Party_10

113 23 10
                                    

لە ڕۆژێکی نوێدا کچێکی شیرین و دڵبەر لەژێر پێدەکەی لەباوەشی باشترین هاوڕێی بەهێمنی خەوتوە ، هەر چەند یونا هەڵساوە بەڵام نایەوێ خەوی هاوڕێکەی تێکدا کە لەگەڵ بینینی هەست بەو ئاسودەیی دەکەی کە دەمێکە بەم جۆرە ئاسودە نەخەوتوە ، بەڵام ئەم ساتە جوانە بوونی نەما کاتێک دەنگی دەرگا بەهێزیەکی زۆرەوە کراوە وایکرد هایرن ڕاچەڵەکێت لەخەوەکەی .

یۆنا : نەفرەت ئەوە تۆ تەواوی ؟ چۆن بەم جۆرە دێیتە ژوورەوە ؟!

شوگا : گەمژەکان زۆر بیری ئێوەم دەکرد .
دوای قسەکەی ڕاستەوخۆ یۆنا و هایرینی لەباوەش گرت ، دوای باوەشەکە شوگا سەیری هایرینی کرد کە زۆر بێ دەنگە وە چاوەکانی سوربۆتەوە ئەمەش نیشان دەدات کە زۆر گریاوە ...

شوگا : هایرینییی بۆچی بێ دەنگی ؟ چۆنە پێم ناڵێت پشیلە ؟؟

هایرین لەگەڵ قسەکەی زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و ووتی
" تەنها کەمێک ماندووم "

شوگا سەیری یۆنای کرد بەئاماژە پێی ووت چیەتی یۆناش تەنها ئاماژەی بەوە کرد کەوا نازانم .

شوگا : هایرین دەزانم شتێک هەیە بەڵام دەتەوێ باسی
بکەی بۆم من دەمەوێ هاوبەشی ئەوکاتە بم ؟

دوای قسەکەی دەستەکانی هایرینی گرت و نزیکتری کردەوە لەخۆی وە یۆناش ڕۆشت بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی دووبارە دڵتەنگی هایرین نەبینێتەوە .

شوگا : نا نا تکایەەە بۆچی دەگریت ؟!!
وای ووت کاتێک بینی هایرین بەهێواشی فرمێسکەکانی دەکەوت وە سەری بەرز کردەوە و ڕێگری لە هاتنە خوارەوەی فرمێسکەکانی دەکرد ...

شوگا : دەی جوانکیلە پێم بڵێ چ شتێک بەم جۆرە دڵتەنگی کردووی ؟!

هایرین : م من لەخۆشەویستی تاک لایەنە دام .

دوای قسەکە زیاتر گریا ، شوگا هیچی نەووت تەنها لەباوەشی گرت ....

دوای پێنج خولەک هایرین بەتەواوی وەستا لەگریان ..و دەستی کرد بە قسەکردن چونکە ئەو زۆر باش شوگا دەناسی و دەزانی پرسیار ناکات یاخود قسەیەک ناکات تاوەکو بەتەواوی شتەکانی بۆ باس نەکات

هایرین : ماوەک بەر لە ئێستا ئەوە ڕوویدا ، ئوپا ئەوە ڕوویدا بەڵام من بەردەوام هەوڵمدەدا خۆم هەڵبخەڵەتێنم بەوەی کە ڕاست نییە تەنها هەستێکی کاتیە یاخود ئەو لە ئاست من نییە وە هەرگیز من نابینی ئەگەر چی لەبەر چاوەکانی بم بەڵام لەدوورترین شوێنم ، کاتێک .....هەنسک ..

کاتێک سەیرم دەکرد هەستم بەدڵخۆشی دەکرد ، وەک بڵێ تاکە کەس بێت لەم دونیا لەگەڵ منە ، بەردەوام دڵم بەپەڵە لێدەدات کاتێک لەو دوور بم هەست بە ناڕەحەتی و خەمباری دەکەم بەردەوام بیری دەکەم بەردەوام لە مێشکمە ناتوانم بەسەر ئەوە زاڵ بم کە چۆن هەستێکی گەورەم بۆی دروست بوو بەجۆرێک نەتوانم کۆنتڕۆڵی ئەوە بکەم و غیرەی لێ بکەم تۆ باوەڕ دەکەیت من غیرەی لێ دەکەم هەر چەند ئەو هی من نییە جگە لە بەڕێوبەرێـک !!!

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 20, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

ᎾᏁᎬ-sᎥᎠᎬᎠ ᏞᎾᏉᎬ‌~   Where stories live. Discover now