من هێشتا تێ ناگەم
کە بوون بە تۆپ یان بۆتمی کوکی چی لە مەسەلە ئەگۆڕێ !!!واتا هێشتا هیچ نەبووە !!
ئەو کاردانەوە توندەی بێکیون هیچ پێویست نەبوو_
کاتی خەوتن گەڕامەوە ماڵەوە و چوومە ژوورەکەمان
بێ ئەوەی هیچ لەگەڵ بێکیون بڵێم و ئەو بیڵێ
سەرینەکەمم هەڵگرت و چوومە دەرەوە_
دڵنیام زۆر دڵی ئەشکێ بەو کارە
بەڵام ئەی من !!!
ئەو کاتەی وتی ئەگەر بێچوەکانی تۆ بونایە ڕازی نە ئەبووی ببنە بۆتم
بەڵام بۆ کوکی ڕازی ئەبی !!!وەک ئەوەی من جیاوازی بکەم لە نێوان مناڵەکان و کوکیی
_
_
سەرینەکەم برد و چوومە ژووری بێچوەکان و یەکیان بە خەبەر بوو کردمە باوەش و هەوڵم یا بخەوین و چیتر بیر لەو بابەتە نەکەمەوە
خەریک بوو چاوم ئەچوە خەو
بە حاڵ ئاگام لە دنیا مابوو کاتێ دەرگای ژوورەکە کرایەوەـ
_
" بابە.... ئەترسم ... قەینا بێمە لای تۆ لالا کەم ؟"
کوکی بە خەواڵویی وتی"وەرە گیانی من ..."
_
هاتە ژوور و دەرگاکەی داخست
بە دوای خۆیا سوچێکی بەتانیە بچوکەکەی گرتبوو ڕایەکێشا و هاتە ناو باوەشم_
"لە چی ئەترسی بەرخەکەی بابە ؟ ''
" هەورەکان ئەقیژێنن... چوومە لای مامی وتی بڕۆ دەرەوە"
کوکی وتی و دڵی پڕ بووهەر خۆی کوکی لە شەوی باراناوی و هەورە گرمە زۆر ئەترسێ و هەرگیز بە تەنها ناخەوێ لەو کاتانەیا
_
کوکی لە باوەشما بوو و بە حاڵ ڕوناکییەکی کەم لە ژوورەکەیا هەبوو
چونکە ژووری مناڵەکان هەرگیز بە تەواوی تاریک ناکەین نەکا شەوان بە خەبەر بێن و بترسن
کوکی لە باوەشما بوو کاتێ لە ناکاو هەورە بروسکەیەکی بەهێز دروست بوو
تەواوی ڕوناکییەکە لە چاوە ڕەشە کانی کوکییا ئەبریسکایەوە-
" کوکی من !!!! ئەو هەموو جوانییەت لە کوێ هێناوە ؟ "
پێیم وت و زەردەخەنەیەکی کرد" بابە ... لە تۆ "
کوکی وتی و بە دەستە بچوکەکانی خستە سەر ڕوومەتم-
من پێشتر ئەم وت هیچ بونەوەرێ نییە هێندەی جوانی بێکیون بێ
بەڵام لەوەتەی کەکی گەورەتر بووە زیاد لە حەد جوانتر بووەهەر بە ڕاستی دایک و باوکیشی بەو ڕادەیە جوان نەبوون !
-
کوکی هێشتا نازانێ کە من باوکی نییم
بەڵام ئەو وەڵامەی زۆر دڵخۆشێ کردم
کاتێ ئەو وا ئەزانێ من باوکی ڕاستەقینەییم
YOU ARE READING
☑️ هاوسەرگیری دووەم 🤍 Kookie 🤍 ChanBaek 🐺
Fanfictionهەموو شتێ ئەگۆڕێ کاتێ ئەلفای گروپە گورگێک عاشقی هاوەڵی ئەلفای گروپێکی کە ئەبێ لە کاتێکا دوو بێچووی هەیە و جێگرەوەی باوکیانن ئەبێ هاوەڵەکە دوای خۆشەویستی بکەوێ و بچێتە گروپە نوێیەکە؟ یان لە گروپەکەی خۆی بمێنێتەوە و بێچوە ئەلفا جێنشینەکان ئامادە بکا...