08: Change

687 123 35
                                    

''دڵڕەقی دوێنێ ئازارە بۆ ئەمڕۆ''

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

''دڵڕەقی دوێنێ ئازارە بۆ ئەمڕۆ''

بە هیوای خوێندنەوەیەکی بە چێژ🦋.

•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~•~

"پێم دەڵێیت یان دەتکوژم"
جونگکوک ددانی لە یەک خشاند

"پێت ناڵێم"
وتی ڕاستەوخۆ سەیری چاوەکانی جونگکوکی کرد

"تۆ جیۆن جونگکوکی ڕاستە؟"
کابرا ڕوخساری بەرامبەر ڕوخساری بوو کاتێک دەستی جونگکوکی لەسەر یەخەی لابرد

"چۆن ناوم ئەزانی؟"
جونگکوک پرسی

"هەندێک زانیاریت پێدەدەم بەڕێز جیۆن"
بە هێمنی وتی پێش ئەوەی جارێکی تر ڕووبەڕووی جونگکوک بێتەوە

"ئەگەر ناتوانیت لە ڕووخسارم بیبینیت ئەوا ڕەنگە ئێستا پێت بڵێم"
پێش ئەوەی بەردەوام بێت لە ڕستەکەی هێواش وەستا

"من برای جیمینم"
زیادی کرد کاتێک زەردەخەنەیەکی تاڵی بە جونگکوک کرد

جونگکوک بە نەناسینەوەی براکەی جیمین هەستی بە گەمژەیی دەکرد پشتی ملی خۆی خوراند لە کاتێکدا شەرمەزارییەکەی سەر دەموچاوی شاردەوە

''کەواتە بڕیارە بمکوژیت؟''
گاڵتەی پێکرد کاتێک دەرگاکەی کردەوە و هەنگاوی بۆ لای خۆی هێنا ڕێگەی بە جۆنگکوک دا

"وەرە ژوورەوە"
وتی پێش ئەوەی پێڵاوەکانی دەربهێنێت و پاڵتۆکەی بخاتە لایەک جونگکوکیش هەمان شت کرد

براکەی جیمین ڕاستەوخۆ چووە چێشتخانە و شتێکی ئامادە کرد کە وایکرد سکی جونگکوک برسی بێت بەڕاستی بۆنێکی خۆشی هەیە

''بۆچی بەدوای جیمیندا دەگەڕێیت؟''
لەناکاو پرسی هێشتا کارەکەی لەسەر چێشتخانەکە ئەنجام دەدات

"من..من.... نیگەرانم ئەگەر"
جونگکوک پشتی ملی خۆی خوراند لەکاتێکدا هەوڵی دەدا بەدوای وەڵامی دروستدا بگەڕێت

هـٌاوسَەریِ نەویِسْتراوٰحيث تعيش القصص. اكتشف الآن