C17

942 193 121
                                    

I Replaced The World With U,So Why Did U Make Me Sad?

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

I Replaced The World With U,
So Why Did U Make Me Sad?
..................
مـن دونـیـام بـە تـۆ گـۆڕی،
ڪەواتـە بـۆ دڵـتـەنـگـت ڪردم؟
++++++++++++++++++
بە توڕەیی گۆزەکەی بە ئەرزەکەدا
کێشا..،چاوەکانی پڕ بوون لە توڕەیی
وەک گەردەلول وابوو کە هەموو
شتێک قوت بدات

؛تەنانەت گەر دایکیشم بیت ڕێگەت
پێ نادەم ئازاری یەک تاڵە مووی ئەو
کچە بدەی کە خۆشم دەوێت..!!
بە توڕەیی هاواری کرد تا وا لە
دایکی بکات هەڵسێتەوە لەسەر
قەنەفەکە بە توڕەیی

؛ئەو تەنها کچێکی سواڵکەرە کە
تۆی فریوداوە وای لێ کردووی کە
لە دایکت هەڵگەڕێیتەوە...!!
دایکی بە توڕەیی وتی و هاتە
بەردەم کوڕە تاقانەکەم

؛هەمیشە شانازیم پێوە کردووی
بەڵام ئەمجارە شتێکت کردووە کە
بەڕاستی نەفرەت لەوە دەکەم کە
تەنانەت تۆ دایکی منیت..!!
هاواری کرد

؛یۆنگی ڕێزی خۆت بگرە!!!
دایکی زلەیەکی لە ڕووخساریدا
وایکرد یۆنگی ڕووی بسۆڕێنێت

یۆنگی سوکە پێکەنینێکی کرد و
سەیری دایکی کرد

؛هەرگیز بوێری نەکەیت تەنانەت
نزیکی من و لێڤیناش بکەویتەوە
ئەم سەروەت و پارە و ناوبانگە هەر
بۆ کەسێکی وەک تۆ و باوکم شیاوە
کە چاوەکانتان تەنها ئەم شتانە
دەبینێت..!!چیتر تۆ دایکی من نیت،!
بە توڕەیی لە کۆشکی مین ڕۆشتە
دەرەوە لە دوای خۆی دەوڵەمەندی
بەجێهێشت...!!

بە ڕووکەشێکی بەتاڵ لەسەر شەقام
ڕێیدەکرد بیری لەوە دەکردەوە کە
ئێستا بە چ ڕوویەکەوە بچێتە بەردەم
ئەو کەسەی کە خۆشیدەوێت و هۆکاری
ئێستای حاڵە وێرانەکەیەتی

ئاخۆ پاش زانینی ڕاستیەکان چیتر
تەنانەت بە چاوی کەسێکی نەناسراو
لێی دەڕوانێت یان خراپتر..هەرگیز
بۆ چرکەیەکیش بوێری نەکرد بیر لەوە
بکاتەوە کە کاردانەوە لێیڤینا چۆن
دەبێت لە بەرامبەری

چۆن پێی بڵێت دایکی هۆکاری ئەم
حاڵەیەتی هۆکاری لەناوچوونی
خەونەکەی بوو...تەنها وەک سەرلێ
شێواوێک دەردەکەوت لەپێش چاو
خەڵکیدا

Bitter Wine||Completed✓Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang