𝐹𝑖𝑟𝑠𝑡 𝐹𝑟𝑖𝑒𝑛𝑑

372 54 90
                                    

FIRST FRIEND

یــــەڪـــەمــیـــن هــــاوڕێ

NO ONE POV :

" باشە بۆم باس بکە یەکەم بینینی تۆ و ئۆرلا چۆن بوو ؟ "
جیمین پرسی و قاوەکەی دانا لەسەر مێزەکە


" یەکەم بینینمان ........."
تایهۆنگ بە هێمنی وتی

flash back .............

کوڕەکە بەنێو دارستانە چڕەکە ئەگەڕا و سەیری دار و درەختەکانی ئەکرد ئەوە بۆ ئەو سەرنجڕاکێش بوو هەموو شتێکی ئێرە سەوزە و چڕە چونکە ئەمە دارستانی باراناویە


" هێی ئەگەر هەنگاوێکی تر بنێی قاچت بەر مارێکی کوشندە ئەکەوێت "
دەنگێکی مناڵانە کوڕە بچووکەکەی ئاگادار کردەوە

کوڕەکە بە ترسەوە سەیری بەردەمی کرد و گەڕایەوە کە بینی مارێکی گەورەی سەوز لەبەردەمیەتی

" ڕاستیەکەی ئەم شێوەیەم پێ جوانە "
کچەکە کلی مارەکەی ڕاکێشا

مارەکە ویستی گاز لە کچەکە بگرێ بەڵام کچەکە سەری مارەکەی گرت و وتی

" تۆ گاز لە کێ ئەگری ماری سەوز من شۆربای مار دروست ئەکەم "
کچەکە وتی و پێکەنی

" ئەوە خراپە ئاگاداربە "
کوڕەکە بە ترسەوە وتی

کچەکە مارەکەی کردە نێو سەتڵێک و سەیری کوڕەکەی کرد بە پێکەنینەوە

" هێی بەچکە دەوڵەمەندێک لێرە چی ئەکات ؟ "
کچە بچووکەکە پرسی

" من لە ماڵەوە ڕام کردووە "
کوڕەکە وتی

" ئای خوایە بەڵام ئەوە خراپە بێیتە نێو دارستانێکی بەو جۆرە کە مێرولەکانیشی ئەتوانن تۆ بکوژن "
کچەکە وتی

" تۆ یارمەتیم ئەدەیت وایە ؟ "
کوڕەکە پرسی

" من ئەهلی یارمەتیدان نیم "
کچەکە وتی و بێ گرنگی دان ڕۆشت

کوڕەکە دوای کەوت ئاخر ئەو نە شارەزایە و نەهیچ شتێک و ئێستا ئەزانێت ئەم دارستانە چەند ترسناکە

" دەی کەواتە با ببینە هاوڕێ"
کوڕەکە وتی و دەستی بۆ ڕاگرت

کچە بچووکەکە وەستا و سەیری کوڕەکەی کرد کوڕەکە قژێکی لول و چاوێکی بچووکی ڕەشی هەبوو لەگەڵ پێستێکی سپی شۆرتێکی ڕەنگ پێستی لەپێ بوو لەگەڵ کراسێکی سپی کە قۆلەکانی ڕوت بوو

کچەکەش چاوێکی سەوز و قژێکی ڕەش  کە لە دواوە بە توندی بەستبووی و پێستێکی سپی هەبوو عەزیەکی شینی لەبەر بوو کە گوڵی سپی تیا نەخشێنرابوو


"بۆچی ئەبیتە هاوڕێی من من ترسناکم و ڕاوکەری مارم مار "
کچەکە بە ترسناکی وتی

" بەڵام ڕاوکەری مار تۆ منت ڕزگار کرد و تۆ زۆر شیرینیت "
کوڕەکە زەردەخەنەی کرد

کچەکە پێی سەیر بوو هەر کوڕێکی تر بوایە ڕای ئەکرد لە ترسناکی کچەکە بەڵام ئەو کوڕە زەردەخەنەی بۆ ئەکات پاشان هیچ مناڵێک لە قوتابخانە لە کچەکە نزیک نابێتەوە و لێی ئەترسن بۆیە ئەو هەمیشە تەنها بووە ئەو کوڕە یەکەمین هاوڕێی ئەو کچەبوو

" ناوت چیە ؟ "
کوڕەکە پرسی

"ئۆرلا "
کچەکە وتی

" ئۆو سڵاو ئۆرلا من کیم تایهۆنگم بە تای بانگم بکە "
کوڕەکە بە زەردەخەنەوە وتی

" تای ؟ "
ئۆرلا پرسی

" بەڵێ تای ناوێکی کۆریە من خەڵکی کۆریام "
تای بە زەردەخەنەوە وتی

" بۆیە وەک مناڵی دوو ساڵان قسە ئەکەیت بە پرتوگالی "
ئۆرلا وتی

تای پێکەنی بە قسەکەی ئۆرلا و ڕاکرد و دەستی گرت و ئۆرلا بە گرژی سەیری کرد

" ئەگەر دەستت بگرم لەوانەیە بە زیندووی لێرە بڕۆمە دەرەوە "
تای وتی

" با بڕۆینە دەرەوەی ئێرە ئۆرلا تاریکی کردووە ئەگەر گورگ ئێمەی خوارد چی ؟ "
تای بە ترسەوە وتی

" ئێرە گورگی لێ نیە "
ئۆرلا وتی

تای هەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە

" بەڵام کەمتیاری دڕندەی لێیە "
ئۆرلا بە ئاسای وتی

ئۆرلا هەموو هیواکەی تایهۆنگی لەناو برد کاتێک خەریک بوو تای دەست بکاتە گریان بەڵام ئۆرلا بە توندی دەستی گرت و ڕایکێشا بە دوای خۆیدا

ئۆرلا ویستی دەستی تای بەربدات بەڵام تای دەستی گوشی

" سەتڵەکە فڕێ ئەیەم "
ئۆرلا وتی

تای دەستی ئۆرلای بەردا و ئۆرلا ڕۆشت سەری سەتڵەکەی کردەوە و هەموو خشۆکەکان ڕایان کرد و تای لە شۆک بوو ئۆرلا هەموو ئاژەڵێکی مەترسیدار و ژەهراویە گرتویەتی

ئەمە تایهۆنگی نەترساند بەڵکو زیاتر پێی خۆش بوو لەگەڵ ئۆرلا بێت

ئۆرلا سەتڵەکەی فڕێ یا و ڕۆشت بۆلای تایهۆنگ و دەستی گرت و بەدوای خۆی ڕایکێشا

548 words

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now