|3|

792 115 116
                                    

کە ئەلێم ئاگات لەخۆت بێتیانی مەهێلە کەس ئاشقت بێت من ئەمرم ئەسمەر یارم

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.


کە ئەلێم ئاگات لەخۆت بێت
یانی مەهێلە کەس ئاشقت
بێت من ئەمرم ئەسمەر یارم




♾️🖤


بەخەبەر هاتم چاوەکانم دەخوراند تاکوو هۆشم بێتە سەر خۆم بە بەدوایدا باوێشکێکم دا بە تەمبەڵی لە جێگاکە هەستام بەرەو گەرماوەکەم ڕۆیشتم دوای ئەوەی ڕۆتینی بەیانیم ئەنجام دا، خۆم خزاندە ناو جلوبەرگی قوتابخانەکەم و سەیری ئاوێنەکەم دەکرد. من ڕووخسارێکی شیرینیم نییە وەک کچانی تر کە هەموو هەوڵێک دەدەن کە ڕووخسارێکی سەرنجبەر و جوان و جەستەیەکی ڕایکیان هەبێت تاکوو وەک مۆدێلەکان دەربکەون ، هێشتان تێناگەم چۆن و بۆچی کەسێک سەرسامی من دەبێت؟

من تەنها نامۆ و گەمژەم
هەندێک جار بێ سوودێکم کە کەس گرنگی پێ نادات ئەگەر ون بم و نەمێنم
بە خێرایی جانتاکەم هەڵگرت و لە ژوورەکەم دەردەچوم پاشان لە ماڵەکەشم. کاتێک بە شەقامەکاندا دەڕۆیشتم، بیرکردنەوەی دوێنێ شەو بە مێشکمدا دەهات. فزوڵی دەمکوژێ ئەو چ نەفرەتیەک بوو ؟ وە من دڵنیام ئەو کچ نییە بەو شێوەیەی کە قسە دەکات لەوانەیە ئەو گەمژەیەکی دیکە بێت کە گاڵتەم پێ دەکات پێویستە ئاگادار بم من لە گاڵتەدا نیم.

پیبببببببببب

مۆبایلەکەم لە گیرفانی جلەکەمدا دەرهێنا و نامەکەم خوێندەوە.

نەناسراو:
ئەو ستایلە قژەت زۆر جوانە

چاوەکانم فراوان بوون و بەخێرای ڕوخسارم دەسوڕانەوە بە دەوروبەردا و لە هەموو شوێنێک دەگەڕام. شەقامەکە قەرەباڵغ نییە تەنها چەند کەسێک لێرە و لەوێ دەڕۆن.

من:
تۆ بەدوام کەوتویت؟

نەناسراو:
نەخێر ...
من تەماشات دەکەم

ڕّۆمٌــیٓــۆیِ جــُولـّـیــٍت||𝓚.𝓣𝓗✔️Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt