One Shot

65 10 0
                                    


جیهانەکەی خەریکە تاریک دەبێ


بەرەو تاریکی دەڕوا

ئەو لەقوڵای دایە

چاوەکانی بەهێواشی کردەوە

ئەو دووبارە ئیفلیجە ناتوانێ بجوڵێ

شتەکان ناڕوونن

لەژێر سێبەری دارێک دایە کە ڕێگری لێکردووە تیشکەکە چاوەکانی کوێر بکا

کەسێک دەبینێ بەڵام ئەو پشتی لێیە


ئەو پیاوێکە
باڵایەکی بەرزی جوان قژە قاوەیە دروەشاوەکەی
ئەو خەریکە ڕوو لەو دەکا

"ئێمێڵیا"

"هەڵسە بەیانییە"

"ئێمێڵیا هەڵسە تۆ ئەمڕۆ تاقیکردنەوەت هەیە"
ئەو گوتی

لەسەر کورسی خوێندنەکەی بەربۆوە کە خەریک بوو توشی نۆرەی دڵ بێ کە دوێنێ شەو بەهۆی  بێزاریەوە لەخوێندن خەریکی وێنەکێشانەوە خەو بردیەوە بەڵام ئەو ئامادە نەبوو بۆ تاقیکردنەوە ئایە چ کارەساتێکە؟
بەڵام ئایە بەلایەوە گرنگە؟
ئەو بەلایەوە گرنگ نەبوو
وەک ئەوەی شتێک بونی نەبێ بەناوی تاقیکردنەوە



"هێی تۆ بۆچی لەسەر کورسیەکە خەوتوی؟ ئەی چی دەربارەی جێگاکەت؟"
ئەو گوتی بە کەمێک زەردەخەنەوە

"تکایە جاک بوەستە لەوەی بێزارم بکەی"
ئەو گوتی بە کەمێک بێزاریەوە بەهۆی ئەوەی وایکرد خەونەکەی دووبارە بپچڕێ وەک هەموو جارێک

"چی وایکردوە ئەوەندە بێزار بی کەمێک هەست بە ئێرنجی بکە بەیانیە خوشکە"

" کەواتە بەیانیت باش وە خۆت ئامادە بکە دایکمان چاوەڕێیە"
ئەو گوتی و دەرگاکەی داخست

"چۆن ڕۆژەکەم بەئێرنجی دەست پێبکا لەکاتێکدا من لەبنەڕەتەوە بێزارم"
ئەو بەکزی گوتی

هەڵساوە و سەیری وێنەی سەر مێزەکەی کرد کە دوێنێ شەو کێشابووی

هەمان پیاوی خەونەکانی،

ئەو کێیە بۆچی هەمیشە دەیبینێ؟

بۆچی هەرکاتێک دەیەوێ خۆی نیشان بدا ئەو بەئاگا دێ
بە بێزاریەوە ڕۆیشت بۆ گەرماو بۆ ئەوەی خۆی ئامادە بکا ئەو لەکۆتا ساڵی خوێندن دایە وە کۆتا تاقیکردنەوەیەتی هیچ بیرۆکەیەکی نییە دەربارەی داهاتووی

تەنها بەرەو پێشەوە دەڕوا ئایە چارەنوس بەرەو کوێێ دەبا؟


ئەو ئامادەیە بۆ ڕۆژێکی تری بێزارکەر


You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 13, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

جیهانە تاریکەکەی ئیمێڵیاWhere stories live. Discover now