ــــــ.ســــاڵێك.ـــــــ

648 95 25
                                    

شەرابی کۆنە ساڵیش وەك چــــــاوەکانت مرۆڤ مەســــت ناکات🖤

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

شەرابی کۆنە ساڵیش وەك چــــــاوەکانت
مرۆڤ مەســــت ناکات🖤





ساڵێک تێپەڕی تایهیۆنگ کوڕەکەی لە دایک بوو ناوی تایکووک بوو خراپییەکەی جونگکووک بەردەوام بوو بەڵام ڕەفتاری باشی ئەنواند تایهیۆنگ دڵخۆش نەبوو لەوەی لەگەڵ جونگکووکدا ئەژی

جونگکووک تایکووکی زۆر خۆدەویست

نزیکی ئێوارە بوو تایهیۆنگ لە باخچەیەک بوو لەگەڵ تایکووک، تایکووک لەسەر زەوی یاری بە تۆپەکەی دەکرد، وە تایهیۆنگ لەسەر زەوی دانیشتبوو لە کاتێکدا بە چاوێکی دڵەوە سەیری کوڕەکەی دەکرد
ئەو باخچیە زۆر خەڵکی تری لێبوو کە هاوسەرەکان و منداڵەکانیان یارییان دەکرد. بە بینینی هاوسەرە بەختەوەرەکان و منداڵەکانیان، تایهیۆنگ هەستی بە دڵتەنگی دەکرد چونکە هەرگیز خۆشەویستی مێردەکەی نەدۆزیوەتەوە. لەو کاتەوەی کە هاوسەرگیری لەگەڵ جونگکووک کردووە، ژیانی تایهیۆنگ هەرگیز ژیانێکی دڵخۆش نەبووە جگە لە ئازار

دوای ئەوەی تایکووک لە دایک بوو، تایهیۆنگ هەستی بە تەنیایی نەدەکرد وەک جاران کاتێک دەبوو بە تەنها لە ماڵەوە بمێنێتەوە، چونکە جونگکووک هەمیشە سەرقاڵ بوو لە دەرەوە

لە ئــــازاردام🖤Where stories live. Discover now