𝕮𝖍𝖆𝖕𝖙𝖊𝖗 ⧼8⧽

98 16 76
                                    

⦅ Thanks for Reading ꈍᴗꈍ⦆

⦅ Let's get away from the world a little bit ⦆

╭──────༺♡༻──────╮

\/ Pov shi-yoon \/

پێڵاوەکانم لە پێم کرد هەڵسامەوە خۆم رێکـ خست وەکو رۆژانی ئاسایی
چاوەرێی میئولم ئـــەکرد پشتم بــە دیوارەکە دادا لەناکاو ئەو رۆژەم بیر کەوتەوە
کە دەستدرێژم کرایە سـەر دەستەکانی ئەو کورە نەفرەتیە رووکەشە ساردەکەی خودا بە نەفرەتی بکات ئەو گەمژە هیچە ئابرووی بردم

وا مەبینن کە من ئەو بابەتەم لەبیر کردووە ئەم رووداوەنە هەموو بەیانیەکـ هەموو شەوێکـ وەکو فلیمێکــ دێت بە خەیاڵمدا من ناگریم و خۆم بەهێز دەردەخەم لەبەر خوشکم و هاورێکانم نامەوێت هیچ کەسێکـ من بە شکاوی ببینێت بەڵام وەکو جارانیش ئەو خۆشیەم نەماوە

من کە لەگەڵ هاورێکانیشم تەنها بۆ ئەوەی دڵتەنگـ نەبن زەردەخەنەیان بۆ ئەکەم ئەگینا نامەوێت هیچ کەسێکـ ببینم
دەمەوێت جارێکی تر ئەو گەمژەیە ببینم تفێکی بدەم لە روخساریا کە ئاوا بەبێ شەرمانە ژیانی کچێکی تەمەن 17 ساڵی برد
من زۆر ئاگاداری خۆم بووم بە جۆرێکـ هەرگیز رێگەم نەدەدا کەس دەستم لێبدات من جەستەم پاراستبوو بۆ ئوکـ بەڵام دوای ئەو رووداوە تەنانەت دڵم لەسەر ئوکـیش نەماوە من نامەوێت ئەو ببێت بە خۆشەویستم لەبەر ئەوەی من بەکارهاتووم
ئەزانی؟
ئەمە چ ئازارێکە کە خۆت پاراستبێت بۆ ئەو کەسەی کە خۆشتبوێت بەڵام کەسێکی نەناسراو ئەوەت لێ ببات من دەمویست ببم بە موڵکی ئەو نەوەکـ ئەو پیاوە رووکەشە ساردە

شییوون شیرینم بۆ ئەگری

راچەڵەکیم سەیری جەییوونم کرد خێرا کۆڵەمەکانم سری

هیچ نییە جەییوون

بە ئاسایی ووتم

میئول ئەرێ تۆ تەواو نەبوویت!
ئەم کچە ئەم ماوەیە ئاشقی جۆنگکوکـ بووە هەر بۆیە هەمیشە دوادەکەوێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ جوان بکات

هاوارم کرد
میئول بە راکردن هات

چی میئول ئەوە راستە؟؟

دابین ووتی خێرا هاتە لای میئول
ئایش من چیم کرد

ئونــی سوێند بەخوا درۆ دەکات!

میئول ووتی
دابین چاوەکانی کز کردەوە

ها بــەڵێ مــن تەنها گاڵتەم کرد

ووتم
دەستی میئولم راکێشـــا

میئول خۆشەویستی نییە لە قوتابخانە تاکو دوای قوتابخانە تێگەیشتی؟! کورانی ئەم تەمەنە تەنها بۆ رابواردن لەگەڵت ئەبن

∘₊✧─HɪᴅᴅᴇN─✧₊∘ ⦅ 𝕸.𝖄⦆Where stories live. Discover now