وەڵامی هەندێک پرسیار.

131 21 6
                                    

سەلامتان لێ بێت ئازیزان کاتی پرۆگرام
درێژ کرایەوە بۆ بەیانی لەبەر ئەوەی هەندەک نوسەر کاتەکەیان پێ کەم بوو
نوسینەکەیان ئامادە نەبوو

کێ لە کاتی خۆی وەن شووتەکەی نارد
ئەو وەرئەگیرێت وەکو بەشدار بوو.

وەڵامی چەن پرسیارێک ئەدەمەوە.

چۆن بینێرم.

باشە پێویستە من چەن جار بڵێم چیرۆکی
خۆت چۆن ئەنوسی ئەوها بنوسە و بۆم
کۆپی بکە و بنێرە ئەگەر زۆر بوو بیکە نیوە
لەبەر ئەوەی لە هەزار وشە زیاتر بەیەک چات
لە چاتی تایبەت نانێردرێت دوایێ نیوەکەی
دیکەش بنێرە چ زەعمەتیەکی تێدا بوو؟؟؟

کەمی وشە

من لەبەر خاتری ئێوە وتم با وشەکە کەم
بێت تا بە ماوەیەکی کەم بتوانن بینوسن
بەڵام گەر زیاتریشت نوسی بێت وتوومە
کێشە نیە وەرم گرتووە!!

ئەتوانم بەشداربم؟

ئێمە وتوومە تەنیا لە چاتی تایبەت بڵێ
منیش بەشدار ئەبم یەکسەر وەرەگیرێیت
پێویست ناکات هەزار جار بڵێی بەشدار ئەبم؟

نوسەری تازە و پێداگیری.

کچێک نوسەر نەبوو بەڵام زۆر پێداگیری
ئەکرد کە حەزی لێیە بەشدار بیت و توانای
خۆی پیشان بدات دواتر دەست دەکات بە
نوسیین وەرمگرت کێشە نیە بەجدی
نەمتانی دڵی بشکێنم زۆر زۆر داوای دەکرد
ئەوانەی نوسەریش نین ئەتوانن بەشداربن.




ناردنی لە کاتی خۆی.

بیست کەس وتوویەتی بەشدار ئەبم کەچی
تەنیا پێنج کەس وەن شووتەکەی ناردووە!
زۆر بەجدیتانە بەتەمان وەن شووتێکی
کەمتر لە دوو هەزار وشە کەی بنێرن؟؟ زۆر
زەعمەت یان خۆتان هەروا بێ مەوعیدن؟





روون کردنەوەی زیادە.

هێشتا کتێبی روون کردنەوەکەی نەخوێندۆتەوە ئەڵێت ئەتوانی بۆم روون بکەیتەوە ئەی من ئەم کتێبەم بۆ دیکۆر داناوە؟ دە برۆ تەماشای بکە لە هیچ تێنەگەیشتی لە کۆمێنت بپرسە جوابت دەدەمەوە هەتا ئەوانی دیکەش سودی لێ وەرگرن...

لەوەی ئاسانتر و باشتر چیە بەس بزانم گوتم
لەبەر قوتابخانە قەینا با کورت بێت وەن
شووتەکە لەبەر ئەوەی ناتانن زۆر خەریکی
بن دوایێش بابەتەکی ئەوەندە ئاسانم دانایە
وەن شووتێک پەیامێکی تێدا بێت و لە
دوو هەزار وشە زیاتر نەبێت.
بچوکترینن پەیام پیس بوونی ژینگە، بێ رێزی جیلی ئێستا، ناشرین بوونی خۆشەویستی، هاورێی مەسلەحەت، خۆکوژی بەڵام بەشێوەی کورتە چیرۆک!!

نابێت باسی پیس بوونی ژینگەم بۆ بکەیت
کە چۆن پیس دەبێت و چۆن پاک دەبێتەوە
بەڵکو بەشێوەی کورته چیرۆک دەری ببری جا بە شێوەی روون بێت یان ئاشکرا.




خەڵێکی تر نیوە کورد تۆقیوە لێی.
کەس لە تۆ باشتر نیە تۆ خۆت ئەوەی لە ناخت دایە بینوسە بۆچی وابیر ئەکەیتەوە
کە رەنگە برادەرەکەت لە تۆ باشتر بێت یان
لەبەر ئەوەی نوسەرێکی باش بەشدارە تۆ
ئەدۆرێیت تەنیا وشەکانت بە جوانی رێک بکە و ئەوەی لە مێشکتە بینوسە برواکە تۆ
براوە ئەبیت! شتێکی سادە بنوسە بیر لە
شتانی سەروو مەحاڵەوە مەکەوە.


رەنگە تۆ بە بیرۆکە سادەکەت براوە بیت
یان هەیە ئەترسێت بە یەکەم پرۆگرامەوە
دەربکرێت، ئەزانی هەر خۆی بەشدار بوونت
جورئەتێکە و هەموو کەس نیەتی و تۆ زۆر باشی لە نوسیندا بەڵام لێرە پێویستە زۆر باشتر هەڵبژێرن بەهۆی یاسای پرۆگرام تەنیا رەنگە کێشە لە گەیاندنی پەیامەکەت بێت یان جوان رێک نەخستی وشەکانت نوسەری بە ئەزموون پێتی ئەڵێت تا وشیار بیت و بزانیت هەڵەکەت چیە هەم سودێکیشە بۆ خۆت کە ئەتوانی رای نوسەری بە ئەزموون بزانیت دەربارەی نوسینەکانت و هەوڵی چاک کردنی بدەیت و ئەزمونێک پەیا بکەیت.

نەک ئەوەی کە تۆ خراپی.!!!


هیوادارم ئەم شتانە سودی بۆتان هەبێت
و تێبگەن و نەترسن بەخوا نە ئەتکوژین
و نە شەرمەزار ئەبیت، ئەوە لە پێشبرکێکان
چەن کەسی بەتوانا بەشدار ئەبن و ئەدۆرێن
ئەزموون وەرئەگرن نەک واز لە پیشەکەیان
بهێنن هەر کە دۆران تەنیا هەڵە و
راستەکانت نیشان ئەدەین بۆ نوسینەکانت.

پێشبرکێی نوسـەرانWhere stories live. Discover now