی بچوک و تاکێکی بچووکی تێدایە لەگەل قەنەفەیەکی بچووک و هیچی تر
دەربارەی خواردن ...
هەر کەسێک کە لە کارەکانی ئینێرجی هەبێت خواردنی زۆری بۆ دادەنێن!
و من هاتووم بۆ ئەوەی سیقەی جۆنگکووک بەدەست بێنم و لە دەرفەتێکدا بیکوژم...
با بڵێین ئەم حەفتەیە خواردنی باش ئەخۆم!!

کەمێکی تر جۆنگکووک دێتەوە بۆ نانخواردن!
بۆیە ئەبێ باش پێشوازی لێبکەم و سەرنجی خۆمی بۆ ڕابکێشم و ببمە ئادمینی ئەو هههه قسەی بێمانا ن/ت'ی گەمژە تۆ هاتووی بۆ ئەوەی لە ناوی ببەیت کەچی باسی ئادمین ئەکەی... گەمژانەیە

زەنگی دەرگا هات و یەکێک لە خزمەتکارەکان ویستی بیکاتەوە بەڵام!

ن/ت: هێی ... بوەستە من ئەیکەمەوە

وەستاندم و ڕۆشتم بەرە و ڕووی دەرگاکە...

ۆهـ بەلام جۆنگکووک نەبوو...
هاهـ تایهۆنگی گەمژە.!!
ئێستا زانیم کە بۆ هیچ قسە لەسەر ڕابردوو ناکات!!!
گومانم هەیە کە توشی لەبیرچونەوە بوبێت!
دێی باشتر بەڵام ئەو وەک ئەهریمەنێک دوبارە هاتۆتەوە سەر ڕێگام..
چۆن هێشتا زیندوو ماوەتەوە؟ دێی بەمن چیی

تایهۆنگ: گەڕامەوە ، جۆنگکووک هاتۆتەوە؟
ن/ت: ممم نەخێر...
تایهۆنگ: مهم باشە... خواردنی ئێوارەم بۆ بهێنە سەرەوە..
ن/ت: باشە...

چاکەتەکەی دا پێم و ڕۆشت
هاییی بەڕێز تایهۆنگ... لە چیەوە بوو بەچی... ههههه ئەمەوێت بزانم پەیوەندی چییە لەگەڵ جۆنگکووک!

چووم خواردنەکەم بۆ کردە سەر سینیەک و بردمە سەرەوە

لە دەرگام دا...

تایهۆنگ: وەرە...

ڕۆشتم و خواردنەکەم بۆ دانا

ن/ت: بەڕێز تایهۆنگ هیچ داواکاریەکی ترت نییە؟
تایهۆنگ: نەخێر . بڕۆ...

ڕۆشتمە خوارەووە خۆم خەریکی کار کردن کرد!...

زیندانی ژمارە ( 997 )Where stories live. Discover now