Ch~8

231 46 52
                                    














"جۆنگكووك باوكت ڕێگە نادات دڵنیام"
بێزاربوو لەوەی ئەوەندە پێی بوترێ
"تكایە یەكجاری تر نیلا تكایە"
وەك بڵێی منداڵێكە و داوای شیرینی دەكات
"ھێندە خۆشت شیرین مەكە ئەگیان
دەتخۆم دەزانی حاڵی من چۆنە بۆ شیرینی"
وەك پشیلەیەك وابوو
بەھۆی دووگیانەكەی ئارەزویی زۆری بۆ شیرینی ھەیە
"بمخۆ نیلا بەس دووبارە داوا لە باوكم بكە"
كەلەڕەقی دەكرد
"باشە باش مێشكم مەخۆ
بریا وەك جاران نێوانمان خۆشنەبایە"
چاوەكانی سوڕاند و كەرتێك لە سێوەكەی خوارد
"سپاس"
بەنیوەی ھاواری كرد وماچێكی ڕومەتی نیلای كرد
"یاااا جۆنگكووك باوكت ببینێ سەرت لێدەكاتەوە"
بەقێزەوە وتی جێگە ماچەكەی سڕی جلەكەی جۆنگكووك
"كەمێكی كە ھاوڕێكانم دێن"
جۆنگكووك سێوێكی ھەڵگرت پاڵی دایەوە لەسەر قەنەفەكە
"ئھم "
بە نزمی وتی
"نیلا باوكم كاری پێتە"
سۆل لە پڕدەركەوت
"نیلا"
جۆنگكووك بانگی كرد
"دەزانم كوك بوەستە لە
مێشك كونكردنم"
چەقۆكەی بە توندی داناو بەزەحمەت ھەستایەوە
ھەرچەند لە مانگی پێنجەمە بەڵام بەھۆی
زۆر خۆریەوە قەڵەو بوە
بەھێواشی بەسەر پلیكانەكان دەڕۆشتە سەرەوە
دەرگای ژووركەی كردوە بۆنی جگەرە
بەخێرھاتنی كرد
"جیۆن جۆنگ سوو گەر خەمی من و منداڵەكەت نییە
خەمی خۆتت بێت بۆ تەندروستیت خراپە
دكتۆر ھەفتەری ڕابردوو ئاگاداری پێتدا "
پەنجەرەی ژوورەكەی كردەوە
نزیك بویەوە لە ھاوسەرەكەی
"مەبە بەدكتۆر لەسەرم"
چاوەكانی سوڕاند
"دەزانی چیت لێدەكات..؟"
نیلا بەنەرمی وتی
"ئمم..توشی پەستانی خوێنم دەكات دواتر سەكتەی دڵ
یاخود شێرچەنجەی سییەكان"
خاڵ بەخاڵ ژمارد
"وە دوای ئەوە"
چەند ھەنگاوێكی نا بۆلای
"بلیتێكەی ڕاستەوخۆ بۆ بەھەشت "
لەشەر قەنەفەكە پاڵی دایەوە
"كارت پێم بوو"
لەنزیكی دانیشت
"نا"
جگەرەكەی فڕێدا
دەستی ڕەوانەكرد بۆ ھاوسەرەكەی و نزیكی خۆی كردەوە
پەنجە گەورەكانی لە پەنجە وردیلانەكەی ھاوسەرەكەی
ئاڵاند وای كرد بۆنی جگەرە بەر لوتی بكەوێت
زیاتر كێشی كرد بۆ نزیكی خۆی بەجۆرێك
ھەناسەی پڕ بۆنی جگەرەكەی لەگەل ھەناسە شیرینەكانی
ئەو خانمە دوگیانە تێكەڵبوون
"ماچم بكە"
تاكە وشەبوو پیاوە گەورەكە وتی
دەستە گەورەكانی لەسەر پشتی ھاوسەرەكەی جێگیر كرد
لێوەكانی ئاڵاندە لێوە سورەكانی
چێژێكی تایبەتی ھەبوو بۆی
ھاوسەرەكەی جوابی ماچەكەی دایەوە
زیاتر و زیاتر قوڵدەبوونەوە
بەجۆرێك خانمە دووگیانەكەی لە باوشی
ھاوسەرەكەی جێگەی خۆی كردەوە
وەستان بەھۆی كەمی ئۆكسجین
دەنگی جوودابوونی لێوەكانیان
لەژوورەكەدا دەنگی دەدایەوە
"خۆشمدەویێت"
قژ خۆڵەمێشیەكە وتی
بەڵام ئەو ماچە وای كرد ھۆرمۆنی ئەو خانمە دووگیانە
تێكبچێت دووبارە دەستی كردەوە بە ماچكردنی ھاوسەرەكەی
بەدڵنیایی ئەو پیاوە ئەوەی دەویست بە نایابی جوابی دایەوە
