دۆنـــاڵـــد؟

235 30 16
                                    

" دانیاڵ ئای خوایە تۆ بۆچی لێرەیت؟ سەرمات نییە؟ بۆچی لە ژوورەوە نیت؟ جلەکانت کەڵکی ئێرەیان نییە "

بەڕێوبەرە میهرەبانەکە لێرەیە و دانیاڵی بینی لەبەردەم دەرگای سەرەکی نەخۆشخانەکە دانیشتوە

" لە ڕاستیدا من چاوەڕێی تۆ بووم ئەوان لەو بڕوایەدا نیم زانیاریەکانی منیان بە دڵ بووبێت پێویستەکات تۆ بێیت و زانیاری بدەیت "

" باشە با بڕۆینە ژوورەوە "

ئەوان بەرەو پەرسگەکە چوون وە دکتۆرێک لەوێ وەستابوو

" سڵاو دکتۆر کریستۆن "

" ئۆو بەڕێز دۆناڵد سڵاو حاڵت چۆنە؟ چی ئەکەیت لێرە؟ "

لەوانەیە ئەوان دۆستی یەکتر بن یان لەوانەیە دۆناڵد کەسێکی ئاسایی نەبێت و خەڵکی بیناسن

" من حاڵم باشە سوپاس وە من لێرەم چونکە یەکێک لە مناڵانی خانەکە نەخۆش بوو وە یەکێک لە هاوکاران بەرەو ئێرەی هێنابوو منیش لێرەم بۆ پێدانی زانیاری "

" ئمم کەواتە من دەڕۆم سەلامەتییە "

کریستۆن ڕۆیشت و دۆناڵد و دانیاڵ مانەوە وە دوای پێدانی زانیاریەکان بەرەو ژووری ئارا ڕۆیشتن

" سڵاو ئارای بچووک ئەتوانم بێمە ژوورەوە؟ "

دۆناڵد وتی کاتێک نیوەی جەستەی لە دەرگاکە بردبووە ژوورەوە

" نەخێر "

" بەڵام بۆچی؟ "

" چونکە باوکم وتی جگە لە من و پزیشکەکان ڕێگە مەدە کەسی تر بێتە ژوورەکەت "

" هههـ بەڵام من باوکەشتم لەگەڵ خۆم هێناوە کەواتە مادەم تۆ ڕێگە بە من نادەیت منیش ڕێگە نادەم باوکەت بێت "

" ڕێگە بە باوکم بدە بێتە ژوورەوە گەر ئەو وتی کێشە نییە منیش ڕێگە ئەدەم بێیتە ژوورەوە "

هەر کە دۆناڵد وای وت دانیاڵ ویستی بچێتە ژوورەوە بەڵام دۆناڵد دەستی گرت و کردیە پشتی خۆیەوە

" من ڕێگە نادەم باوکت بێت وە هەم تۆ بۆ خۆت وەرەوە بۆ خانەکە من باوکت بۆ خۆم ئەبەم "

ئێستا دۆناڵد بەڕاستی بەڕێوبەرێکە یان مناڵێک؟ ئەو لەگەڵ ئارا یاری ئەکات یان بەڕاستی قسە ئەکات؟

" بەڕێز دۆناڵد تکایە تۆ ئارا ئەگریەنیت بەم شێوەیە "

دانیاڵ وتی بەڵام ئەوەی دەستی کەوت دۆناڵد ئاوڕی دایەوە بە ڕوخسارێکی گرژ بووی کیوت و وتی

" تۆ قسە مەکە "

" وە هاا جا با پێت بڵێم من لەگەڵ باوکت هاوسەرگیری ئەکەم و ناهێڵم جارێکی تر چاوی بە تۆش بکەوێت "

ئەم قسانە وای کرد چاوەکانی ئارا پڕبن و دانیاڵیش شۆک بێت واتای چی ئەم قسانە؟ ئەوە هەر چییەک بێت چۆن ئەتوانێت شتێکی ئاوا بکاتە گاڵتە؟ خۆ ئەو بە نەخۆشیەکەی دانیاڵ ئەزانێت ئەزانێت کە هەستی بۆ کچ نییە

" نەخێر باوکم تەنها هی منە ئەی وانییە باوکە؟ "

" بەڵێ ئازیزم ئەوە وایە وە مامە دۆناڵد گاڵتەت لەگەڵ ئەکات ئەی وانییە بەڕێز دۆناڵد "

" ها ها بەڵێ وایە "

دوای ئەو قسەیە دۆناڵد ڕووخسار گرژ چووە دەرەوە و دانیاڵیش بە دوای چوو یانی ئەمە مانای چییە خۆی گرژ و مۆن ئەکات و قسەی لەم شێوەیە ئەکات؟

" بەڕێزم تۆ بۆچی بەو شێوەیە قسەت ئەکرد لە ژوورەوە؟ یانی بەڕاستی ئەوە جۆرێکی باشی گاڵتە نەبوو بە تایبەتیش لەگەڵ مناڵێک دا "

" گاڵتە؟ بەڵام من گاڵتە و شتی وام نەکردووە دانیاڵ تۆ ئەوە زۆر باش ئەزانیت کە من ماوەیەکی زۆرە هەستم بە خۆشەویستی کردووە تەنانەت تۆش بەوە ئەزانیت بەڵام هەمیشە لە ڕاکردن دایت لە من و هەستەکانم بۆچی؟ "

" بەڕێز دۆناڵد ئێرە شوێنی ئەو قسانە نییە تکایە "

" ههـ تۆ گاڵتەم پێ ئەکەیت من خەریکم دوای هەوڵێکی زۆر هەستەکانم دەرەبڕم تۆش ئەڵێیت ئێستا کاتی نییە "

" ڕێگەم بدە بیری لێ بکەمەوە "

" بەڕاست؟ تۆ بیر لە قسەکانم ئەکەیتەوە؟ "

دانیاڵ سەری بە ئەرێ جوڵاند و دۆناڵدیش بێ کات لە دەست دان لە باوەشی گرت ئاخر بە مافی ئەو ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی ئەو کاتەیە ...!














+++++++++++++++++++++++++++++

" ئـــێـــســـتـــا ڕۆژ بـــە ڕۆژ نـــا چـــرڪە بـــە چـــرڪە ڕووخـــســـاری ئـــەوانـــەی دەورووبـــەرمـــان بـــۆ دەرەڪەوێـــت "

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou télécharger une autre image.


" ئـــێـــســـتـــا ڕۆژ بـــە ڕۆژ نـــا چـــرڪە بـــە چـــرڪە ڕووخـــســـاری ئـــەوانـــەی دەورووبـــەرمـــان بـــۆ دەرەڪەوێـــت "

نـەوەی ڪیـــم / ڕاگیراوەOù les histoires vivent. Découvrez maintenant