تەنها لە پێنج خولەکدا

508 62 16
                                    

لە شوێنێک لە شوێنەکانی سەر ئەم زەمینە خێزانێکی خنجیلە کە تەنها لە چوار کەس پێکهاتبوون

بە خۆشی بەیەکەوە دەژیان

ئاوازی پێکەنینەکەیان هەموو ماڵەکەی پر کردبوو

بە خۆشی بەیەکەوە لەسەر سەر مێزە گەورەکە دانیشتبوون کە تەنها چوار کورسی لەو مێزە گیرابوو

هیچ خەمێک نەبوو
هیج ناڕەحەتییەک نەبوو
تەنها ''دڵخۆشی'' بوونی هەبوو

بەیانیەکی خۆش بوو
هەمووان خۆیان ئامادە کردبوو تا برۆنە دەرەوە بۆ سەر کارەکانیان
هەریەک لە ئەوانە کارێکی جیای هەبوو

باوکێکی پارێزەر
دایکێکی پزیشک
کوڕێکی خوێندکاری باڵا
کچێکی خوێندکار لە ئامادەی کە کۆتا ساڵی بوو

بە گرنگی پێدانەوە باسیان لە وە دەکرد
کە ئایە کچەکەیان کە دەرچوو دەبێت بە چی
یان ئاواتی چیە
بۆچی هەوڵ دەدات
.

.
بوەستە
چی روویادا ؟!

دەنگی کرانەوەی دەرگای سەرەکی ماڵەکە هات
کە ڕاستەخۆ بەرامبەر ئەو مێزە جوانە بوو کە خێزانە دڵ خۆشەکە لە سەری دانیشتبوون
دەنگەکەی وای لەو خێزانە کرد کە بێ دەنگ بن و تەنها سەیر بکەن کە چی ڕوودەدات

پاشان هاتنە ژورەوەی چەن پیاوێک کە لە تیمێک دەچوون
بەڵام چ جۆرە تیمێک ئایە مافیان
یان هەر جۆرە تیمێکی تر

بە تەواوی ڕوخساریان داپۆشرابوو
لەگەڵ جلە رەشەکەیان
چەکی دەستیان
چاوە تیژەکانیان
کە تاکە بەش بوو لە چەستەی ئەوان کە دانەپۆشرابوو

ئەو خێزانە تەنها بە شۆکەوە سەیریان دەکرد
لەگەڵ نیشانەی پرسیار و ترس لە سەر رووخساریان

پاشان باوکەکە هەڵسایە سەر پێ بۆ ئەوەی بزانێت کە ئایە چی ڕوودەدات
یان ئەوان بۆ لێرەن
وە کێن
کێ ڕێی پێ داون کە بەم شێوەیە بێنە ناو ماڵەکەیەوە

بەڵام هیچ دەنگێک لە باوکەکەوە نەبیسترا


جگە لە دەنگێکی زۆر گەورە کە ماڵەکەی گرتەوە
لەپاشان کەوتنی جەستەیەک

ئەوە کێ بوو ؟!

بێگوومان باوکەکە بوو
کە خوێن وەک کانییەک لە سینەیەوە دەر دەچوو

دوبارە هەمان دەنگ
دوبارە کەسێکی تر کەوت

ئەمجارە دایکەکە بوو
کە خوێن لەسەر سینەی دەردەچوو بە هەمان شێوەی باوکەکە

(تەواوبوە)سەرەتایەکی سەیر!....کۆتایەکی نادیار؟!....Where stories live. Discover now