ڕۆحم•ئەو کاتە هەستم کرد کە گەورە بووم کە هەوڵم دا پارێزگاری لە مناڵە بچووکەکەی ناخم بکەم ، ئەو مناڵەی هەرگیز گەورە نەبوو
ئەو مناڵەی ناخمی پڕ کردوە لەو فرمێسکانەی کە دەیڕژێ ، وای کردوە هەناسەم تەنگ ببێ
من بۆ خۆم باوەشم بە ڕۆحە ڵێڵەکەم کردوە و لە ژیان دەڕوانم ، ئەو ژیانەی لە ڕۆحم ڵێڵترە~
Vote?~
Enjoy~
_________
پایز نزیکە و شانشین بەرە بەرە ڕەنگە جوانەکەی خۆی لەدەست دەدات و گوڵە ڕەنگا و ڕەنگەکان کاتی ماڵئاوایان هاتووە و بە پەرۆشن تاک و دوبارە وەرزی ئەوان بێتەوە ، هەورە چڕ و پڕەکان ئاسمانی شانشینیان داپۆشیوە بەڵام هێندە ساردی نەکردوە ، تەنها پایز ئاگاداری دەدات کە وا هاتم .
لەیلا بە تەنها لە بالکۆنەی ژووری نوستنەکە دانیشتوە و کتێبێکی بەرگ قاوەی لە نێو دەستەکانیەتی و کەم کەم پەڕەکان هەڵدەداتەوە ، لە کاتێکدا بایە نەرمەکە دێت و قژی بەناو هەواکەدا دەشکێنێتەوە ،
پاشا سەرلەبەیانی ڕۆشت تاک و کارەکانی جێبەجێ بکات وە هێشتا ڤینۆس و جۆنگکووک نەگەڕاونتەوە چوار ڕۆژ تێپەڕیوە ، لەیلا بیریان دەکات ،
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و پاشان کتێبەکەی دەستی داخست کە وای کرد دەنگێکی بچوک دەربکات
هەستایەوە و بە هەنگاوی بچوک بەرەو ژورەوە ڕۆشت
شاڵە نەرمەکەی سەر شانی لەسەر بێدەکا دانا لە دوای ئەوە دەستی کرد بە لابردنی جلەکانی و بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت ، بێزارە.ئاوەکەی کردەوە و تەواوی گەرماوەکە پڕ بوو لە دەنگی خوڕەی ئاو ، وە لە ژێر لێوەوە ئاوازی نەرمی دەدرکاند
بە دەستی کەمێک قژە درێژەکەی شێواند و ڕۆشتە ناو بانیۆ پڕ لە ئاوەکە و ئاهی ئاسودەی دایەوە و چاوەکانی داخستدوای گەرماوێکی درێژ دەرگای گەرماوەکەی تێپەڕاند و هاتە دەرەوە و لەگەڵ ڕۆبە سپیەکەی
بەرەو کانتۆرەکە ڕۆشت و جلێکی دوو پارچەی ماڵەوەی دەرهێنا کە قۆڵەکانی درێژە و ڕەنگێکی خۆڵەمێشی جوان دەنوێنێت , جلەکانی پۆشی و قژە درێژەکەی لە ژێر جلەکانی دەرهێناو لەگەڵ یەک هەنگاو بە جێگەکە گەشت و هەموو جەستەی لەسەری حەساندەوە
YOU ARE READING
بەزەی هێن / 𝗞•𝗧𝗛➪
Fanfiction«خۆشەویستی سنوری نییە» بە سێرکردنی چاوەکان هەزاران تیشک هاوار ئەکەن ئەگەر ئەوە یەکەم چاوکردنەوەی ژیان بێ~ خۆشەویستی تۆ بۆ من لەوانەیە خەیاڵ بووبێت ، بەڵام هێشتا جوانترینە~ ئامادەم دڵ خۆشیم بە خەیاڵتەوە ببەسمەوە ، ئەی خەونە نەبڕاوەکەم~