"ئمم بوەستە ئەمە خراپە بێت بۆت"
جۆنگ سوو وتی چونكە خەریك بوو لەكۆنترۆڵ دەردەچوو
"خۆشمدەوێـیت"
خانمەكە بەنازەوە وتی
بەڵام خانمە دووگیانەكە شتێكی بە مێشكدا ھات
"ئمم لەپای كەمێك یاری شتێكت لێداوا دەكەم"
بەنازەوە یاری بە كراسی بەری ھاوسەرەكەی دەكرد
"چی شتێك"
دەستی بە قاچە سپیەكانی ھاوسەرەكەی دەھێنا بەھۆی
عەزیە كورتەكەی دەركەوتبوو
"بەڵێنم پێبدە بۆم بكەیت"
قۆپچەی یەكەمی كراسەكەی كردەوە
"نیلا چییە"
بەجدی وتی
"جۆنگ سوو"
بەھەمان دەنگ وتی
"خانمە بەنازەكەم فەرموو"
یاری بەتاڵە قژەكانی دەكرد
ئەمجارە ھاوسەرەكەی دوەم قۆپچەی كراسەكەی كردوە
دەستی خستە سەر سینگی
"بھێڵە جۆنگكووك ببێت بەوەی دەیەوێت"
دوای ئەو قسەیە ھەر بەردەوام بوو لەكاری خۆی
"وەك چی شتێك"
برۆكانی بەرزكردەوە
"خۆت باشتر دەزانی"
جێگەی خۆی زیاتر خۆشدەكرد لە باوشی ھاوسەرەكەی
"مەتەڵم بۆ مەڵێ"
دەستی خستە سەر پشتی ھاوسەرەكەی
"ببێت بە گۆرانی بێژ"
دوای ئەو قسەیە بۆ چەند چركەیەك چاوەكانی پەیوەندی بەست
لەگەڵ چاوەكانی ھاوسەرەكەی
"نابێت"
بەڕوویەكی سارد وتی
"بۆچی جۆنگ ئەو ئارەزووی بۆ ئەوە ھەیە
ڕێگر مەبە لە خەونەكەی"
مینگاندی
"نیلا بیر لە ئارەزووی و خەونی ئەو مەكەوە
من دەمەوێت ببێتە جێرگری من
نەكە گۆرانی بێژ "
بەڕوونی قسەی كرد
"گەر ئەو خەونی گۆرانی بێژ بێت
جێگرێكی تر لێرەیە بۆت
دەتوانی ھەر لەسەرەتاوە ڕای بێنیت
بۆ ئەوەی خەونی ھەبێت بۆ بازرگانی"
دەستی ھاوسەرەكەی گرت خستیە سەر سكە
بەرزبوەكەی
"دەتەوێت شێتم بكەی"
ڕوویگرژكرد
"نا حاشا بۆچی گەر تۆ شێت بیت
كێ نازم ھەڵگرێ"
خەندەیەكی فریودەری كرد
"بڵێ بەو سەرسەریە چی
پێ خۆشە بیكات "
ڕووی سووڕاند بۆ لایەكی تر
"سپاس جۆنگ تۆ ھەمیشە بەڵێنی
خۆت دەبەیتە سەر"
بەدەستە بچووكەكانی ڕوخساری ھاوسەرەكەی سوڕاند
دووبار ماچێكی كورتی لەسەر لێوی ھاوسەرەكەی جێھێشت
"چی سەبارەت بە كەمێك یاری"
بە خەندەیەكی بەفیزەوە وتی
"چی دەڵێیت ھەڵی بگرین بۆ چوار مانگی كە"
بە ھەمان خەندەوە وتی
"كچی سەر شێت ھەر دەمزانی وادەڵێی "
قاقایەكی بەرزی لێدا
"كەوایە ڕێگەم بییە خۆم بگۆڕم ھاوڕێكانی جۆنگكووك دێن"
ویستی دەستی ھاوسەرەكەی دوربخاتەوە
"جلێكی شیاو لەبەر بكە
ڕێگەم دا لە پێش چاوی كوڕەكەم
بە عەزیە كورتانەوە ھەڵسوو كەوت بكەی
بەڵام ھەركەسێكی تر ھات نابێت لەبەرت بێت"
بە ڕوویەكی جدی وتی
"باش باش خۆشم بەتەمام بیگۆڕم
كەوایە دەستت لابە"
بە مۆنی وتی
لە چركەیەك ھاوسەرەكەی بەرزی كردوە لەسەر قەنەفەكە جێگیری كرد
"ھێی"
ھاواری كرد خانمەكە
"من جلێكی شیاوت بۆ دێمم"
ھاوسەرەكەی ڕووی كردە كەنتۆرەكە
دانە دانە جلەكانی دەردەھێنا
"ئمم ئەمە باشە"
عەزیكەی عەدیفەی ڕەش تا نزیكی قاچەكانی دەھات
ئەستور و پان
"بەتەمای بمكەیتە بەتریق"
