هیوادارم بە دڵتان بێت ......
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
pov hana
بە ڕێگادا دەڕۆیشتم بۆ ماڵەوە ئەمڕۆ باش بوو کەوا یەک وانەم هەبوو بۆیە زوو تەواو بووم ....... مارکێتێکم بینی لەو بەری ڕێگاکە بۆیە ویستم سەرەتا کەمێک شت بکڕم ، بۆیە چاوەڕێم کرد تاوەکو گڵۆپەکە سوور بوو پاشان ویستم بپەڕمەوە ،
بەڵام ئۆتۆمبێلێک بەخێرای بەرەو ڕووم هات ...........لەو کاتەدا نەمزانی چی بکەم ، نەمدەتوانی لە شوێنی خۆم بجوڵێم ..... ئۆتۆمبێلەکە ویستی بە خێرای ڕای بگرێت بەڵام خۆی لێدام ، ئەوەندە بوو هەستم بە ئازار کرد لە قاچی چەپمدا ، ئۆتۆمبێلەکە خێراییەکەی کەم کردبووەوە لە بەر ئەوە تەنها ئازار بە قاچم گەیشت ......... دەرگای ئۆتۆمبێلەکە کرایەوە پیاوێک هاتەدەرەوە بەڵام توڕە دیار بوو .....
پیاوەکە/ هێیییی !! تۆ بۆچی خۆت دەخەیتە بەر ئۆتۆمبێلەکەم ( بە هاوارەوە بەرەو ڕووی ڕۆیشت )
هێشتا خۆی لەمن توڕە دەکات لە کاتێکدا خەتا لە خۆی بووە ، هەوڵمدا هەڵسمەوە هەرچەندە قاچم ئازاری هەبوو
من/ تۆ بۆچی خۆت لە من توڕە دەکەی لە کاتێکدا هەڵە لە خۆتە ( بە توڕەییەوە)
پیاوەکە/ چۆن دەتوانی بڵێی هەڵە لە منە هااا ( بە هاوەر و توڕەییەوە سەیری هانای دەکرد )
من/ بێگومان هەڵە لە خۆتە چونکە ترافیکەکە سوور بوو دەبوایە تۆ بوەستیتایە ... بۆیە تۆ ناتوانی من خەتابار بکەیت ( بە هاوارەوە قسەی دەکرد بە ڕووی پیاوەکەدا )
زۆر توڕەی کردم چونکە خەتا لە خۆی بوو کەچی هێشتا دەی ویست من خەتابار بکات
پیاوەکە/ هێیی تۆ چۆن دەتوانی
دەستی بەرز کردەوە ویستی لێمبدات ، لەڕاستیدا ترسام بۆیە خێرا چاوم داخست ...... بەڵام هەستم بە هیچ ئازارێک نەکرد ، کاتێک چاوم کردەوە بینیم کەوا کەسێک لەو پیاوە دەدات
....../ تۆ ( بۆکس ) چۆن دەتوانی (بۆکس ) دەست (بۆکس) لە ئافرەت بەرز بکەیتەوە هاااا (بۆکس) (بە هاوار و توڕەییەوە )
خراپتر لێیدەدا ، هەندێک کەس ویستیان لێکیان بکەنەوە بەڵام نەیان توانی
end pov hana
جۆنگکووک/ هەرگیز کەس بۆی نیە دەستی لێ بەرز بکاتەوە و بیەوێت ئازاری ئەو کەسە بدات کە هی منە (لەگەڵ هەر قسەیەک زیاتر لێی دەدا )
YOU ARE READING
<𝙏𝙃𝙀 𝙆𝙄𝙉𝙂> 𝘑.𝘑𝘒
Fanfictionچی ڕوودودات کاتێک کەسێک بە ناوی پاشایەتیەوە کارە نهێنیەکەی دەشارێتەوە وە ڕووە باشەکەی نیشانی خەڵکی دەدات بەڵام لێرەدا کچێک هەیە کە بەبێ ئاگای خۆیەوە دەکەوێتە ناو مەترسیەکانەوە بەڵام لە کۆتای دەردەکەوێت کچەکەش شتێکی هەیە کە هەمووان تووشی شۆک دەبن...