فیلم و تەلەڤیزیۆن..

32 13 6
                                    

زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ساڵانی شەستەکان، تارمایی تاریکەکان، کە جۆناتان فرید ڕۆڵی خوێنمژ بەرناباس کۆلینز دەگێڕێت

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ساڵانی شەستەکان، تارمایی تاریکەکان، کە جۆناتان فرید ڕۆڵی خوێنمژ بەرناباس کۆلینز دەگێڕێت.

زنجیرەی تەلەڤزیۆنی ساڵانی شەستەکان، تارمایی تاریکەکان، کە جۆناتان فرید ڕۆڵی خوێنمژ بەرناباس کۆلینز دەگێڕێت

اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى.

جۆنی دێپ ڕۆڵی خوێنمژ لە فیلمی تارمایییە تاریکەکان دەگێڕێت کە لە دەرھێنانی تیم بێرتنە.

خوێنمژەکان یەکێک لە کەسایەتییە نایابەکانی فیلمە کلاسیکە ترسناکەکانن، و بابەتێکی دەوڵەمەندی پیشەسازی فیلم و کایەکانن. دراکولا لە چاو ئەوانی تر، کەسایەتییەکی ھەرە دیاری نێو فیلمەکانە (جگە لە شێرلۆک ھۆڵمز)، زۆرێک لە فیلمە سەرەتایییەکان لە ڕۆمانی دراکولا یان نزیک لە چیڕۆکەکەی وەرگیراوە. لەوانە فیلمی بێدەنگی ئەڵمانی نۆسفیراتۆ کە لە ساڵی ١٩٢٢ بەرھەم ھاتووە، کە لە لایەن ئێڤ دەبلیو مورانو دەرھێنراوە، و یەکەمین فیلمە کەسایەتی دراکولا پێشکەش بکات، ھەر چەندە ناو و کەسایەتییەکانی تری ناوی بۆ ئەوە دانرابوون کە لاسایی دراکولا بکاتەوە، بەڵام مورانۆ نەیتوانی مافی وەرگیران لە بێوەژنەکەی ستۆکەر بە دەست بێھێنت لەبەر ئەوە ناچاربوو لایەنێکی زۆر لە لاییەکانی فیلمەکە بگۆرێت. فیلمی دراکولای کۆمپانیای یونیڤیرساڵ کە لە ساڵی ١٩٣١ بەرھەمیھێنا، یەکەمین فیلمی دەنگیی سەر دراکولایە، کە لە ڕۆڵ بینینی بێلا لۆگوسی بوو. ئەو دەیەیە چەندین فیلمی تر لەسەر خوێنمژ و خوێنمژیی بەرھەم ھاتووە کە دیارترینیان فیلمی کچەکەی دراکولای ساڵی ١٩٣٦ە.

ئەفسانەی خوێنمژی بەردەوام بوو لە دەرکەوتن لە پیشەسازی فیلم کاتێک دراکولا بەرجەستە کرا لە زنجیرە فیلمی چەکووشی ترسناک کە کریستۆفەر لی تێیدا ڕۆڵی کۆنت دراکولای دەگێڕا. ئەم فیلمە سەرکەتووە لە ساڵی ١٩٥٨ بەرھەم ھات، دواتر حەوت فیلمی تری پاشکۆی لێ دروست بوو. لی لە ھەموو فیلمەکان ڕۆڵی دراکولای بینی تەنیا لە دووانیان نەبێت، کە بووە دیارترین ڕۆڵ بینینی لی. لە ساڵانی حەفتاکاندا، خوێنمژی لە چەند فیلمێکی تر دەرکەوت، لەوانە فیلمی کۆنت یوگرا، خوێنمژ کە لە ساڵی ١٩٧٠ بەرھەم ھات، کۆنتی ئەفریقی کە لە ساڵی ١٩٧٢ و لە دەرھێنانی بالکولا بوو، کۆنت دراکولای بی بی سی لە نواندنی ئەکتەری فەڕەنسی لویس جۆردان لە ڕۆڵی دراکولا، فرانک فینلەی لە ڕۆڵی ئەبراھام ڤان ھیلسنگدا، فیلمی وەکو نوسفیراتۆی خوێنمژ لە ساڵی ١٩٧٩ بە ناوی سەیلمیش ئەلۆت بەرھەم ھات، دووبارە دروست کردنەوەی فیلمی نوسفیراتۆ کە بە ناوی نوسفیراتۆی خوێنمژ لەگەڵ کلاوس کینکسی لە ھەمان ساڵ بڵاوکرایەوە. کۆمەڵێک فیلم چەند کەسایەتییەکی ژنی خوێنمژی لە خۆی دەگرت کە بە زۆری ھاوڕەگەزخواز بوون لەوانە چەکووشی ترسناک: خۆشەویستی خوێنمژ کە لە ساڵی ١٩٧٠ بەرھەم ھات و کە پشتی بە ڕۆمانی کارمیلا بەستبوو.

