خوێنمژ

462 66 42
                                    

بوونەوەرێکی ئەفسانەیی

ئەمانەش ببینە: ئەفسانەی خوێنمژ بەپێی ناوچە
خوێنمژ (بە ئینگلیزی: Vampire) بوونەوەرێکە لە فۆلکلۆردا ھەیە کە لەسەر ھێزی ژیانی زیندووان، کە بە گشتی لەسەر شێوەی خوێنە، گوزەران دەکات. لە فۆلکلۆری ئەورووپیدا، خوێنمژەکان بوونەوەری نەمردوو بوون کە بە زۆری سەردانی کەسە نزیک و خۆشەویستەکانیان دەکرد و دەبوونە ھۆکاری ئازار و مردن لەو گەڕەکانەی کە لە کاتی زیندووبوونیان نیشتەجێی ببوون. خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو تایبەتمەندییە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن.

 خوێنمژەکان کفنیان لەبەر دەکرد و بە گشتی بە ڕووکارێکی ئاوساوی سوور یاخود تاریک دەناسران، بە پێچەوانەی ئەو تایبەتمەندییە ھاوچەرخەی کە بۆ خوێنمژەکان داندراوە لە سەدەی ١٩ تاوەکوو ئێستا، کە گوایە لاواز و ڕەنگ کاڵن

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

تابلۆی خوێنمژەکە، لە ساڵی ١٨٩٧ لایەن فیلیپ بێرن-جانز کێشراوە

کۆمەڵە=بوونەوەری خەیاڵی

ژێرکۆمەڵە=خوێنمژەکان

بوونەورە ھاوشێوەکان=لیلیتو ئێمپیوسەی لامیاشتخیکش

ناوەکانی تر=ڤامپایەر

ناوچە=ناوچەکانی ئەورووپا و ئەمریکا

شوێنی ژیان=تاریکایی

خوێنمژەکان لە زۆرێک لە چاندەکاندا بوونیان ھەبووە و تۆمارکراون؛ دەستەواژەی «ڤامپایەر»، کە لە زمانی ئینگلیزیدا بەواتای خوێنمژ دێت، لە ڕۆژاوای ئەورووپا بەناوبانگ بوو دوای ھێستێریایەکی بەلاشاوی سەدەی ھەژدەھەم کە بالکان و ئەورووپای ڕۆژھەڵاتی گرتبۆوە کە لە ئەنجامدا دار لە دڵی جەستەی مردووان (بۆ ڕاگرتنی زیندووبوونەوە) چەقێندرا و خەڵکێکی زۆر بە خوێنمژی تۆمەتبارکرا. لە ناوخۆی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، دەستەواژەی جیاجیا ھەبوون بۆ ناساندنی خوێنمژەکان، بۆ نموونە لە ئالبانیا دەیانوت شتریگا، لە یۆنان دەیانوت ڤریکۆلاکاس و لە ڕۆمانیاش دەیانوت ستریگۆی.

لە دەمی ھاوچەرخدا، خوێنمژ بە گشتی بە بوونەوەرێکی خەیاڵی ناسراوە، ھەرچەندە زۆرێک لە چاندەکان ھەتاکوو ئێستاش باوەڕیان بە بوونەوەری ھاوشێوەی خوێنمژەکان ھەیە. زۆرجاران باوەڕ ھەبوون بە خوێنمژ لە فۆلکی کۆندا دەگەڕێندرێتەوە بۆ نەزانین و ناشارەزایی خەڵکی ئەو کاتە لە پرۆسەی شیبوونەوەی جەستەی مردوو، کە خەڵکی پێش شۆڕشی پیشەسازی خوێنمژیان داھێنابوو بۆ عەقڵانیکردنی پڕۆسەکە و دۆزینەوەی نھێنییەکانی مەرگ. لە ساڵی ١٩٨٥دا، نەخۆشیی پۆرفیریا بە خوێنمژییەوە بەسترایەوە و لە زۆرێک لە میدیاکاندا باسکرا، بەڵام لەوکاتەوە بە شێوەکی زۆر پووچەڵکراوەتەوە و پشتگوێخراوە.

خوێنمژە سەرنجڕاکێش و ئاڵۆزەکانی ئەفسانەی دەمی ھاوچەرخ لە ساڵی ١٨١٩دا ھاتە بوون دوای ئەوەی نووسەر جان پۆلیدۆری پەرتووکی «دە ڤامپایەر» ی بڵاوکردەوە؛ بەرھەمەکە بە ڕادەیەک سەرکەوتوو بوو کە بە کاریگەرترین بەرھەمی خوێنمژیی سەدەی نۆزدە ناسرا. ڕۆمانەکەی برام ستۆکەر دراکولا، وەک باشترین نموونەی ڕۆمانی خوێنمژی ناسراوە کە بنەمای بۆ ئەفسانەی خوێنمژی ھاوچەرخ دانا. سەرکەوتنەکەی ئەم پەرتووکە بووە ھۆی سەرھەڵدانی چەشنێکی جیاوازی خوێنمژی کە ئێستاش لە سەدەی ٢١دا بەناوبانگە و لە پەرتووک و فیلم و زنجیرەکاندا دەبیندرێت. لەو کاتەوە، خوێنمژ بووەتە پەیکەرێکی ناسراوی چەشنی فیلمی ترسناک.

ئەم پارتیە ئەکتیڤ بکەن تا هەموو رۆژێک پارتی نوێ دانێم....

زانیاری لە سەر خوێنمژDonde viven las historias. Descúbrelo ahora