^پــەڕەی ســێزدە^

128 29 5
                                    

2/1/2020
"شەوم خۆشدەوێت چونكە
ھاوشێوەی ناخم ڕەشە"
كوپێك چام لەدەستە بەرامبەر پەنجەرەیەكی گەورە
ڕاوەستاوم لە نھۆمێكی بەرز سەیری خەڵكی دەكەم
ھەریەكە و بە ئاڕاستەیەك ھەنگاوە خێراكانیان دەنێن
بۆ ڕزگاربوون لە تەڕبوونی بارام تەنھا كەسێك نەبێت
ھێواش ھێواش دەڕوات دەیەوێت ئەو بارانە بكاتە
ھاوبەشی فرمێسكەكانی زوو زوو سەیری ئاسمان دەكات
تابزانی ھەورە ڕەشەكان
ڕوو لە زیاد بوونن یان كەم
دەكرێ ئەو كەسە ھەمان حاڵی منی ھەبێت
من لەژێر بنمیچێكی ڕەش
ئەو لە ژێر ھەوری ڕەش
من بێ ھاوبەش لە فرمێسكەكانم
ئەو باران ھاوبەشی فرمێسكەكانیەتی
زەردەخەنەیەكم كرد بۆ حاڵی خۆم كە ناتوانم بارانیش
بكەمە ھاوبەشی فرمێسكەكانم

Noot Book🔚Where stories live. Discover now