بە پێكەنینەوە وتی
"نا بەس زۆر قشت دەبیت بەو جلانەوە
ھەستە لەبەری بكە"
عەزیەكەی بۆ ئاڕاستە كرد
ـــ
ـــ
ـــ
"بەخێر بێت كوڕینە"
جۆنگ وتی كاتێ دەستی ھاوسەرەكەی گرت بوو
نەك بكەوێت
"سپاس مامە"
سێ كوڕكە بەو پەڕی ڕێزەوە وتیان
دووھاوسەرەكە لە تەنیشتی یەكدی دانیشت
دەستەكانیان لێك ئاڵانبوو
كەم كەم پیاوە قژ خۆڵەمێشیەكە ماچی پەنجە وردیلانەكانی
ئەو خانمە بەنازەی دەكرد و یاری بە ئەڵقە ئەڵماسەكەی دەكرد
چەند وشەیەكی لە بن گوێی خوێند وای كرد تەزوو بە
جەستەیدا بێت دەستێكی ڕەوانەی سەر كەمەری كرد نزیكی كردەوە
لەخۆی ھەموو ئەمانە لە ژیر چاودێری جووتێك چاوی
پڕ ئازار بوو
ئەمەش وای كرد خانمەكە ڕووی ئەوەی نەبێت سەر بەرزبكاتەوە
گوێی لە گفتووگۆی ئەو ھاوڕێیانە دەگرت
كەم كەم جۆنگكووك میوە و شەربەتی پێدەدا
تا لە پڕ جۆنگ بەشڵەژاو وتی كارێكم ھەیە دەڕۆم
"ئاگاداری خۆتبە"
ماچێكی نێوچاوانی ھاوسەرەكەی كرد
تەنھا سەرێكی بۆ لەقاند
"نیلا باوكم چی وت"
دوای ون بوونی باوكی لە ھۆڵەكە جۆنگكووك كەوتە قسە
"ڕازی بوو"
بە ھێمنی وتی كاتێك پەرداخە شەربەتەكەی نزیك كردەوە
"یەھوووو سپاس نیلا سپاس"
لە خۆشیدا بازی دەدا
بۆ خولەكەێك چاوی بەرز كردەوە
ڕاستەوخۆ جووتە چاوێكی قاوەی بینی كە چۆن سەیری دەكات
ئەو ھەمیشە لە و جووتە چاوە ترساوە
ھۆی ترسی سەرەتای بەرامبەر جۆنگكووكـ'ـش ھەر ئەوە بوو
بێ ئاگاداری خۆی كە ھەیبوو بەرامبەری
ئەو جووتە چاوە جیاوازبوو بۆی یادگاری
زۆری ھەبوو لەگەڵی ھەمیشە بەجیاواز ناوی دەھێنا
ئەو پارچە نووسینەی ڕابوردووی خۆی ھاتەوە یاد
كە بۆ ئەو جووتە چاوە نووسیبووی
^دڵم بوو بە ڕێبواری غەریبستان
نامۆ و ناشارەزا لە داب و نەریت
چاوانی ھیچ كەس پەیوەستی لەگەڵ نەدەبەست
وەلی ڕۆژێكی تەڕ و سارد
جووتە چاوێك بووبە سەبەبی گرمی دڵم
ئای چی جووتە چاوێك بوو ھیچ كات ھاوتایم نەدی بوو
ئەو ڕۆژە كە ھەستم بە گەرمی دڵم كرد
مەیلم بەلای ساردی دوونیا نەما
بریا توانستم ھەبا
لەسەر ئەو جووتە چاوە دوابام
فەقەت ئەوە توانستم بوو بڵێم
جووتە چاوێك بوو چەشنی
ئاسمانی خۆرئاوا
دارستانی پایز
گەڵای وەریو
قاوەیی و توێنەر^
ئەو دڵداری ڕابوردووی بوو
«جۆنگ ھـــۆســـۆكـــ»


--—----—------—-----------—-----
شتێك ڕوون بوویەوە وانا..؟🦦
بڕۆمە ناو ڕابردووی نیلا؟🫢
1061words

ھەرچیم كرد ڕەسمی ئەكتەرێكم دەست نەكەوت ھەمان ناوی ھەبێتئەمە نەبێت  لی جۆنگ سووكە نەك جیۆن جۆنگ سوولێشی دێت ببێت بە شووگە دادی🤭🫶🏻

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ھەرچیم كرد ڕەسمی ئەكتەرێكم دەست نەكەوت ھەمان ناوی ھەبێت
ئەمە نەبێت لی جۆنگ سووكە نەك جیۆن جۆنگ سوو
لێشی دێت ببێت بە شووگە دادی🤭🫶🏻




تاوانی ھاوبەش 🔚Where stories live. Discover now