|EPISODE*15|

1.6K 226 107
                                    

NO ONE POV :

هەناسەیەکی گاڵتەجاری هەڵکێشا دووبارە دەستی کردەوە بە قسەکردن.

: ئای ڪووڪیـەڪەم شەرمە بۆتۆ ئێمە پێشتر باشترین هاوڕێیەکان بووین بۆچی ئێستا ئاوامان لێهاتووە؟!"بە گاڵتەوە نازناوی ڪووڪیەڪەمی بەکارهێنا"

ڪووڪ : ئەبێت ئەوە لەخۆتان ببپرسین ، وە کێ ڕێگەی دایت بێیتە ژوورەوە؟!"بە ساردی ووتی"

: هەر کەسێک بێت ئیتر ئەوانیش من دەناسن ، لەبەر ئەوەی پێشتر ئەوەنده نزیک بووین لەیەک وەک دوو خۆشەویست وابووین بەڵام تۆ هەموو شتێکت تێکدا!

ڪووڪ : ئەوە هیچ هەڵەیەکی منی تێدانەبوو ئەوە هەڵەی سـیهــۆن بوو ، هەر باوکی ئەو بوو دایک و باوکمی کوشت هەر ئەوبوو خوشکەکەمی لێ وون کردم دوای ئەو ڕووداوە من چیتر سەیری ڕووخساری سیهۆنم نەکردەوە دووبارە تۆش چوویت پشتی ئەوت گرت نەک من ، ئەوەش تەنها لەبەر پارەکەی بوو بەڵام سەیرکە ئێستا من چەند دەوڵەمەنترم لە ئەو
من تۆم خۆشویست ویستم ببیتە خۆشەویستی ژیانم تەنیا بووم هیچ کەسێکم نەبوو بەڵام تۆ چیت کرد؟ منت به ناوی زپڵە ناو برد
بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی پارەیەکی بێ شومارم هەیە هاتیتەوە لای من؟

بەڵام هەرگیز تۆ وەرناگرمەوە وە ئێستاش بڕۆ دەرەوە زپڵـە ! "بە ڕەقی قسەکانی کرد"

: بەڵام هەموو کەسێک هەڵە دەکات ، من ئەبوایە لە سەرەتاوە ببومایە خۆشەویستی تۆ بەڵام هەڵەم کرد ، ئێستا هەلێکم پێبدە و وەرم بگرەوە و ئەو یاریە بەدکارە کۆتایی پێبهێنە!

ڪووڪ : نەخێر پێویست ناکات بەردەوام بیت لەسەر درۆیەکانت ، ئەزانم بۆئەوەی هاتوویت فریووم بدەیت بڕۆ دەرەوە −ئـەڵـێـڪسـانـدرا ڪریـسـتـیـان− "زەختی کردە سەر ناوەکە"

ئـەڵێڪسا : پێویست ناکات ناوە ئەمریڪیەڪەم بەکاربهێنیت ئێستا لە کۆریا ئەژیم وە ناوی کۆریم هەیە بە (ڪیم سـێـری) بانگم بکە!

ڪووڪ : بۆچی پێویست ناکات ناوە کۆریەکەت بهێنم، لە کاتێکدا هێشتا بە شێوازی ئەمریکی هەڵسوکەوت دەکەیت وەک ئەوان سۆزانیت!"دووبارەوه بە ڕقەوە ووتی"

ئەڵێڪسا : ئاگاداری قسەکانت بە ڪووڪ ، بۆچی ئاوا سوکایەتیم پێدەکەیت ، ئیتر ووتم هەڵەیەک بوو کردم!

ڪووڪ پێکەنینێکی گاڵتەجاری کرد بەناو ئۆفیسەکەی ئەسوڕایەوە.

ئەڵێڪسا : ئەو ڕۆژە زۆر خراپ توڕە بوویت کاتێک لە پشکنینەکان هاتیەوە ماڵەوە ، هـاهــی بۆچی هەموو توڕەیەکەت بە نیڪۆڵـی داماو دەرڪرد؟!"بە گاڵتەوه ووتی بەڵام بۆئەوەی بوو ڪووڪ توڕە بکات"

ڪووڪ : چۆن ناویت زانی؟ یاخود بڵێم چۆن زانیت من پشکنینم کردووە؟"بە کەمێک سەرسوڕمانیەوە ووتی"

ئەڵێڪسا : زۆر زوو باوەڕت کرد ، ئەو خوشکی تۆیە لە خوێنی تۆیە چۆن ئاوا زوو باوەڕت بەو پشکنینانە کرد؟ نەتزانی سیـهـۆن دوژمنی گەورەت بەدوات ئەگەڕێ بۆ هەرشتێک بێت ژیانت بشێوێنێت!

•𝑾𝑰𝑪𝑲𝑬𝑫 𝑮𝑨𝑴𝑬• || 𝖩.𝖩𝖪✔️Where stories live. Discover now