part 1

1.7K 34 101
                                    

PART 1 :  دراوسێی نوێ

ئارامبە.

لەوانەیە کێشەی هەبێت لەکارەکانیدا .

خۆت جوانبکە بۆی ،

جلی جوان لەبەر بکە .

زۆرجار ئەوە قسەی خەڵکیە بەرانبەر بە ئافرەتێک تووشی
ئازار و لێدان دەبێت لە هاوسەرەکەی ، هەمان قسەی خێزانەکەم بۆم.

دەسدرێژی دەکرایە سەرم لەژێر سەقفی ماڵەکەم بە خراپترین شێوە ، خۆزگەم بەوەی کە گوێم لە قسەیەکی باش بوایە لە خێزانەکەم بێجگە لە ( کەگەورە دەبێت دەگۆڕێت ) .

ئەی چی لە بەرانبەر تەمەنم کە دەڕوات .؟.

یەکەم جار وامدەزانی کە من هەڵەم ، وەکو هەموو بوکێکی نوێ بەدوای خۆشی و ڕازی ببوونی هاوسەرەکەی دەگەڕێت ،
و وازم لە کەرامەتم دەهێنا کە با بیبات ، بەڵام دوای دەرچوو کە کێشەکە لە خۆیەتی و منیش یارمەتیم دەدا .

بەڵام ئێستا گەیشتومەتە ئاستێک کە گوێی پێنایەم
ئەوەی دەیەوێت لێم دەکات و قسە ناکەم ، چونکە هەر ناتوانم.

ــ کوا خواردنی بەیانی بۆ خاتری خودا ، من دوا دەکەوم ئەگەر هەروا کات بڕوات .

هاوسەرەکەم وتی دوای ئەوەی لەسەر کورسیەکە دانیشت لە چێشت خانە منی هێنایەوە هوشی خۆم.

ــ سوڕ دەزانیت کە پێویست بو پێش کاتژمێرێک بڕۆم ،
دەبوایە خوانەکەم ئامادەبوایە پێش ئەوەی کە بێم دانیشم .

خەریکی ئامادە کردنی خواردنەکە بووم ، وەڵامم دایەوە بەبێ
ئەوەی ڕوی تێبکەم .

ــ کەمێک کاتم پێ بدە ، تەنها دوو دەستم هەیە .

گوێم لە دەنگی هەناسەکەی بوو کە بە توڕەی کردی .

ــ ئەوە ئێستا تۆ وڵامت دامەوە .؟.

سەیری چاوە ڕەشەکانیم کرد ، چەندە جوانە بەس دەڵەی خودای گەورە هەموو ڕەوشتەکەی لێ سەندبێت و کردبێتیتە سەر ڕوخساری .

ــ ئەی دەتەوێت چیت پێ بڵێم سونگجای.؟ .

هەرچەندە ڕوخساری توڕەیی پێوە دیاربوو ، بەڵام هەناسەیەکم بەبێزاری هەڵمژی

ــ سونگجای ئەمڕۆ دەڕۆین بۆ ماڵێکی نوێ و من بەتەنەها لەگەڵ کرێکارەکان وازم لێ دەهێنیت و لەجیاتی ئەوەی هاوکاریم بکەی خۆت توڕە دەکەیت ، چ ئافرەتێکی راقی وادەکات بۆخاتری خودا .؟.

ــ خۆ تۆ بەتەنها کاری گرنگت نییە منیش کارم هەیە وەکو تۆ
بەڵام پیویستە وەکو پیاو چاودێری کرێکارەکان بکەم .

برۆیەکی بەرز کردەوە لە ئەنجامی بێ باوەڕی

ــ روجینا ئەوە تۆ لەکەیەوە دەمەدەمم لەگەڵ دەکەیت
وابزانم بیری لێدانەکانمت کردووە ، پێویستە هەندێک کاتت بۆ بڕەخسێنم هەتاوەکوو ڕەوشتت فێر بکەم .

ALL MINEWhere stories live. Discover now