𝘱𝘢𝘳𝘵 4

257 60 102
                                    



پێش خوێندنەوە ڤۆتت بیرنەچێ.

-

-

-

-

-
(لەناكاو كەسێك هاتە ژورەوە كە من و باوكم زۆر ترساین )
هیون:ئەوە تۆ بەشەری بۆ لە دەرگا نایەی نیوەڕۆحت كردین وامزانی دایكمە
بەڕێز هان:كوڕم بۆ ئاوا یەیتە ژورەوە سەلامێك شتێك ناكەی
جونكیو:سەلام و عەلەیك یا ابی عزیزتی
هیون:ئەوە ئەڵێ چی باوە
بەڕێز هان:نازانم وەڵا ئەمە چەن زمانی تێكەڵ كردووە
جونكیو:یا ابی انا قسە ئەكەم بە زمانی العربی
هیون:هەی العمرت النەمێنێ
بەڕێز هان:وەی دەرد دە بەسن مێشكتان بردم ئەڵێی تەجیلە شكاون
جونكیو:ئۆكەی یا ابی بۆ دایكم نایەتەوە بەتەمای چین
هیون:دایكم لەوانەیە ئەمشەو لەماڵی پورە سوجین بمێنێتەوە واتا بەس من و تۆو باوكمین ماڵەكە هی خۆمانە بەدڵی خۆمان شت ئەكەین
جونكیو:نا بەعمەل نایەت ئەوشەوەتان بیرنایەت دایكم چەن توڕە بوو
بەڕێز هان:ئینجا خۆ وەك ئەو شەوەی ئێووە ناكەین ئەتووت بومەلەرزە داویەتی لێمان پێش ئەوەی بخەوین شتەكان كۆئەكەینەوە
هیون:یەس پاپی جیان وا ئەكەین
جونكیو:بێ من  بیكەن بەخوا من قسەی دایكم ناشكێنم
هیون:كوڕە دە وەرە باوكمی لێیە خەمت نەبێ
جونكیو:كچێ هیون ئەوە ئەڵێی دایكم ناناسی كە توڕەبوو باوكیشم ناناسێ
هیون:دە فشە فش دەی خۆ دایكم وەك خەڵك نیە هەر ئەو مێردەی هەیە دڵی نایەت هیچی لی بكات
بەڕێز هان: بۆ كچم خەڵك چەن مێردی هەیە
هیون:ئێ ئەها باوكە مەبەستم ئەوە بوو تۆ تاقە مێردی ئەوی دڵی نایەت هیچ بكات
جونكیو:وەیش دە بەسە تخوا هیلاكم ئەڕۆم تۆزێك ڕائەكشێم
بەڕێز هان:باشە ڕۆڵەكەم بڕۆ
هیون:بیرت نەچێ خۆشت بشۆی بۆنە گوت لێدێ
جونكیو:هەی بێتەربێت ئەوە بۆ درۆ ئەكەی
هیون:ئەی تخوا باوە ڕاست ناكەم
بەڕێز هان:نەوەڵا كچم ڕاست ناكەی بۆنە گوی چی بۆنی گوڵی لێدێ كوڕە تاقانەكەم
جونكیو:ڕەبی هیون بەساقەو بێ باوكە گیان دەی ڕۆشتم
(دوای ئەوەی جونی ڕۆیشت منیش چووم جلەكانم گۆڕی و گەرماوێكم كرد  و قژم وشك كردەوە و بەرم یایەوە درێژی قژم هەتاوەكوو لای گورچیلەمە و لولە بۆیەش خزمەت
كردنی قورسە وە دایكم لەماڵەوە نییە ئەتوانم بەدڵی خۆم جل لەبەر بكەم چونكە دایكم هەمیشە پێم ئەڵێ تۆ كچی و ئەبێ جلی جوان و سەرنج ڕاكێش و عەزی و شت لەبەر بكەیت ئێ خۆ منیش حەزم لێیە بەس بۆ ماڵەوە بۆچی عەزی لەبەر بكەم؟ دوای ئەوە چووم مۆبایلەكەمم هێنا و چومە سەر ئینستاگرامەكەم من لە ئینیستاگرام كەسێكی بەناوبانگم نزیكی ٥٠٠ هەزار شوێنكەوتووم هەیە و ڕۆژانە ستۆری و پۆستی خۆمی لێ ئەكەم وە بەپێی توانام جوابی كۆمێنتەكانیش ئەدەمەوە هەتاوەكوو سەعات ٣ی پاش نیوەڕۆ خەڕیكی مۆبایلەكەم بووم و سێری كەیدرامای the good bad mother ئەكەم زۆر تایبەتە
دوای ئەوە شەحنم پێ نەما بۆیەش مۆبایلەكەم لەژێر شەحن جێهێشت و چومە خوارەوە بۆلای باوكم باوكم زۆر كەم ئەچێت بۆ كۆمپانیا هەر لەڕێگەی ئۆنڵاین كێشەی كۆمپانیا حەل ئەكات و بەزۆری بۆ كۆبونەوەكان جونی ئەنێرێت بۆ ئەوەی زوو فێرببێت جونكیو لە كۆتا قۆناغی زانكۆیەتی و تەمەنی ٢١ ساڵە وە جونكیو لە بەشی زمانی ئینگلیزی ئەخوێنێت بۆیە زمانی ئینگلیزیەكەی زۆر باشە
ڕاستیەكەی من حەزم بە دادوەری یاخوود مۆدێلیە بەتایبەتی مۆدێلی كارێكی زۆر خۆشە بۆ ئافرەتان وە ئەمەوێت بڕاندی خۆمم هەبێت ڕۆشتم جلێكی ئاسودەم لەبەركرد ئاگام لێ نەبوو لەبەر مۆبەكەم لەوساوە ڕۆبەكەمم لەبەرە
جلەكانم

'خۆشەویستـــی كوێـــرانە' ✔️Where stories live. Discover now