| 2 |

198 53 159
                                    


سەرەتا ڤۆت بکە وەک پشتگیریەک بۆ چیرۆکەکەم
ئینجا بفەرموو بۆ ناو چیرۆکەکە🖤✨

.


لە بنکەکەی بە سەر لێ شێواوی دانیشتبوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



لە بنکەکەی بە سەر لێ شێواوی دانیشتبوو.. تەنها ئەمڕۆ چوار منداڵ و ئافرەتێک کوژراون نازانێت لە کەیسی کامەیان بکۆڵێتەوە دڵنیایە بکوژەکەی هەر یەک کەسە
بە توڕەییەوە پەڕاوەکانی فڕێدایە سەر زەویەکە

چەند جارێک لە دەرگای ژوورەکەی درا

"وەرە ژوورەوە"

وتی و سەیرکردنەکانی گواستەوە بۆ سەر یەکێک لە کارمەندەکانی بنکەکە

"خانمی لێکۆڵەر بەڕێز ئەلبێرت بانگی تۆ دەکات"

کارمەندەکە وتی و ژوورەکەی بەجێ هێشت

خانمە لێکۆڵەرەکە هەستایەوە و جلە فەرمیەکانی ڕێک خست و قژی بردە دواوە و ڕۆیشت بەرەو ژووری سەرۆکی بنکەکە

دوای ئەوەی ڕووخسەتی چوونە ژوورەوەی وەرگرت پێی ڕاستی خستە ژوورەوە و ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک فایل هەڵدرا بۆ ڕووخساری.. ئایا ئەمە بێڕێزی نییە بەرامبەر لێکۆڵەرێکی FBI؟

"ڤێرۆنیکا!!!، لەو چرکە ساتەوەی لەم بنکەیە دامەزراویت تەنانەت یەک کەیسیشت چارەسەر نەکردوە،،.. پێتم ڕاگەیاند کە کەیسێکی ئاسایی نییە بە نەفرەت بیت.. چیتر شوێنی تۆ لێرە نابێتەوە ڤێرۆنیکا.. تۆ پلەکەت لێ وەردەگیرێتەوە"

هەر زوو بەڕێوبەرەکەی هاواری کرد و پەڕاوەکانی بەرەو ڕووخساری هەڵدەدا

"بەڵام گەورەم.."

ڤێرۆنیکا ویستی ڕوونکردنەوە بدات بەڵام
دووبارە دەرفەتی قسەکردنی پێ نەدرا!!

||بـکـوژی زنـجـیـرەیـی|| JkWhere stories live. Discover now