هاتمەوە دوای ئیمتەحان
لە زانست خراپ بووم
نازانم سەرم لە چ قوڕەچی بنێمـــــ دەست پێدەڪات ــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Jungkook pov
شەوە و هەموویان نوستوون
تەنها من بەخەبەرم لەگەڵ ئەوەشەوە لەدەرەوەم لە سەر شەقام دەڕۆمزۆر بێتاقەت و ماندووم بیر دەکەمەوە!
ئەی گەر مینا ڕازی نەبوو پێم؟
ئەی گەر دایکم و باوکم ئازاری مینایان دا؟
شێت ئەبم باوەڕ بکەنهەر خۆم شێتبوبوم ئیتر!
نازانم سەرم زۆر دەسوڕێ چوومە لای دکتۆر دوێنێ
وتی کاریگەری ئەو دەرمانە لەسەرت خراپ دەبێ
ئاخر تێناگەم زۆری بەسەر چوە ئیتر پێویست ناکات کاریگەری و شتی بمێنێ
دەڕشێمەوە هەندێ جار
بەکەسم نەوتوە بەڵام لەگەڵ ڕشانەوەش خوێن دەبینم واتا خوێن لە دەومەوە دێتە دەرەوەکاریگەریەکی خراپە
دەمویست بگەڕێمەوە ماڵەوە بەڵام سەگێکم بینی لەوبەری شەقامەکە
زۆر قشت بوو ڕاستەوخۆ حەزم بەوە کرد دەستی لێبەمویستم بچم بپەڕمەوە لە شەقامەکە
بەڵام هۆڕنێکی گەورە لێدرا و سەیارەیەک خۆی پێم کێشا“جۆنگکووک چیبوە خەونی ناخۆشت بینی؟“مینا بەخەمەوە دانیشتبوو لای جۆنگکووک پەڕۆکێکی پێبوو تەڕ بوو و ساردیش بوو لەسەر سەری جۆنگکووکی دانا و ئارەقەکەی ئەوی پێ دەسڕیەوە
“خەون بوو“وتم و هەناسەم توند بوبو ڕاستەوخۆ هێڵنجم هات
چووم بۆ توالێتەکەو زۆر ڕشامەوە میناش لەدوام بوو وەک دایکێک دەستی بە پشتم دادەهێنا بەڵـام
خوێنم بینی خوێن لە دەومەوەواتا خەونەکەم دەبێتە ڕاستی یان!
“تایییییی جیمیییینن“مینا هاواری کرد و بۆ یەک دەقەشی نەبرد هەردوکیان لەبەر دەرگاکە ئامادەبوون تاقەتی ڕۆشتنم نیە
“با بچینە نەخۆشخانە“مینا وتیو قۆڵی منی گرت تای و جیمینیش یارمەتیان دا منیان بردە ناو سەیارەکە
Mina pov
سێ ڕۆژە حاڵی جۆنگکووک باش نیە!
ئەو خۆی وا دەردەخا باشە بەڵام تا ئەوکاتەی خوێنم بینی لە دەویەوە هاتە دەرەوە ئیتر بەرگەم نەمائێستا وا لە ڕێگاین ئەو سەری لەسەر کۆشم داناوە ئەگەر بڵێم جلی منیشی تەڕ کردوە ئەوەندە ئارەقە دەکا.
گەرم گەرمە...
ماچێکی نێو چاوانیم کرد
"هەموو شنێک باش دەبێت“وتم بە سەبری و سەری ئەوم خستە باوەشمەوەزەردەخەنەیەکی کرد
ئەو بەڕاستی شێتە واتا لەو حاڵەو پێدەکەنێ هاهـ من دەمرمگەشتینە نەخۆشخانە کە دکتۆرەکە ڕەنگ و ڕوی ئەوی بینی بەخێرایی جۆنگکووکیان لەسەر قەڕەوێڵەی ئەویا دانا من دەمرم خوایە با ئەو باشبێ
هەموویان چوونە ژورەوە و جۆنگکووکیشیان برد نەیان هێشت ئێمە بچین.!
.
.
.
سەعاتێکە چاوەڕوانم و هیچ شتێک نەگۆڕاوە
دکتۆرەکە هاتە دەرەوەڕاستەوخۆ دەستی بە قسە ناخ هەژێنەکانی کرد
“ئەو پێشتر دەرمانی پێدراوە دەرمانی تێکدانی دەرونی بۆی لەخوارد و لەژێر پێست کراوە مەعیدەی بریندار بوە.. ئەوە مەترسیە لەسەر ژیانی. گەر نەشتەرگەری بۆ بکەین لەسەر ڕای خۆی “دکتۆرەکە وتی و چاوەڕێی وەڵامی ئێمە بوو.“من دەچم پێی دەڵێم“جیمین وتی و چوە ژورەوە تا بە جۆنگکووک بڵێ دەبێ نەشتەرگەریەکە بکات....!
بەڵام دوای کەمێک بە نیگەرانیەوە هاتە دەرەوە لەهەر لە سەرو چاویەوە زانیم کەوا ئەو ڕازی نیە
کاتی ئەوەیە هێزی خۆم تاقی بکەمەوەچوومە ژورەوە و ئەوم بینی کە چاوی لێم سوڕاند وادیارە ئەزانێ بۆچی لێرەم!
چومە لای دانیشتم
“جۆنگکووک تۆ پیاوە بەهێزەکەی منی ئەی وانیە؟
چیدەبێ گەر ئەو نەشتەرگەریە بکەی؟
خۆ لێو کەمنابێتەوە تەنها تاوەکو چاک دەبیتەوە
پێویست بە ترس ناکات هەموومان لاتین!
باشە ؟“وتم بە چاوی تکایە سەیرم دەکرد“ئاخر نامەوێ بەجێت بێڵم“وتی بە دەنگە گیراوەکەی
“جۆنگکووک تۆ بە نەکردنی جێم دەهێڵی“دەستم کردە گریان سەرم خستە سەر سینگی“باش دەیکەم!“
ــ بــەردەوام دەبێـــت ـــ
بەدڵتان بو؟
30 vote 200 comment: part
YOU ARE READING
Ⅱ ᴘ s ʏ ᴄ ʜ ᴏ ʟ ᴏ ɢ ʏ Ⅱ
Fanfiction"وێنـای ئەوە بکـە ڪەسێڪی شێت یاخود بڵێین ناتـەواو و تـوڕە هۆگری تۆ دەبێت و تاڪە ڪەس دەبیت بتوانی ئارامـی بڪەیتەوە" جیـۆن جـۆنگڪووڪ ♡ پـاڕڪ مــینا