𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~30~

314 45 234
                                    


NO ONE POV :

میۆنگهی : بۆچی ئەو لە نەخۆشخانەی دەرونیە نامجوون ؟ " پرسی "

نامجوون : زۆر باش دڵنیا نیم بەڵام دیارە شتێک بەتەواوەتی ترساندویەتی و نەیتوانیوە قبوڵی بکات چی ڕوو ئەدات " وەڵامی دایەوە "

میۆنگهی : بۆ نمونە وەک چی ؟ " پرسی "

نامجوون : من نازانم " بۆڵاندی "

میۆنگهی : بەڵام تۆ کوڕی ئەویت نامجوون " بە خێرای وتی "

نامجوون : بە تەواوەتی خێزانەکەی ئێمە پەیوەندیەکی باش و پتەویان نیە " بە ئارامی وتی "

ئۆتۆمبێلەکەی وەستان و شوشەکانی کردەوە لە نزیک دەریایەک کە بایەکی فێنک بەر پێستیان ئەکەوت

میۆنگهی : ئەتوانی باسی خێزانەکەتم بۆ بکەی گەر ئاسای بێت ؟ " پرسی "

نامجوون : چیرۆکێکی درو درێژ نیە دایکم خۆشەویستی پارە بوو بەڵام باوکم لە ناخەوە دایکمی خۆشەویست ئەوان زۆربەی جار ناکۆکی لە نێوانیان هەبوو هەموو هۆکارەکەشی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی باوکم گرنگی بە پارە نەئەدا و لە شتی بێمانا پارەی سەرف ئەکرد " بە ئارامی وتی "

نامجوون : سەرەتا گروپDAH ناوی گروپی سەرکەوتوو بوو و باپیرەم ئەم گروپەی دانا بۆ ئەوەی خەونی مناڵە بێ دەسەڵاتەکان بکاتە ڕاستی پاش ئەوە گروپەکە بۆ باوکم مایەوە و باوکیشم بەژداری ئەکرد لە بەرەنگاربونەوەکان " بە زەردەخەنەوە وتی "

نامجوون : ئاشتی و ئارامیەکی زۆر لەنێو ئەم گروپە هەبوو پێش ئەوەی باوکت بکوژێرت و لە دوای ئەو دانە دانە ئەندامەکانی تر بمرن لەناکاو و بێ هۆکار " برۆکانی گرژ کرد "

نامجوون : باوکم و باوکت هاوڕێی نزیک بوون باوکم دوای مردن باوکت ڕوخا تەنها ئەو نە هەموو گروپەکە درزی برد چونکە ئەو سەرکەوتنی گروپەکە بوو " بە ئارامی وتی "

میۆنگهی : بۆچی ؟ " پرسی "

نامجوون : ئەو ئەو شەوە کوژرا کاتێک بوو بە باشترین بۆکسەر لە جیهان هەندێک ئەڵێن کە ئەکرێت دوژمنێک ئەوی کوشتبێت هەندێکیش تاوانەکە ئەخەنە سەر باوکم چونکە ئەویش ئەیویست ببێتە باشترین بۆکسەر لە جیهان " میۆنگهی قسەکەی پێ بڕی "

میۆنگهی : تۆ چۆن بیر ئەکەیتەوە ؟ " پرسی "

نامجوون : دڵنیا نیم میۆنگ ناکرێ باوکم ئەوی کوشتبێت ئەگەر ئەوەشی کردبێت بۆچی دوای مردنی هاوڕێکەی توشی نەخۆشینی دەرونی بوو ؟ " بە ئارامی وەڵامی دایەوە "

 𝑀𝑌 𝐻𝑈𝑆𝐵𝐴𝑁𝐷 𝐼𝑆  𝐴 𝑊𝑅𝐸𝑆𝑇𝐿𝐴𝑅 || ᴊ.ᴊᴋ || ✓Where stories live. Discover now