part/1\

223 52 109
                                    

POV"جیمین"

"ڕۆژێکی نوێ"

جیمین:ئاهـ هەست بە ئازارێکی زۆر ئەکەم لە سەرمدا

جین:دوێنێ شەو زۆرت خواردەوە "کاتێک خەریکی ئامادەکردنی نانی بەیانی بوو"

جیمین:مۆبەکەم لە کوێیە

جین:لەسەر مێزەکەیە لێرەیە

جیمین:ئاهـ خێزانەکەم تێلێکی زۆریان کردووە"کاتێک سەیری مۆبەکەی کرد"

جین:واز لەو شتانە بێنە بڕۆ نان بخۆ منیش ئەڕۆم لی هوو بەئاگا دێنم دوادەکەوین بۆ زانکۆ

جیمین:بێزار بووم لەچووم بۆ زانکۆ"کاتێک دەستی کرد بە نان خواردن"

جین:هەمان هەستی تۆم هەیە هاوڕێکەکەم"کاتێک ڕۆشت بەرەو ژوورەکەی لی هوو"

لی هوو:بڕۆ دەرەوە ئەمڕۆ نایەم بۆ زانکۆ"بە خەواڵوە وای وت"

جین:خۆت ئەزانی بەڕێوبەرەنوێیەکە چۆنە بۆیە ئەبێت بێت دەی هەڵستە ئەگەر نا ئاو دەکەم بەڕوخسارتا

لی هوو:نا وامەکە تەواو هەڵستام

جین:پێت وایە ڕۆژەکەت چۆن ئەبێت کاتێک ڕوخسارەجوانەکەم ببینت

لی هوو:نامەوێت وەڵامت بدەمەوە"ڕۆشتە گەرماو"

جین:گەمژە ... زووبە وەرە نان بخۆ"ڕۆشتە دەرەوە"

جیمین:دووبارە کاتێکی زۆری ویست تا بە ئاگای بهێنت؟

جین:بەڵێ وەک هەمیشە

جیمین:کەسێکی تەمەڵە ئاهـ ڕقم لەوەیە

جین:ناتەوێ نێوان خێزانەکەت و لی هوو چاک بکەیتەوە؟

جیمین:هیچ شتێک سوودی نابێت

جین:چی ئەگەر هەوڵ بدەین؟

جیمین:زۆر هەوڵم دا بۆیە بێسوودە

جین:بەڕای من هەبوو خێزانێک هەبوونی دڵخۆشی و ئاسوودەیە

جیمین:ئەمە بیرکردنەوەی تۆیە بەڵام لای من خێزانێک شتێکی گرینگ نیە

جین:چۆن دەتوانی وابڵێیت؟

جیمین:بۆچی دایک و باوکم تەنها گرینگی بە ناوبانگ و کارەکانیان ئەدەن نەک مناڵەکانیان و بتوانن خێزانێکی بەختەوەر دورست بکەن

جیهانی موسوڵمانانWhere stories live. Discover now