۳.مـاری

646 125 23
                                    

'νote'

...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


...

chapter there

Liana's p.o.v

مارکۆس بە خێرای لێیدەخوڕی لە شەقامە قەرەباڵغەکەدا
گلەیی ئەوەی دەکرد کە چۆن تەواوی هەموو ژیانمان بۆ جۆنگکووک باسکردوە ، وە دایکیشی هەموو خولەکێک تەلەفونی بۆ دەکرد و هاواری دەکرد بە گوێیدا ..

منیش تەنها یاریم بەو کارتە ڕەشە دەکرد کە ژمارەکانی سەری بە هێڵی ئاڵتونی نەخشێنرابوون ، بیرم لە قسەکانی جۆنگکووک دەکردەوە بەڵام ئیستۆپی ئۆتۆمبیلەکە منی لەناو بیرکردنەوەکانم دەرهێنا

ڕووم وەرگێڕا بۆ دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە

لە ناو کافێیە بچووکەکە بینیم دایکی مارکۆس بە بێ تاقەتی دانیشتوە وە سەیری کاتژمێرە بەنرخەکەی دەستی دەکات

"پێویست دەکات کە منیش بێم مارکۆس ؟ ... تۆ دەزانی کە ئەو حەز بە چارەی من ناکات"

بەڕاستی نەمدەویست بچم چونکە حەزم بە قسەکردن نیە لەگەڵی .. نەک ئەمڕۆ بەڵکو هەرگیز

"نەخێر ئەوە ڕاست نیە ، دایکم تۆی خۆشدەوێت بەڵام هەندێک جار قسانێک دەکەیت کە وا لە دایکم دەکات قسەت پێ بڵێت"

لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزین

"بەڵێ چونکە دەبێ دابنیشم و بێدەنگ بم تا دایکت بە قسەکانی چەقۆم لێبدات" ووتم

"هێی .. ئەو دوانەتان زۆر دواکەوتن"

( ماری )دایکی مارکۆس ووتی و سەیری کوڕەکەی کرد

"ببوورە بابەتی زۆر گرنگمان هەبوو کە دەبوو ئەنجامی بدەین"

ووتم و چاوەکانی سوڕاند ،
سەیری دەکردم ، وەک هەمیشە حوکمی لەسەر ئەوە دەدا کە پۆشیومە

"لیانا .. خۆشحاڵم کە دەتبینم ، بۆ تەنها جارێک تا ڕادەیەک جل و بەرگی گونجاو بپۆشە" ووتی و مارکۆس ئاهێکی هەڵکێشا پاشان ئێمەی بردە سەر مێزەکە

ʝ. ʝƙ|| پـسـپـۆڕە ڪـۆمـەڵایەتـیـەڪەمWhere stories live. Discover now