سورپیاززز🥳🥳
Get started
"خۆت ئامادە بڪە دەچین بۆ چەشتخانەیەڪ و بەیەڪەوە قسەیەڪ لەسەر ئەو بابەتە دەڪەین"
جۆنگڪووڪ وتێو دەستی لە ڕومەتی نەفەس خشاند بەڵام نەفەس وەک ئەوەی بڵێی خەیاڵی ڕۆشتبوو بەڵام هەستی بە باوەشە گەورەڪەی جۆنگڪووڪ ڪرد وەڪ ئەوەی بڵێی دەیەوێ ئەو هەموە خۆشەویستیەی ڪە بەرامبەر نەفەس هەیەتێ بیەوێ نەفەس هەستی پێ بڪا
"هم~ حەزی پێناڪەم "
"نەخێر دەبێت بێیت خواردنێڪی شاهاںْە دەخۆین دەی خەریڪە ئێوارە دادێ خێرا خۆت ئامادە بڪە"
بەبێزاری هەڵسایەوە و چوە ژوری خۆ گۆڕینەڪە و خۆی گۆڕی جلێڪی قاوەیی شاهانەی لەبەر ڪرد
ئەو جلەی نامجوون بۆی هێنا بە دیاریخۆشی هەستی بە جوانی درێسەڪە ڪرد و قژی بەسەر شانەڪانیا بەردایەوەو مەیڪەبێڪی خەفیفی ڪرد و چووە خوارەوە
تەقەی پێڵاوەڪانی لە مێشڪی جۆنگڪووڪ هاتوو چۆی دەڪرد ڪە ئاوڕی دایەوە شۆڪ بوو بە دیمەنی جوانی ئەو ڪچە نازدارو شۆخ و شەنگە
زەردەخەنەیەڪی ڪرد و سەیری خوارەوەی ڪرد بە زەردەخەنەیەڪی یەڪ لایی
جۆنگڪووڪ ئەوڪاتە زۆر قۆز دەردەڪەوت لە نێو جلە پیاوانەڪەی
وە چوونە نێو سەیارەو بەڕێڪەوتن بۆ بەناوبانگترین چێشتخانەی ڪۆریای باشوور
ئەو چێشت خانەیەی سوهوو پێش ساڵێڪ نەفەسی بۆی برد
نەفەس لەگەڵ بینینی چێشت خانەڪە دڵی لە لێدان خێرا بوو و دەستی خستە سەر دەستی جۆنگڪووڪ
"جۆنگڪووڪ تڪایە با ئێرە جێبێڵین ئەوە ئەو چێشتخانەیەیە سوهوو منی هێنا بۆی دەترسم"
نەفەس بەو پەڕی ترسەوە وتی چونڪە هەر هەنگاوێڪیان یادەوەریە ناخۆشەڪانی بیر دەخستەوە
"منت لەگەڵە. ... سەیری ئەو پیاوانەی ئەوێ بڪە •نیشانەی بۆ ڪۆمەڵێڪ پیاوی قات ڕەشی زەبەلاح دا• ئەوانە هەموی پیاوی ئێمەن باشە ئازیزم ؟ دەی دەستەڪانت بێنە"
دەستەڪانی نەفەسی گرت وە وای زانی نەفەس ڕەتی دەڪاتەوە بەڵام نەفەس دەستەڪەی تریشی هێنا بۆ نێو دەستی و بە قایمی گرتبوی
ئەوە کیوت دەردەڪەوت وە هەرڪەسێڪ بینیبایە دەیویست ئەو ڪچە ناسڪۆڵە بخوات
چوونە ژوورەوەو لەسەر یەڪێڪ لە مێزە شاهانەڪان دانیشتن وە هەستەڪانی نەفەس شتی باش ناڵێن
وە ئەوە بوە ڕاستی ڪە سوهووی بینی لەبەرامبەر ڪچێڪ دانیشتوەو ڪچەڪە ناڕەحەت دەردەڪەوێ هەمان ئەو ساتەی بیر ڪەوتەوە ڪە وای لەگەڵ ئەو دەڪرد
نەفەس چاوی لەسەر ئەو ڪچە لانەدەدا تا ئەو ساتەی سوهوو دەستی لە نێو چاڪەتەڪەی دەرهێنا و شێوەیەڪی شێواوی دروست ڪرد وە نەفەس ڕاستەوخۆۆ زانی ڪە بۆ وای ڪرد
"من جوزدانەڪەم لە سەرەوە لەبیر ڪردوە"
هەمان ئەو قسەیەی ڪە بە نەفەسی وت
ڪچەڪە هەڵسایەوە بەناڕەحەتی ڕێی ڪردە سەرەوەنەفەس ئەوڪاتە هەڵسایەوەو بە جۆنگڪووڪی وت تا دەست شۆرەڪە ئەچم وە بەدوای ڪچەڪە چوو
بەڵام...
TO BE CONTINUE
چۆنە ڕای خۆتان بڵێن
YOU ARE READING
Ⅱ ڪابـوسـەڪەم Ⅱ
Actionشتە شاراوەڪان ئاشڪرا بوون بە ڪابوسەڪانم... نەفرەتم لێڪراوا ژیانم پارچە پارچە بوە نازانم چۆن پارچەڪانی بدۆزمەوە هەموو شتێڪ شاراوەیە هەموو شتێڪم لێدەشارنەوە... ڪەسێ بێ یارمەتیم بدا "شەقامی دەیرون. .. هەر ئێستا" "بڕۆ دەرەوە لەماڵەڪەم سۆزانی" "نەفەس" ـ...