بیست و یەکەمـ

995 184 107
                                    

بەجێت دێڵم!





گەیشتیتە ئێرە لیل، گەیشتیتە ئەم خاڵە!


وازم لە ئازادی و سەربەستیم هێنا لە پێناو ئەو وازم لە تاکە خێزانەکەم باوکم هێنا لەبەر ئەو
بومە بکوژی ڕۆحێک لە پێناو ئەوینی ئەودا!



مەست و سەرخۆشانە دڵداریم کرد، شەیدای بووم، ئاوات و ئەوینی من هەر ئەو بوو، پیاوی خەون و خەیاڵم!




لە ڕاستیدا ئەو تەنها لە خەون و خەیاڵدا بوو ئەو لە ڕاستیدا بەو چەشنە نیە کە من وێنای دەکەم


دەبینی لیل دەبینی تۆ لە کوێی، لە کۆتایدای!



ئێستا تێدەگەم کە گەر پیاوێک خۆشی بوێیت ڕێگری لێناکات دەستبەسەرت ناکات، نابەستێتەوە بە خۆیەوە ئازادیت لێ زەوت ناکات



کاتێک حەزت بە دەنگی باڵندەیەکە جیاوازە لەوەی کە دەنگیت خۆش بوێت!



گەر حەزت لێی بوو لە قەفەز بەندی دەکەیت تا بۆت بخوێنێ وەلێ گەر بێت و خۆشت بوێت لێی دەگەڕێیت ئازاد بێت و بەو جۆرەی خۆی دەیهەوێت و حەز دەکات لەو شوێنەی دڵی داوای دەکات بخوێنێت


جەنگکوک منی دەویست تا هی ئەو بم نەک ئەوەی خۆشی بوێم!



ئەو گەر خۆشی بویستمایە ئازادی لێ ون نەدەکردم، باڵەکانی نە دەشکاندم، بەڵکو لێی دەڕوانیم کاتێ دەفڕیم


من گەمژانە دوای داوای دڵم کەوتم من دونیام لە پیاوێکدا بچوک کردبوویەوە



کەمێکی دیکە نزیک بوومەوە لە لێوارەکە من لە باڵەکۆنی ژوورەکەمم پاش ئەوەی دوێنێ توانیم کلیەکان لە جەنگوک ببەم



لەژێر لێوەوە ئەو گۆرانیەم سرتە ئەکرد کە لەگەڵ ڕۆحم دەگونجێ



"مەلی جوان پەرەست چۆن ماڵی دەبێ
بە ژووری تاریک چۆن ڕازی دەبێ!"




زیاتر نزیک بوومەوە و دەستەکانم کردەوە پاشان بۆ خوارەوە خۆم هەڵدا!



ببینە لیل ئێستا ئیدی دووبارە دەفڕیت!









ببینە لیل ئێستا ئیدی دووبارە دەفڕیت!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.














کاتێک کە حاڵت خراپ دەبێت و کێشەکەت بۆ چارەناکرێ پەنا بۆ شتێک دەبیت کە دوورت بخاتەوە لەو ئازارە خۆکوشتن یەکەم هەڵبژاردن دەبێت!

ئەم گۆرانیەی هانی زۆر باش لەگەڵ لیل دەگونجێ

'گەرچی ئاسمانی غوربەتم تارە
مات و بێ ڕەنگە وەکو ئێوارە!

مەلی جوان پەرەست چۆن ماڵی دەبێ
لە ژووری تاریک چۆن ڕازی دەبێ'

د٘ڵـــدَارِیْWhere stories live. Discover now