پاڕت 23

421 93 309
                                    

Tae pov

گەشتەکەی جیجو دوبارە هەڵوەشاوە لەبەر کێشەی تایبەتی مامۆستا ئەوە باشە چونکە ئێستا کاتی زیاترم هەیە بۆ کار کردن

ڕۆژیکی بەفراویە کۆتا زەنگ لێدرا هەموو کەس دەچیتەوە ماڵی خۆی تەنها ن/ت نەبێ هەمیشە ڕێگای ماڵەکەی من دەگری

دەبێتە یەک مانگ کە هەمیشە لە ماڵی منە سەیری فلم دەکەین خواردن قاوە دەخواتەوە پێکەوە دەخەوین

کە دەڵێم دەخەوین یانی دەخەوین خەویکی ئاسایی مێشکتان پاک بکەنەوە

ن/ت هەڵسوکەوتی بەرامبەر من زۆر باشتر بووە هاوارم بەسەر ناکا قسەی ڕەقم پێ ناڵی بەڵام ئەو گۆڕانکاریانە زیاتر سەر لێشیواوم دەکەن بەڕاستی ئێستا نازانم هەست بە چی دەکەم هەستەکانی من بۆ ئەو قوڵتر دەبێ هەرکاتیک پیدەکەنی ئەو خەندە چوارگۆشەی دەنگی پیکەنینەکەی

ڕووە فریشتەکەی وای کرد کە ئاشقی ئەو بم بەڵام ئەو هەندێک جار داوای سێکس دەکا بەڵام من خۆم قورس کردوە تەنانەت نامەوێ ماچیشی بکەم

ئەو لە کاتی خەو وەک کولایە هەمیشە خۆی لە من ئاڵاندوە وەک ئێستا کە لەسەر منە سەری لە نێو سینگە گوێ لە ترپەکانی دڵم ڕادەگرێ

ن/ت:"تای"

تای:"بەڵێ؟"

ن/ت:"بۆچی دڵت خێرا لێدەدا؟" سەری دەرهێنا سەیری منی دەکرد سەرم خستەوە شوێنی خۆی تا نەتوانی ببینی کە سوور بومەتەوە

تای:"نازانم ن/ت بۆچی دەپرسی؟"

ن/ت:"من وا دەکەم دڵت خێرا لێ بدا؟ چونکە تۆ وادەکەی دڵم خێرا لێبدا"

تای:"ئهم.. چی" تەنها دەمەوێ لەوە دڵنیا بم کە گوێم لێ بوو

ن/ت:"هەر کاتیک کە لە نزیک تۆم لە باوشی تۆم دڵم خێرا لێدەدا تۆش وایت؟" بە نزمی وای ووت بەڵام گوێم لێ بوو

تای:"ن/ت دەتوانی ڕاستگۆ بێ لەگەڵم؟" بە همم وەڵامی داوە "بۆ تۆ من چیم؟ یانی پێموانیە کە وەک هاوڕێکیش بمبینی" هەرکاتیک ئەو پرسیارەی لێ دەکەم خۆی دەدزیتەوە هیوادارم وەڵامیکیم هەبێ ئەمجارە

ن/ت:"نازانم.. نازانم تەنها ئەوەی کە هەرکاتیک لەگەڵ تۆ بەڕیدەکەم خۆشی دەبینیم شتێک لە ژورەکەی تۆ هەیە کە هەرگێز لە ماڵەکەم بونی نەبووە" هەڵساوە پشتی بە داری بێدەکە دادا منیش بە هەمان جۆر

ن/ت:" ئامفهــ من هاوڕێکم هەبوو.. ئێهــ بەڵێ هاوڕێیک تۆ هەمیشە ئەوم بە بیر دەهێنیەوە کاتی سەیری تۆ دەکەم ئەو دەبینم زۆر شتان لە یەک دەچی ئەویش حەزی زۆری بە موزیکە وەک تۆ کەسیکی میهرەبانە زۆر شتی تریش" بە چاویکی پڕ ئازار؟ سەیری دەکردم بەڵام بۆچی

تای:"ئەو هاوڕێیە لە کوێیە؟"

ن/ت:"ئەو... لە ڕاستیا نازانم کە لە کوێیە" ویستم دوبارە پرسیار بکەم بەڵام ن/ت قسەی کرد

ئامانجی شاژن/Queen's GoalWhere stories live. Discover now