دارک وێب چیە؟

68 10 3
                                    

‌بِسْمِ‌ اللَّهِ‌ الرَّحْمَنِ‌ الرَّحِيمِ‌‌

✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹✹
                               دارک وێب

یەکەم پێش هەموو شتێک پێگەی 'بیسا مافیا' (دارک وێب) یەکێکە لەترسناکترین پێگەکانە، لەئەلبانیە سەری هەڵداوە لەڕێگەی ئەم پێگەیەوەوە تۆ ئەتوانیت بکوژێک بەکرێ بگریت و بکوژەکە ئەتوانێت کەسێک لەوپەڕی نهێنیدا بکوژێت ئەم کارە ئەنجام دەدرێت و تەواو ئەبێت بێ ئەوەی تۆ کەسەکە بناسیت کەبەکرێت گرتوە و هیچ شتێک دەربارەی یەکتر نازانن لەگەڵ بەکرێ گیراوەکە

هەموو ئەوەی لەسەرتە زانیاری و وێنەی کەسەکە بۆ بەکرێگیراوەکە بنێریت و پارەکە بدەیت،

بکوژێکی ئاسایی بۆ کەسێکی ئاسایی لەوانەیە داوای پێنج هەزار دۆلار بکەن (50 وەرەقەی لای خۆمان ئەکات) بەڵام ئەگەر ئەو کەسەی تۆ ئەتەوێت بیکوژیت پاسەوان و شتی هەبێت لەوانەیە نرخەکەی بگاتە 3 دەفتەر، وەپێویستت بەبکوژێکی لێهاتوو ئەبێت تاکوو پاسەوانەکان نەتوانن بیگرن و ئامانجەکە ڕزگاری بێت

وە پێویستە پارەکە لەڕێگەی دراوی ئەلیکترۆنیەوە بدرێت چونکە پارەی کاغەز هیچ جێگای باوەڕ نیە لای ئەوان

یەکێک لەحاڵەتەکان پۆلیس توانی پارچە کاغەزێک بدۆزێتەوە کەناوی 'دارک وێب'ی لەسەر نوسرا بوو پۆلیسی زۆر بەدوای پێگەکە گەڕان بەڵام نەیانتوانی بزانن ئەنجامدەرانی ئەم کارە کێ بوون و کارەکە چۆن ڕوویدا

"ئەلفابێ ماڕکێت" ئەم پێگەیە تایبەتە بەفرۆشتنی شتومەکی مەترسیدار! ئەو شتانەی لەوێ ئەفرۆشرێن بەتەواوی قەدەغەکراوە  لەوێ لاپتۆب و هێدفۆن و ئەو بابەتانە نافرۆشرێت بەڵکو لەوێ ماددەی هۆشبەر و تانک و چەکی بایەلۆجی و زیاتر ئەفرۆشرێت.... لەڕێگەی ئەم پێگەیەوە دەتوانی پاسپۆڕت و ناسنامەی ساختە بکڕیت، بەکورتی هەر شتێکی مەترسیدار لەم تەمەنەتدا زانیوتە و بیستوتە لەوێ ئەفرۆشرێت پارەدانیش لەڕێگەی پارەی ئەلیکترۆنیەوەیە.

بەکارهێنەرانی ئەم پێگەیە زۆر بەخێرایی زیادیان کرد بەجۆرێک گەیشتبویە 40 هەزار بەکارهێنەر زیاتر بوو! وڵاتانی دنیا پێکەوە هەماهەنگیان کرد تا بزانن کی خاوەنی ئەم پێگەیەیە دەرکەوت کەسێکە بەناوی 'ئەلێکساندەر کازیس' تەمەنی 26 ساڵە و هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی تایلەندی کردوە لەتایلەند نیشتەجێبووە بەر لەچوار ساڵ هاتۆتە تایلەند و کارەکەی لەهاوڕێکانی و خێزانەکەی شاردۆتەوە، سامانەکەی ڕۆژ بەڕۆژ زیادی کردوە بەهۆی بەرهەمهێنانی بیتکۆین و شارەزایی لەبواری پڕۆگرام سازیدا ، هەر لەوکات هەواڵ لەڕۆژنامەکان بڵاو بۆوە کە سامانەکەی 23 ملیۆن دۆلارە ، ئەمە جگە لەو ئۆتۆمبێلانەی دۆزرانەوە لەکاتی دەستگیرکردنی و چەن خانویەک لەتایلەند و قودس و وڵاتی دیکەش ، دوای هەفتەیەک لەدەستگیردنی  خۆی کوشتوە لەبەندینخانەکانی تایلەند گیانی سپارد!

تێبینی: ئەلێکساندەر دروستکەری دارک وێب نەبوە بەڵکو دروستکەری ئەلفابێ ماڕکێت بوە ، ئەلفابێ ماڕکێت پێشتر بەشێک بوە لەدارک وێب.

لەدوای ماڕکێتی ئەلفابێ (ئەلفابێ  لەدوای مردنی ئەلێکساندەر داخرا)  ماڕکێتێکی تر بەناوی 'دریم ماڕکێت' هەمان شتی ئەلفابێ ماڕکێت بوە بەڵام شتی زیاتر و مەترسیدارتری تیا ئەفرۆشرا

هەموو ئەو کەسانەی ئەچنە دارک وێب'وە  توشی نەخۆشی دەروونی ئەبن و یان بۆ چەن مانگێک توانای خواردنیان نابێت و یاخود بەتەواوی دەرونیان تێک ئەچێت بۆیە ئامۆژگاریت ئەکەم هەوڵی چوونە دارک وێب نەدەیت.

ئەم پاڕتە کەمێک کورت بوو ئەزانم بەس بەپشتیوانی خودا لەپاڕتەکانی داهاتوو باسی کارە مەترسیدارەکانی دارک وێب ئەکەین و چەنەها گرتە ڤیدیۆی دارک وێب! کەنابێت خوار 18 ساڵ سەیری ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بکات!

بۆ ئێسا بەخوداتان ئەسپێرم 👋 خواتان لەگەڵ هەتاوەکو پاڕتێکی تر.

❪❪ئەم پارتە تەنیا بۆ ناساندێکی کەمی دارک وێب بوو❫❫

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Sep 06, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

dark web | دارک وێبWhere stories live. Discover now