part 11 ✨

1.3K 187 22
                                    

هاییی

ئەمەش پارتی تازە هیوادارم بە دڵتان بێت

با دەست پێ بکەین

بەیانی

pov n/t

بە دەنگە دەنگێکی زۆر خەبەرم بوەوە نازانم ئەمە چیە

هەستام و تایم نەبینی لەلای خۆم باشە ئەو دەنگە دەنگە چیە تۆ بڵێی چی بوبێت

ن/ت هەستا و چووە خوارەوە بینی هەموان خۆیان جوان کردووە و سەرپەرشتی ئیشەکانی ماڵەوە دەکەن

ن/ت:بەیانی باش

یونا:هی تۆش باش گیانەکەم

ن/ت:ئەوە بۆ ئاوا سەرقاڵن شتێک بووە

ڕۆژە:دەعواتی ئامۆزاکەمم کردووە واتە تیکتم بۆ بڕیوە و یەتە لامان تا ماوەیەک

ن/ت:ئۆیی گیانەکەم خۆشحاڵ بووم بە هاتنی

ڕۆژە:منیش هەروەها دەی کچینە مەوەستن

بیرکردنەوەی ن/ت

باشە بۆ هەست دەکەم شتێک دەبێت ئاسودە نیم ئاخ باشە بۆ دێت یاا دڵنیام ئامۆزاکەشی وەک و ڕۆژە خۆی دەبێت باش دەبێت دەی ن/ت واز لە بیر کردنەوەی نەرێنی بێنە

ئێوارە کوڕەکان هاتبوونەوە بێ جگە لە نامجون و جۆنگکووک ئەچوون بۆ فرۆکەخانە بۆ لای ئەو کچە

هەموان دانیشتبووین بە بێدەنگی کەس قسەی نەدەکرد

تا دەنگی دەرگا هات

ڕۆژە:یایی ئەوە هاتنەوە

بێلا:دەی دەرگاکە بکەوە

ڕۆژە دەرگاکەی کردەوە کچێکی نیمچە ڕوتی سەرنخ ڕاکێش هاتە ژوورەوە

هەموان بە دەمیەوە پێ دەکەنین و بەخێر هاتنەوەیان دەکرد

دواتر سێری منی کرد

؟؟؟؟:تۆ کێی؟(بە زەردەخەنەوە)

یونجین:ئەوە خۆشەویستی ئۆپا تایهیۆنگە

کچەکە زەردەخەنەی نەما

ن/ت تێبینی ئەوەی کرد

ن/ت:سڵاو من ن/ت

؟؟؟:سڵاو من ژین

ن/ت:خۆشحاڵ بووم

کاتێک دەستی ڕاگرت بۆ تەوقە کردن بەڵام کچەکە سێری پشت ن/ت'ی کرد و زەردەخەنەی کرد و ڕۆی بۆ پشت ن/ت

ن/ت ئاوڕی دەیەوە بۆ دواوە بینی باوەشی لە تای یاوە تایهیۆنگیش باوەشەکەی گۆڕیوەتەوە و پێدەکەنێ

pov n/t

بۆستە بۆستە ئەوە باوەشی لە کەس نەدا لە کوڕەکان تەنها تای نەبێ کاتێک یونجین وتی کەوا من خۆشەویستی تاهیۆنگم ئەو کچە ڕەنگی گۆڕا ئەنجا دەستم ڕاگرت بۆ تەوقە کردن بەڵام ئەو منی تێپەڕاند تۆ سێری تای بکە چەندی پێ خۆشە تشش تۆ هەوت چیە ن/ت وازی لێ بێنە

end pov

تای و ژین جیا بونەوە و هەموان چوونە هۆڵەکە

یونا:ئایی ژینە گیان زۆر زۆرمان پێ خۆش بوو کە هاتی

ژین:منیش بە پەرۆش بووم بۆ ئێوە گیانەکەم

ڕۆزی:ئێ ژینە گیان پێمان بڵێ ئەم ماوەیە چیت کردووە چیت نەکردووە

ژین:ئای گیانەکەم لە کوێوە دەست پێ بکەم من دەخوێنم و کاریش دەکەم

نامجون:بەڕاست واو ناوازەیە

تای:ب بڕوای من ئەو هەموو کات ناوازەیە

هەموان قسەیان دەکرد بێ جگە لە ن/ت و بێلا

ن/ت تەواو بێزار ببو هەموان باسی ژینیان دەکرد و تای هەر پیای هەڵدەدا

ن/ت:من دەچمە سەرە

بەڵام هیچ کەسێک گرنگی پێ نەدا

ن/ت'ش بە بێدەنگی چووە سەرەوە

pov n/t

چەن کاتژمێرێک دەبێت ژین هاتۆتە ئێرە بەڵام خۆزگە نەهاتایە تای منی ئیهمال کردووە و هەر قسە لەگەڵ ئەو مارمێلکەیەدا دەکات من بێزار بووم یانی بە هاتنی کەسانی نوێ ئەوان دەگۆڕێن زۆر سەیرە چ پێویست دەکات ئاوا بکەن باشە ئەو ژینە کاتێک سێری تاه دەکرد زۆر زۆر بە قوڵی سێری دەکرد باشە من هەست بە نائاسودەی دەکەم نازانم بۆ

end pov

ن/ت خەوی لێ کەوت

لە خوارەوە

هەموان خەریکی پێکەنین و قسەی خۆش بوون

تای:ئای من بەبیرم دێت زۆر ڕۆژانێکی خۆش بوو

ژین:ئایی ڕاست دەکەی تاتا(بە نازەوە)

تای:ئێ...کوا ن/ت؟

بێلا:ئەو لە سەوەیە لە تاو خەڵک ئاگاتان لە دونیا نیە (بە ڕەقی)

تای تێگەشت کە دەڵێ چی هیچی نەوت و ڕۆیشتە سەرەوە

تای چووە تەنیش ن/ت و خەوت

pov rozha

ببورە ن/ت بەڵام پێویستە تۆ دانی پێدا بنێت کەوا تاهیۆنگت بە دڵە ببورە من زۆر زۆر داوای لێ بردن دەکەم بەڵام من تەنها بۆ باشەی تۆ ئەمە دەکەم بەڵام ژین بەڕاستی تای بە دڵا پێم وابێت ئەوە کێشەمان بۆ دروست دەکات من دەترسم لەم بەینەیا ن/ت یان ژین دڵی دەشکێت چونکە ژین کەسێکی فێڵ بازە لەوانەیە تای هەڵبخەڵەتێنێ بەڵام من بڕوام بە تای هەیە دڵنیام کەوا هیچ کاتێک دەست بەرداری ن/ت نابێت

end pov

لەلای ژین

ئایی خوایە بڕوا ناکەم تای خۆشەویستی هەیە بەڵام من گرنگی پێ نادەم تای هی خۆمە هەر بۆ منیش دەبێت لە بەیانیەوە دەست بە پیلانەکانم دەکەم ئایی ن/ت'ی هەژار کە گەناحی من بەدەخەوەم بۆ تۆ کەوا ئەبێ ئەم ماڵە و تایش بەجێ بهێڵی

____________________________

هایییی

ئەمەش پارت تازە پسکویتەکانم بە هیوای بە دڵ بونن♥️♥️≥

خاڵم ئاشقم بوو! (کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now