Part 4

99 20 36
                                    

سڵاو شیرینەکانم دوای ماوەیەکی زۆر پاڕتم لێ دانا
ببورن بەهۆی کەمی مەجال و مەکتەبەوەیە
برهیوای ئەوەی لە فلاش باکەکان تێبگەن کە لەسەرەتاوە بە فلاش باک دەستی پێ کردووە هەندێک کات باسی ئێستا دەکات
بەهیواری خوێندنەوەیەکی خۆش ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکە💞

Flash back


دوای ئەوەی هەموان نانیان خوارد چونە هۆڵەکە تیانا چووە ژوورەکەی خۆی سام خەریکی ئەو پڕۆژە بچووکەی بەردەستی بوو لە باخچەکە کە دیزایین کردنی درێسێک بوە، ئەو بەشی هەموو  دیزانیینەکانی تەواو کردووە، کە حەز و ئاواتی ئەو بوو

بەردەوام بوو لە کارەکەی تاوەکو هەستی بە جوڵەیەک کرد لە پەنای دا
سەری بەرز کردەوە تاوەکو
بزانێت کێ یە.....!
کاتێک ئەو کەسەی بینی هەستی بە خاو بونەوەی لێدانەکانی دڵی کرد

؟؟؟ : سام

سام : لێرە چی دەکەیت جەی؟

جەی : بۆ نابێت لێرە بم؟

سام : تکایە دوور کەوە لێم (بە لەسەرخۆی وتی)

جەی : کەی ئەو خۆشەویستییەی من دەبینیت؟

سام : دەیبینم بەڵام....... نابێت جەی واز بێنە

جەی : بۆ نا؟

سام :....

جەی : سام بڵێی بۆ!

هیچ وەڵامێکی دەست نەکەوت لەوەوە دووبارە

جەی : هەتاکەی هەر ئەوت خۆش دەوێت؟ دوای ئەو هەمووە شتە!

سام : جەی تکایە وامەکە دەزانم هەموو شت دەزانم بەڵام ناتوانم باوەڕم پێ بکە

جەی : لەم دونیایەدا تاکە کەس خۆشم ویست تەنها تۆ بووی، ئێستاش هەر تۆی، لە داهاتوشدا هەر دەبیت ، من زۆرت لێ ناکەم، زۆرم وت لەگەڵت سام، بەڵام ئەو ەبزانە هەر چی یەک بێت هەر کاتێک بێت یەشتا ئامادەم ئەگەر ببیت بە هی من و بتکەم بە دڵخۆشترینی سەر گۆی ئەم زەوییە

سام هیچی پێ نەوترا بێجگە لەوەی چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون، جەی لێی نزیک بۆوە و لە باوەشی کرد و ماچێکی لەسەر سەری بە جێهێشت

سام : ببورە جەی

جەی : ششش تەواو هیچ نیە

بە خەمەوە وتی بۆ فرمێسکەکانی دڵبەرەکەی، کەوا هیچ هەستێکی بۆ ئەم نیە
کەمی خایان ئەو باوەشە گەرمە پڕ هەستە کاتێک دەستێک ئەوانی لێک جیاکردەوە

جەی بە بێهەستی سەیری کرد
سام بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد

سام : یۆنگی تۆ چی دەکەیت!

یۆنگی : لێی دوور بکەوە (بە ڕقەوە وتی)

جەی : ئەگەر نەیکەم؟

یۆنگی : لە ناوت دەبەم

جەی : هەرگیز ناتوانی، من هەموو شت دەکەم بۆی بەڵام تۆ نا

دوای وتنی ئەوە لەوێ ڕۆی

سام قۆڵی لە ناو دەستی یۆنگیا دەرکرد کە ئەو کات گرتبووی بۆ دوورخستنەوە لەو

سام : بۆ وا دەکەیت

یۆنگی :......

سام : ئیشی سەربەخۆ مەکە لەخۆتەوە

یۆنگی : وام. نەکردووە

سام : یۆنگی بەسە

یۆنگی : لەێرەیا بەس دەبێت بەڵام بۆ دواتر نا

دواتر لەوێ ڕۆشت، سام تەنها لەوێ مایەوە بە دڵێکی پڕ لە ئازارەوە بۆ ئەو حالەی کە تێی کەوتووە

.
.
.
.
.
.

کات تێپەڕ بوو بە شەو، هەمووان لە هۆڵەکە دانیشت بوون بێجگە لە تیانا، کە ئەو هەمیشە لە ژوورەکەیەتی خەریکی خۆیەتی

سام دەرگاکەی کردەوە کاتێک کە جەڕەس لێدرا
بینی کە خاتوو مینە بە چەپێک گوڵ و شیرینییەوە

سام : ئۆو خاتوو مین بەخێر بێن

خ. مین : سوپاس کچم، ئەمانە بگرە

شتەکانی دایە دەست سام

خ. مین : وە جارێکی کە ناڵێی خاتوو مین بڵێ پورێ (بە کەمێک توڕەیی ساختەوە وتی)

سام : باشە ببورە پورێ

خ. مین : ئاوا کچی خۆم

وای وتوو چووە ژوورەوە
سام لە دوای چوو و شتەکانی لەسەر مێزەکە دوای بەخێرهاتنی هەموان دانیشتن

خ. مین : باشە من نامەوێت درێژە بە مەسەلە بدەم دەمەوێت شتێک بڵێم

خ. کیم : فەرموو خوشکم چی یە ئەو شتە

خ. مین : من دەمەوێت کچە جوانەکەم سامی
کچم داوا بکەم بۆ کوڕەکەم یۆنگی ئایە ڕازین؟

★★★★★★
بەهیواری ئەوەی بە دڵتان بوو بێت 💞
ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن
وە خوێنرەی چیرۆکە نوێکانی کەم بن
دوورن لە کەیپۆپ 💕

30/6/2023

a devil in the form of an angel  Where stories live. Discover now