part1

422 35 3
                                    


POV stella

من ناوم لی ستێڵایە تەمەنم 13 ساڵە من لەگەڵ دایک و باوکم ئەژیم ئێمە لە جینی هەژارەکانم باوکم و دایکم کێڵگەیەک بەڕێوە ئەبەن ئێمە خێزانێکی دڵ خۆشین وە باهەندێ باسی خۆمتان بۆ بکەم من چاوێکی سەوزم هەیە لەگەڵ قژێکی قاوەیی تۆخ من شێوازم زۆر بە کۆری ناچێ لەبەر ئەوەی داکم ئیتاڵیە باوکم کۆریە من ڕەنگی چاوم بەدایکم ئەچێ ڕەنگی قژم بەباوکم ئەچێ شێوازی ڕوخساریشم زۆر بەئی دایکم ئەکا هەموو کات دایک و باوکم پێم ئەڵێن کە گەورەبووی ئەبی بەشاجوانی ناوچەکا من دڵم خۆشدەبێ بەوقسانەی دایک و باوکم

باشە ئێستاکاتی نانخواردنە دایکم بانگم ئەکات

خ/لی:ستێڵا کچم وەرە خواردن ئامادەیە"بە هاوارەوە تاوەکوو گوێم لێبێ"

ستێڵا:باشە دایکە واهاتم"بەهەمان تۆنی ئەو تاوەکو گوێی لێبێ"

چوومە خوارەوە دایکم و باوکم لەسەر سفرەکە چاوەڕێیان ئەکرد چووم و ماچیانم کرد لەلایان دانیشتم

ب/لی:ستێڵا کچم ئێمە ئەمڕۆ لە کێڵگەکە کاری زۆرمان هەیە لەوانەیە درەنگ بگەڕێینەوە ئاگات لەخۆت بێ باشە

ستێڵا:باشە باوکە گیان

خواردنەکەمان تەواو کرد ئەوان ڕۆیشتن منیش دانیشتووم لە سەر سۆفاکە تاوەکوو کاتی ئێوارە دڵم لای دایک و باوکمە ئەبێ ئێستا خواردنیان خواردبێ بامن بۆیان ببەم هەستاموو چوم بۆ چێشتخانەکە

خواردنێکم ئامادە کرد لە ناو سەبەتەکەم دانا دەرگاکەم لەدوای خۆم داخست کێڵگەکە ئەوەنە دورنیە ماوەیەکی پێچوو گەیشتمە لای کێلگەکە بەڵام چیم بینی دایک و باوکم لەسەر چۆک دانیشت بوون و دوو پیاو چەکیان لەسەر سەریان دانابوو سەبەتەکەم لەدەست کەوتە خوارەوە بەڵام ئەوان گوێیان لێم نەبوو

کەمێک نزیک کەوتمەوە لێیان تاوەکو گوێم لە هەنێک شتبێ

پیاوی1:خێراکە بیان کوژە نابێ خێزای شاهانە بەمە بزانن دەبێ زوو بگەڕێینەوە کۆشک تۆماس

تۆماس:خێرا پەرەکانتانم بەرێ ئەگینا ئەتان کوژم

ب/لی:تکایە ئێمە هیچ پارەیەکمان نیە ئێمە لە جینی هەژارەکانین

تۆماس:هەموویان وائەڵێن دەی خێراکە بێنە ئەگینا ئەتان کوژم

ب/لی:ئێمە هیچ پارەیەکمان نیە تکایە وازمان لێبێنە

تۆماس:باشە خۆت ئەمەت ویست

بێ هیچ بیرکردنەوەیەک دوو فیشەکی تەقاند چاوەکانم فراوان بوون شۆک بووم فرمێسک لە چاوەکانم هەتە خوارەوە

تۆماس:جاک خێراکە باڕاکەین

ئەوان لەو شوێنە ڕایان کرد

ستێڵا:نەخێر نەخێر ئەوە نابێت نا نابێت دایکە باوکە

∼don't worry mama you ralsed a worrior∽Where stories live. Discover now