سۆپ ئۆپێرای تارمایی تاریکەکان، زنجیرە درامایەکی ئەمریکی بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩٦٦ بۆ ١٩٧١ لە لایەن دان کورتیز بەرھەم ھاتبوو، کە باس لە کەسایەتییەکی خوێنمژ بە ناوی بەرناباس کولینز دەکرد، کە لە لایەن ئەکتەری کەنەندی حۆناتان فرید ڕۆڵی گێڕدرا، ئەم زنجیرە درامایە یەکێک لە زنجیرە دراما سەرکەوتووەکانی ئەم ژێنڕایەیە، کە نزیکەی ١٢٢٥ ئەڵقە بوو کە لە ماوەی پێنچ ساڵدا پەخش کرا. لە پاشان دان کورتیز زنجیرە درامایەکی تری بە ناوی کڵۆچاک: ڕاوچی شەوانی دروست کرد کە باس لە ڕۆژنامەنووس کاڕڵ کڵۆچاک دەکات کە خوێنمژەکانی لە لاس ڤێگاس ڕاو دەکرد. دوای ئەوە چەندین فیلم و زنجیرەی تر دەرچوو کە لە گۆشە نیگای تر باس لە بابەتەکانی خوێنمژ و سەرو سرووشتی دەکرد لەوانە بڵەید کە کۆمیکەکانی مارڤڵ، باڤی بکوژی خوێنمژەکان، کە سەرەتا وەکو فیلم لە ساڵی ١٩٩٢ بڵاو کرایەوە دواتر کرا بە زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکی درێژ کە دواتر زنجیرەی پاشکۆی ئەنجڵیشی لێ بەرھەمھێنرا. ھەندێک لە کارەکان خوێنمژی وەکو پاڵەوانی سەرەکی پیشان دەدا، لەوانە فیلمی برسیی ساڵی ١٩٨٣، و فیلمی چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێنمژ کە دواتر فیلمی پاشکۆی شاژنی نەفرەتلێکراوی لێ دروست کرا، و ھەروەھا زنجیرە تەلەڤیزیۆنی مونلایتی ساڵی ٢٠٠٧مان بیر نەچێت. فیلمی دراکولای برایم ستۆکەری ساڵی ١٩٩٢ بە بەناوبانگترین فیلمی خوێنمژ کە تا ئێستا دروست کرابێت دادەنرێت.

زیادبوونی مەراق و بایەخ لەسەر چیڕۆکەکانی خوێنمژ بووە ھۆی ئەوەی زیاتر باس لە لایەنە باس نەکرەوەکانی تری خوێنمژ بکرێت لە فیلمەکانی ژێرەوەی جیھان و ڤان ھیلسنگ و شەوی ڕووسیدا، و کورتە زنجیرە لە فیلمێکی کۆن دووبارە دروست کرایەوە کە بە ھەر ھەمان ناو سەیلمس لۆت بەرھەم ھاتبوو. زنجیرەی بڵاد تایس لە ساڵی ٢٠٠٧دا یەکەم ئەڵقەی پەخش کرا کە باسی کەسایەتی خوێنمژ ھێنری فیتزۆری دەکرد، کوڕی نایاسایی ھێرنی پێنجەمی ئینگلتەرا کە بووەتە خوێنمژ، لە درامایەکی سەردەم لە تۆرۆنتۆ تێیدا لەگەڵ لێکۆڵەرێکی کۆنی ژن کەسایەتی سەرەکی بوون. لە ساڵی ٢٠٠٨ زنجیرە درامای کەناڵی ئێتش بی ئۆ بە ناوی ترو بڵاد پەخش کرا، کە گۆتیکی باشووری بۆ ناو کەش و ھەوایەکی خوێنمژیی برد.

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە کەناڵی بی بی سی سێ زنجیرە درامای بوون بە مرۆڤ لە بەڕیتانیا بە ناوبانگ بوو. کە باسی خوێنمژێک و گورگە پیاوێک و تارمایییەکی دەکرد کە ھەر سێکیان پێکەوە لە نھۆمێک لە بریستۆل دەژیان. زنجیرەیەکی تری بەناوبانگی خوێنمژ، زنجیرەی یادەوەری خوێنمژێک بوو کە لە لایەن کەناڵی سی دەبلیۆ پەخش کرا. ھۆکاری سەرکەوتن و ناوبانگی کارەکانی خوێنمژ بۆ دوو ھۆکار دەگەرێتەوە: پێشکەش کردنی بابەتی سێکسی لەگەڵ ترسی بەردەوام لە فەنا بوون.

زانیاری لە سەر خوێنمژحيث تعيش القصص. اكتشف الآن