CHAPTER....13.....*************
POV MADELAMY
_______________"شەیتان؟" پرسیارم کرد و سەیری جۆنگکوکم کرد
هیچی نەوت چاوەکانی وەکو هەمیشە تاریک بوون
ئەو زۆر بێزار دیاربوو
دەتوانم ببینم حەزی بە قسەکردن نەبوو دەربارەی ئەم بابەتە
بۆیە نەمدەویست فشاری بخەمە سەر
نامەوێت ئەو لە من تورە ببێت دووبارە
بەراستی دەمویست زیاتر بزانم بەڵام دەمەوێت چاوەرێ بکەم تاکو ئەو کاتەی خۆی باسی دەکاکاتێک بیرم دەکردەوە تێبینیم کرد کر چۆن چاوەکانی جۆنگکوک گرژ بوون ئەو لێوەکانی کەمێک جیاکردەوە
چاوەکانی لەسەر من بوون وەکو ئەوەی هەوڵی خوێندنەوەی مێشکم بدا وەکو ئەوە وابوو تیشک بخاتە سەر شتێک وە دواتر لە چرکەیێکدا نائومێد و سەرلێشێواو بوو
"چی روودەدا نەفرەت!" ئەو بوڵەی کرد لەژێر هەناسەی
من نەمدەزانی کە چی روویداوە بۆچی لەناکاو وا هەڵسوکەوت دەکا
شتێک بوو کەبیرم لێی دەکردەوە
بۆچی وادیارە لەناکاو بێزارم کردووە؟
"جۆنگکوک چی هەڵە هەیە ئایە شتێکم کرد؟"
جۆنگکوک سەری هەژاند لە ژێر قوڵای چاوەکانی
چاوە قاوەییە تاریکەکانی سەرلێشێواو و نائومێد بوون دەستی بە قژی داهێنا
"ئەمە مەحاڵە" ئەو سەری دەهەژاند
چاوەکانم گرژ کرد لە سەرلێشێواندا
ئێستا زۆر سەیر رەفتار دەکا
ویستم زیاتر بزانم
لەناکاو جارێکی تر جۆنگکوک سەیری کردم نزیک بۆوە لێم
منی دەپشکنی وەکو ئەوەی بونەوەری ژێر مایکرۆسکۆب بم
YOU ARE READING
𝐹𝐴𝐿𝐿𝐸𝑁 𝐴𝑁𝐺𝐸𝐿||𝐽𝐽𝐾
Fanfiction"ئۆە بەیبی گێرڵ تۆ هیچ بیرۆکەیێکت نیە کە من کێم یان چیم "ئەو چرپاندی لە دواوەم ئەو راست بوو بەڵام یەک شت هەبوو کە من دەمزانی ئەو بەدڵنیایەوە مرۆڤ نەبوو ********* شتێک هەبوو دەربارەی کورە نوێیەکە جۆنگکوک کە مادلین نەیدەتوانی بیزانێ ئەو جوان بوو وە ز...